دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی ١١ی بانەمەڕ دەهەمین ساڵیادی دەمەزراندنی رێکخراوی لاوان

ڕێوڕەسمی ١١ی بانەمەڕ دەهەمین ساڵیادی دەمەزراندنی رێکخراوی لاوان

رۆژی هەینی ١٠ ی بانەمەڕی ١٤٠ ٠  ڕێوڕەسمی ١١ی بانەمەڕ دەهەمین ساڵیادی دەمەزراندنی رێکخراوی لاوان بە ئامادەبوونی ئەندامانی سەرکردایەتی سازمانی خەبات، دەستەی بەڕێوەبە


رۆژی هەینی ١٠ ی بانەمەڕی ١٤٠ ٠  ڕێوڕەسمی ١١ی بانەمەڕ دەهەمین ساڵیادی دەمەزراندنی رێکخراوی لاوان بە ئامادەبوونی ئەندامانی سەرکردایەتی سازمانی خەبات، دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی لاوان، پێشمەرگەکان، ئەندامان و لایەنگران لە بارەگای سەرکردایەتی سازمانی خەبات بەڕێوەچوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە ساتێک وەستان بۆ رێزگرتن لە رۆحی پاکی شەهیدان و بەتایبەت شەهیدانی لاوی ریزەکانی سازمانی خەبات دەستی پێکرد.
دواتر پەیامی دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی لاوان لەلایەن خاتوو شایستە موحەممەدی پێشکەش کرا. دەستەی بەڕێوەبەری لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ئەم یادە، باسی لە کاریگەری هێزی لاوان کرد لە خزمەت کردن بە وڵاتەکانیان و کە توانیویانە گۆڕانکاری بنچینەیی و پێویست لە ڕەوتی ژیان و لە کۆمەڵگەدا بهێننە مەیدان و خزمەتی بەرچاو بە مرۆڤایەتی بکەن.
لە بەشیکی تری پەیامەکەدا باسی گرنگی دەوری لاوان لە ریزەکانی سازمانی خەبات کرا و بەباوەڕ و بە توانا و خواستی لاوان بۆ خزمەتکردنی گەل و نیشتمان لە سادەترین ئەرک تا ناوەندی بڕیاردان بواریان پێ دراوەو دەوری کاریگەریان گێڕاوە. لە بەشێکی تری رێوڕەسمەکەدا سروودی ئێمە ڕۆڵەی کوردین لەلایەن کۆڕی سروودی رێکخراوی لاوان و بەشی مۆسیقای سازمانی خەبات پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
دواتر پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتان لەلایەن خاتوو ڕێزان شەهیدی پەنا پێشکەش کرا. لە پەیامەکەدا ڕێکخراوی ئافرەتان پیرۆزبایی گەرمیان پێشکەش بە ئەندامانی ڕێکخراوی لاوان کرد و هەوڵ و ماندوبوونی چەندین ساڵەی لاوانی ریزەکانی رێکخراوی لاوان لە پێناو ئازادی و دەستەبەری مافەکانی لاوانی کوردستان بەرزنرخاند.
لە بڕگەیەکی تری ڕێوڕەسمەکە گۆرانییەک لەلایەن کۆڕی مۆسیقای سازمانی خەبات پێشکەش کرا.
دواتر بە خوێندنەوەی شیعری لاوانی خەبات کە لایەن کاک رێبوار حوسەینی پێشکەش بە لاوانی ریزەکانی رێکخراوی لاوان کرابوو کۆتایی بە رێوڕەسمەکە هێنرا.







3 ساڵ و 18 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

ڕێوڕەسمی ١١ی بانەمەڕ دەهەمین ساڵیادی دەمەزراندنی رێکخراوی لاوان

ڕێوڕەسمی ١١ی بانەمەڕ دەهەمین ساڵیادی دەمەزراندنی رێکخراوی لاوان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن