دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەشداری سازمانی خەبات ی کوردستان لە پرسەی میرتەحسین بەگ

بەشداری سازمانی خەبات ی کوردستان لە پرسەی میرتەحسین بەگ

خەباتمێدیا: رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 5/2/2019 شاندێکی سازمانی خەبات ی کوردستان بەشدارییان لە رێورەسمی پرسە و سەرەخۆشی میرتەحسین بەگ میری ئێزەدییانی کوردستان و جیها

خەباتمێدیا: رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 5/2/2019 شاندێکی سازمانی خەبات ی کوردستان بەشدارییان لە رێورەسمی پرسە و سەرەخۆشی میرتەحسین بەگ میری ئێزەدییانی کوردستان و جیهان لە قەزای شێخان کرد. شاندی سازمان بەسەرپەرەستی بەرێز کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرێز کاک شۆرش حاجی بەرپرسی پێوەندیی هەولێر و ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرێز کاک رەشید سلێمانی کادری دێرینی سازمانی خەبات ی کوردستان لە نزیکەوە هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی سازمانی خەبات و رێزدار کاک بابەشێخ حسێنی سکرتێری گشتیان بە میرحازم و باقی کورانی میرتەحسین بەگ راگەیاند .
رۆژی دووشەممە 28/ 1/ 2019 میر تەحسین بەگ میری ئێزەدییانی کوردستان و جیهان بەهۆی نەخۆشییەوە لە هانۆڤەری ئاڵمان کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەشی لە پەرستگای لالشی شێخان ئەسپەردەی خاک کرا.





5 ساڵ و 3 مانگ و 14 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری سازمانی خەبات ی کوردستان لە پرسەی میرتەحسین بەگ

بەشداری سازمانی خەبات ی کوردستان لە پرسەی میرتەحسین بەگ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن