دووشه‌مه‌‌ 

24 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕەوتی لەناوچوونی دارستانەکانی جیهان لە ساڵی ٢٠ ٢٠ خێراتر بووە

ڕەوتی لەناوچوونی دارستانەکانی جیهان لە ساڵی ٢٠ ٢٠ خێراتر بووە

خەبات مێدیا: یەکێک لە بابەتە هەرە گرینگەکان کە لە ٢٦مین کۆنفڕانسی ئالوگۆڕی هەرێمی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە لە مانگی نوامبری ٢٠ ٢١ بەڕێوە دەچێت، لە ناوچوونی بەشێکی ب

خەبات مێدیا: یەکێک لە بابەتە هەرە گرینگەکان کە لە ٢٦مین کۆنفڕانسی ئالوگۆڕی هەرێمی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە لە مانگی نوامبری ٢٠ ٢١ بەڕێوە دەچێت، لە ناوچوونی بەشێکی بەرینی سەوزایی لە ناوچە گرینگەکانی ئۆستواییە.
بەپێی زانیاریی کۆکراوە لەلایەن زانکۆی مریلەند و چاودێری دارستانەکان، ڕادەی لەناوچوونی دارستانەکان لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە چاو 20ساڵی ڕابردوو زۆرتر بووە.
بەشێکی هەرەزۆری دارەکان کە لەناوچوون، لەناوچەی کەش و هەوای شێداری ئوستواییدایە. لەم ناوچانە دەکرێ بە دارستانی ئامازۆن، کۆنگۆ، و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ئاماژە بکرێ. گرینگی ئەم ناوچانە بۆ ئەوەیە کە کەش وهەوای جیهان دیاری دەکەن و جێگرەوەیان نییە.
بە پێی ڕێژە نوێیەکان، لەناوچوونی 42هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە لەدارستانەکان، بەرانبەر دەکرێ بە بڵاوبوونەوەی گازی دی ئۆکسیدی کاربۆنی 575ملیۆن ماشین لەماوەی یەکساڵ دا.
پانتایی دارستانە ئۆستواییەکان کە لەناوچوون بەرانبەرە لەگەڵ پانتایی وڵاتی هولەند.
لەناوچە دارستانیەکانی برێزیل نزیکی یەک ملیۆن و حەوسەد هەزار هێکتارلە ناوچەکانی دیکە زۆرتر لەناو چوون، و ئاگرکەوتنە لە ئامازۆن لەساڵی ڕابردوو دا لەسەر ئەم ڕەوتە کاریگەری بوو. پێشتر وڵاتی برێزیل لە پرۆسەی پەرەپێدانی دارستان ڕۆڵی گرینگی بوو بەڵام ئێستە دەستکەوتەکانی لەناو دەچێت. زۆربەی ئەم ئاگرلێکەوتنانە بەدەستی خەڵکی جووتیاری ناوچەکەدا بووە و کۆنترۆڵی ئاگرەکە لە دەستیان نەماوە و ئەم ناوچانە تا دەساڵی دیکە ناگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی پێشووی خۆی.
وڵاتی مالێزیش لە ساڵی 1970تا ئێستە یەک لەسەر سێ بەشی دارستانەکانی لەناو بردووە بەڵام بەهۆی یاسای جیدی بارودۆخەکە بەرەو باشتربوون دەروات.
وڵاتی ئاڵمان، لەساڵی 2020 ڕادەی لەناوچوونی دارستانەکان سێ هێندەی ساڵی 2018بووە. هۆی سەرەکی لەناوچوونی دارستانەکانی ئاڵمان، بوونی زیندەوەری مشەخۆرە لەسەر دارەکانە.
لە وڵاتی ئوسترالیا بارودۆخەکە لە ئاڵمان نالەبارترە و ڕەوتی لەناوچوونی دارەکان، 9هێندە بووە و هۆکاریشی ئاڵۆگۆڕی هەرێمی و ئاگرگرتنی دارستانەکانە.
لەم قۆناغەدا زەوی زۆرتر لەهەر کاتێک مەترسیی لەناوچوونی ئاژەڵ و ژینگەی لەسەرە، و هەروەها گەرمبوونی زەوی مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی نەخۆشینە گوازراوەکان دەکات.
پرۆسەی ڕزگارکردنی دارستانە ئۆستواییەکان، ڕێکارێکی گرینگ لە ڕەوتی تێکۆشان لەبەرانبەر ئاڵوگۆڕی هەرێمییە.


3 ساڵ و 25 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕەوتی لەناوچوونی دارستانەکانی جیهان لە ساڵی ٢٠ ٢٠ خێراتر بووە

ڕەوتی لەناوچوونی دارستانەکانی جیهان لە ساڵی ٢٠ ٢٠ خێراتر بووە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن