یه‌ک شه‌مه‌ 

23 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زۆری ڕێژەی مردن بە نەخۆشیەکانی دڵ، سەرەتان ونەخۆشی شەکرە لەساڵی 2019 دا

زۆری ڕێژەی مردن بە نەخۆشیەکانی دڵ، سەرەتان ونەخۆشی شەکرە لەساڵی 2019 دا

خەبات مێدیا: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەوەی ڕاگەیاندووە کە لە ئێستادا نەخۆشیە نەگوازراوەکانی وەک نەخۆشی سەرەتان، شەکرە و نەخۆشی دڵ گەورەترین هۆکاری

خەبات مێدیا: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەوەی ڕاگەیاندووە کە لە ئێستادا نەخۆشیە نەگوازراوەکانی وەک نەخۆشی سەرەتان، شەکرە و نەخۆشی دڵ گەورەترین هۆکاری مردنن لە جیهان دا. 
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بە بەرادورد بە ساڵی 70،2000لەسەد هۆکاری مردنەکان لەجیهاندا بەهۆی تووش بوون بەو نەخۆشیە نەگوازراوانەوە ڕوودەدات.
ڕێژەی مردن بە نەخۆشی دڵ لە جیهاندا 16 لەسەدە، وبەشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە و نەخۆشیەکانی دیکەی وەکوو خەڵەفانیش 10لەسەدە، و سەرەڕای ئەوەش، مردن بەهۆی تووش بوون بە نەخۆشی شەکرە لەساڵی 2000وە هەتا ئێستا لە سەر ئاستی جیهان 70لەسەد زیادی کردووە. 
هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەساڵی 2019، زیاتر لە 24ملیۆن و400 هەزار کەس کە بەرامبەرە بە 44لەسەدی گیان بەختکردوانی جیهان، بەهۆی توشبوون بە نەخۆشیە نەگوازراوەکانەوە گیانیان سپاردووە، و لەم ڕێژەیە 9ملیۆن کەس بەهۆی نەخۆشیەکانی دڵ گیانیان سپاردووە.
هەربەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تووش بوون بە هەموو جۆرەکانی نەخۆشی هەناسەدان لەجیهاندا بەگشتی ڕوو لەزیادبوونە.


3 ساڵ و 5 مانگ و 1 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زۆری ڕێژەی مردن بە نەخۆشیەکانی دڵ، سەرەتان ونەخۆشی شەکرە لەساڵی 2019 دا

زۆری ڕێژەی مردن بە نەخۆشیەکانی دڵ، سەرەتان ونەخۆشی شەکرە لەساڵی 2019 دا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن