دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕێ و ڕەسمی 8ی مارس لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو

ڕێ و ڕەسمی 8ی مارس لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو
http://sazmanixebat.com/sourc2/IMG_5292_1.JPG

خەبات مێدیا: ڕێکخروای ئافرەتانی خەبات، ڕۆژی شەممە 6ی مارس، بە ئامادەبوونی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، ڕێ و ڕەسمێکی بەشکۆی بە

خەبات مێدیا: ڕێکخروای ئافرەتانی خەبات، ڕۆژی شەممە 6ی مارس، بە ئامادەبوونی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، ڕێ و ڕەسمێکی بەشکۆی بە بۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان لە بنکەی سەرەکی لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە پارێزگای هەولێر بەڕێوەبرد.
سەرەتای بەرنامەکە بە دەقەیەک وەستان بۆ گیانی ئافرەتانی قوربانی دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەت، لە لایەن کاک ڕێبواری حوسەینی، ئەندامی دەفتەری سیاسی پێشکەش کرا.
لە درێژەی پرۆگرامەکەدا، خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و هاوکات ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراو ،پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خوێندەوە.
دواتر سرودێک بەبۆنەی 8ی مارس لە لایەن کۆڕی هونەری پێشکەش کرا.
هەروەها پەیامی ڕێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستانی ئێران، لە لایەن کاک کەریم بابەکری ئەندامی ڕێکخراوی لاوان خوێندرایەوە.
لە درێژەی بەرنامەکەدا
سپاس نامەی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات، لە لایەن کاک کامیلی نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمان، بەخشرایە هەر یەک لەخاتوو شیلان محەممەدی وخاتوو ئەوین فەرەجی.
لە بڕگەیەکی دیکەدا ڕێکخراوی ئافرەتان، سپاس نامەی بە دوو خاتونی ئەندام لە نێو ڕیزەکانی خۆی کە چالاکانە بۆ بەرەو پێشبردنی ئەرکەکانیان تێکۆشاون، پێشکەش کرد.

 ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران
8ی مارسی 2021
8i-marsi-2021-1


3 ساڵ و 2 مانگ و 12 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕێ و ڕەسمی 8ی مارس لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو

ڕێ و ڕەسمی 8ی مارس لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن