دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دەورەیەکی دیکەی فێرگەی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات

دەورەیەکی دیکەی فێرگەی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات

خەبات مێدیا: دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەڕیزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 20ی بانەمەڕی 1400ی کۆچی خۆری، ڕێوڕەسمی کۆتا

خەبات مێدیا: دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەڕیزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 21ی بانەمەڕی 1400ی کۆچی خۆری، ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەکدارکردنی پۆلێک پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو، لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی کۆمیسیۆنەکانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهید " عەبدولا سەییدی" بەرێوەچوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان چەند وتەیەک لە لایەن بەرێز کاک کامیل نورانی فەرد، ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی کوردستان، پێشکەش کرا، کە تێیدا باسی لە ئەرکی گرینگی تێکۆشان لەپێناو گەل و ژیانی پێشمەرگایەتی کرد و هاوکات لەسەر دۆخی هەستیاری ناوچەکە و بەتایبەتی دۆخی ڕژیمی ئێران و جوڵانەوەی گەلەکەمانی کرد و بەپێی لێکدانەوەکان دوورەدیمەنی خەباتی گەلەکەمانی بە گەشبینیەوە لێکدایەوە و ئەرکی هەنووکەیی هێزی پێشمەرگەی وەبیر هێنایەوە.
لەدوای ووتەکانی کاک کامیل نورانی فەرد، لەلایەن یەکێک لە هاوڕێیانی پێشمەرگە بەناوی کاک سەرکەوت ئیلامی پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە، و لە پاشان دا چەکی شەرەف و کەرامەت لەلایەن مامۆستایانی دەورەکە پێشکەش بە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان بەریزەکانی سازمانی خەبات، کرا.


3 ساڵ و 1 مانگ و 8 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەورەیەکی دیکەی فێرگەی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات

دەورەیەکی دیکەی فێرگەی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن