دووشه‌مه‌‌ 

24 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کێوە بەفرینەکان بەخێراییەکی کەم وێنە لەحاڵی توانەوەدان!

کێوە بەفرینەکان بەخێراییەکی کەم وێنە لەحاڵی توانەوەدان!

خەبات مێدیا: ‌دوایین لێکۆڵینەوەکانی زانایان دەریدەخات کە ڕەوتی توانەوەی کێوە بەفرینە سروشتیەکان لە سەرتاسەری جیهان، بەخێراییەکی مەترسیدار بەردەوامە، و لەو نێوەن

خەبات مێدیا: ‌دوایین لێکۆڵینەوەکانی زانایان دەریدەخات کە ڕەوتی توانەوەی کێوە بەفرینە سروشتیەکان لە سەرتاسەری جیهان، بەخێراییەکی مەترسیدار بەردەوامە، و لەو نێوەندەدا بارودۆخی توانەوەی کێوە بەفرینەکان لە گریند لاند" و جەمسەری باشوور"خێراتر لە شوێنەکانی دیکەیە.
لە نوسراوێک کە بە تازەیی لە گۆڤاری زانستی کرایوسفر دا چاپ کراوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە توانەوەی کێوە بەفرینە سروشتییەکان هاوکات لەگەڵ پێشبینیەکانی گرووپی [ئاڵوگۆڕی ناوچەیی نەتەوە یەکگرتووەکان] دەچێتە پێشەوە.
تۆماس ئەسلیتر، سەرپەرەستی گروپی لێکۆڵینەوە و ئەندامی ناوەندی چاودێری و ئاڵوگۆڕی جەمسەرەکان لە زانکۆی لیدز" لە وتووێژێکدا ئاگاداری داوە کە ئەم ڕووداوانە لێکەوتەی قەرەبوو نەکراوەی بە دواوە دەبێت وباوەڕی وایە ئەگەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوە ئازادەکان بەم شێوەیە بەردەوام بێت، لەبیست ویەکی فێوریەی ٢٠ ٢١دا، کاریگەری جددی لەسەر شارەکانی قەراخ دەریادا دروست دەکات.
دوو لەسەر سێی ئەو کێوە بەفرینانە بەهۆکاری گەرم بوونی زەوی، و یەک لە سێی باقی ماوە بەهۆکاری گەرم بوونی دەریاکان بوونەتە ئاو. خێرایی توانەوەی شاخە بەفرینەکان لەمەودای ئەوساڵانەدا نزیک بە 57٠ª لەسەد زیادی کردووە بەجۆرێک کە لە 800000000000(800 ملیار)تۆن لە سەدەی 90ی میلادی، هەتا 1/200000000000(یەک ترلیۆن و 200ملیار)تۆن لەساڵی 2017 نیوەی ئەم سەهۆڵانە تواونەتەوە سەر وشکاییەکان و بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوە ئازادەکان.


3 ساڵ و 3 مانگ و 10 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کێوە بەفرینەکان بەخێراییەکی کەم وێنە لەحاڵی توانەوەدان!

کێوە بەفرینەکان بەخێراییەکی کەم وێنە لەحاڵی توانەوەدان!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن