پێنچ شه‌مه‌ 

3 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران لەلایەن ڕژیمەوە بە بیانوی پاراستنی سنورەکان!

بەردەوامی کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران لەلایەن ڕژیمەوە بە بیانوی پاراستنی سنورەکان!

‌خەبات مێدیا: بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستەیەک لەو کۆڵبەرانی لە کەمینی ڕژیم ڕزگاریان بوو، بونە قوربانی هەرەسی بەفر،

خەبات مێدیا: بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستەیەک لەو کۆڵبەرانی لە کەمینی ڕژیم ڕزگاریان بوو، بونە قوربانی هەرەسی بەفر،
ناوی ئەو کۆڵبەرانە بریتین لە: مەتین ئەسڵانی کوڕی عوسمان، یاوەر ئەسڵانی کوڕی لوقمان، بێلن ئەحمەدی کوڕی سادق، ئەولایی خودایی کوڕی حاتەم، فەرات خودایی کوڕی خورشید" کە بەهۆی هەرەسی بەفر لە مەرزی ڕەزایە، بەداخەوە گیانیان سپاردووە. 
تەرمی ئەو پێنج کۆڵبەرە تا ئێستاش لە ژێر هەرەسی بەفردا ماونەتەوەو گەڕان بە دوای تەرمەکانیان دا بەردەوامە.
لەلایەکی ترەوە هاوڵاتیەکی دیکەی کورد لەلایەن هێزە بە کرێگیراوەکانی ڕژیمەوە، بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە کەل و پەلێکی هەڵگرتبێ‌، کوژرا. 
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە خەبات مێدیا گەیشتووە، لە چەند شەوی ڕابردوو، هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی یوسف فەتاح زادە باوکی دوو منداڵ و تەمەن ۳· ساڵ، کوڕی مەحمود خەڵکی شاری بانە، بە ئۆتۆمبێلی خۆی دەچێتە تالاری ڕازاوەی کەریم ئاوا، لەڕێگادا دەکەوێتە ناو کەمینێکی هێزەکانی ڕژیم کە بۆ ئۆتۆمبێلی کاسبکاران داندرابوو، لە ئاکام دا تەقەی لێ دەکەن و بە داخەوە گیان دەسپێرێ‌.
جێی باسە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٩، کۆڵبەرێک بەناوی ئاریا خالیدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر بە سپای پاسدارانی ڕژیمی ئاخوندی بریندار کرا، و
ناوبراو بۆ چارەسەری برینەکەی بۆ نەخۆشخانەیەکی کرماشان ڕاگوازراوەتەوە.
ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بەناوی محەممەد ئەحمەدی ئایچی تەمەن ٥٠  ساڵە، لە سنووری برویشکانی سەر بە شاری بانە بە هۆکاری ناڕوون تووشی جەڵتەی دڵ دەبێ و گیان دەسپێرێ.
بەداخەوە ڕۆژ نیە شاهێدی کوشتن و بریندارکردنی کوڵبەران و کاسبکارانی کورد لە ناوچە سنوریەکان نەبین.


3 ساڵ و 4 مانگ و 3 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوامی کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران لەلایەن ڕژیمەوە بە بیانوی پاراستنی سنورەکان!

بەردەوامی کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران لەلایەن ڕژیمەوە بە بیانوی پاراستنی سنورەکان!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن