دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران

سەروەری گەل: شەهید مستەفا ئەمینی

سەروەری گەل: شەهید مستەفا ئەمینی
سەروەرانی ئێمە ئەوانەن کە نەتەوە و نیشتمانیان لە هەموو شتێک تەنانەت لە گیان و ژیانیان خۆشتر دەوێ و ئامادەن ئەو شێوەی کە شایانە و جێ دەگرێ لەو پێناوەدا فیداکاری بکەن و گیانیان بەخت بکەن. لاپەڕەکانی دەفتەری یادی سەروەران، باسی زۆری تێدایە کە نیشاندەری ڕاستی و پاکی لە ڕادە بەری ئەو شۆڕشگێڕانەیە، کە لەڕیزەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران دا شەهید بوون. شەهیدان بەنرخترین و بە کەڵکترین ڕۆڵەکانی کوردستان بوون. ئەو سەربەرزانەی سەریان لە ڕێگەی نیشتمان، دانا بۆ ئەوەی نەتەوە و خاکیان چیتر بە دەستی داگیرکەرانی بێ ڕەحم نەچەوسێتەوە. ئەوانە شایانی ئەوەن کە لە یادیاندا مۆم هەلکرێ و لە شەقامەکاندا پەیکەری بۆ دروست بکرێ، تا هێندێک وەڵامی لە خۆبوردوییمان دابنەوە و وەفا و ئەمەکمان بۆ ڕەنج و خۆینیان نواند بێ.
ڕۆژی ۱۳٦۲/٦/۱۳ داگیرکەرانی نیشتمانەکەمان لێکدا لێکدا هێرشیان دەبردە سەر دێ نشینەکان و هەر ڕۆژێ گوندێکیان بە ناوی پاکسازی و چەککردنی دژی شۆڕش، تاڵان دەکردو خەڵکی بێ تاوانیان دەگرت و دەیانکردنە بەندیخانەوە. سەعاتی ٥ی بەیانی ئەم ڕۆژە مولگەکانی دەوروبەری ئارمردە هێزیکی تێکەڵاوی دوژمن لە جاش و پاسدارو ئەرتەش بەرەو تاژان و تاژەبان بە ڕێ کەوتن، پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات زۆر بە توندی بەر پەرچیان دانەوە و لە ماوەی · سەعات شەڕی قارمانانەدا لەچەند بەرەیی بەرینەوە زیاتر لە ٨۰ کەسیان لە ئەفرادی ڕژیم کوشت وبریندار کرد.
لەم شەڕەدا پێشمەرگەیەکی سازمانی خەبات ، زەحمەتکێشێکی شۆڕشگیڕ بەناوی کاک مستەفا ئەمینی خەڵکی شێوەڵە بریندار بوو دواتر گوێزراوە ناوەندی دەرمانی، بەڵام بە داخەوە بەهۆی برینەکەی کە قورس بوو، لە ڕۆژی٦۲/٦/۲٥دا چاوی سەر یەک دانا و دڵی پڕ هەستی کوردایەتی لەکار کەوت و شەهید بوو. تەرمی پیرۆزی لە ئاوایی شێوەڵە بە خاک سپێردرا. شەهید مستەفا، هەر چەند پێشمەرگەی هێزی بەرگری بوو، بەڵام دائم ئامادەی شەڕ و بەربەرەکانێ دژ بە داگیرکەر بوو.
لە هەر جێگەیەک خۆفرۆشەکان بە تەمای داگیرکردنی بەشێکی کوردستان ببوایەتن، شەهید مستەفا ئازایانە دەستی دەدایە چەک و بەرەو شەڕی پارێزگاری لە کوردستان بەڕێ دەکەوت. ڕزگاری کوردستانی لە هەوڵ و تێکۆشانی زەحمەتکێشانی کوردستان دا دەدی، بەڵام مەرگ ماوەی پێنەدا و لە دوای خۆی ئەو ئەرکەی بۆ خەباتگێران بە جێهێشت.
لە یادی ئەو شەهیدە قارمانەدا بەڵێن تازە دەکەینەوە کە بەردەوام بین لە خەبات بۆ ڕزگاری گەل و نیشتمان.
هەزاران سڵاو لە گیانی شەهید مستەفا و هەموو شەهیدانی کوردستان


3 ساڵ و 8 مانگ و 3 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن