سێ‌شه‌مه 

1 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەشداری سازمانی خەبات لە گردبونەوەی ئێرانیانی ئازادە لە بەرەبەری چل ساڵەی شۆرشی گەلان

بەشداری سازمانی خەبات لە گردبونەوەی ئێرانیانی ئازادە لە بەرەبەری چل ساڵەی شۆرشی گەلان

خەباتمێدیا: رۆژی هەینی 19ی رێبەندانی 1397 لە بەرەبەری چلەمین ساڵرۆژی شۆرشی گەلانی ئێران دژ بە رژیمی پاشایەتی، گردبوونەوە و رێپێوانێکی بەرفراوان لە شاری پاریسی پ

 

 

خەباتمێدیا: رۆژی هەینی 19ی رێبەندانی 1397 لە بەرەبەری چلەمین ساڵرۆژی شۆرشی گەلانی ئێران دژ بە رژیمی پاشایەتی، گردبوونەوە و رێپێوانێکی بەرفراوان لە شاری پاریسی پێتەختی فەرانسە لەلایەن شۆرای میللی مقاومەتی ئێرانەوە بەرێوەچوو.

لەو گردبوونەوەدا ژمارەیەک لە دۆستانی شۆرا لە فەرانسە وتاریان هەبوو، هەروەها خانم مریەمی رەجەوی بەشێوەی ویدیئۆیی پەیامێکی بۆ بەشداربووان هەبوو. هەروەها عەلی بەهرامی بەرپرسی رێکخستنی دەرەوەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پەیامی رێکخستنەکانی سازمانی پێشکەش کرد.
لە پەیامی رێکخستنەوەی دەرەوەدا وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ئەو یادە، تیشکی خستە سەر کارکردی 40 ساڵەی ئاخوندان لە ئێران و ناوچەکە و هەوڵە خراپکارانەکانی ئەو دەسەڵاتە لە جیهان کرد. هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد کە سیاسەتێکی بەبڕشت لە بەرامبەر دەسەڵاتی ئاخوندان خزمەت بە کۆتایی هێنان بە تیرۆر لە جیهان و جینایەت لە ئێران بێنن و لە پاڵ خەڵکی ئێران بۆ روخانی رژیمی ئاخوندان بن.
شایانی گوتنە ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرس و ئەندامانی دڵسۆزی سازمان لە ئوروپا بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و ئاڵای سازمانی خەبات بەشداری ئەو گردبوونەوە جەماوەریە بوون.




 

5 ساڵ و 3 مانگ و 11 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری سازمانی خەبات لە گردبونەوەی ئێرانیانی ئازادە لە بەرەبەری چل ساڵەی شۆرشی گەلان

بەشداری سازمانی خەبات لە گردبونەوەی ئێرانیانی ئازادە لە بەرەبەری چل ساڵەی شۆرشی گەلان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن