پێنچ شه‌مه‌ 

3 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگە و لایەنگر تەواوکەری یەکتر و سەرمایەی مرۆیی سازمانەکەیانن !!!

پێشمەرگە و لایەنگر تەواوکەری یەکتر و سەرمایەی مرۆیی سازمانەکەیانن !!!

هەموومان باش دەزانین کە هۆکاری پەیوەست بوونی کەسەکان بە سازمان و حیزبە سیاسیەکان بەهۆی نەبوونی ئازادی و چەوساوەنەوە بە دەستی ڕژیمی گەندەڵ و خوێنڕێژی ئاخوندی ئێر

ماردین زاهێدی

هەموومان باش دەزانین کە هۆکاری پەیوەست بوونی کەسەکان بە سازمان و حیزبە سیاسیەکان بەهۆی نەبوونی ئازادی و چەوساوەنەوە بە دەستی ڕژیمی گەندەڵ و خوێنڕێژی ئاخوندی ئێران و لەسەر باردۆخی نالەباری ژیانە. خەڵکی کوردستان میللەتێکی چەوساوەی دەستی ڕژیمی ئاخوندیە و باری ئابووریان باش نییەو تا زۆرترین ڕادە بەدەستی ئەو حکومەتە خوێنڕێژە وەزاڵە هاتوون و بەشێک لەو خەڵکە کە توانیویانە پەریوەی دەرەوەی وەڵات بوون و بە ناچار ملیان داوەتە ژیانی تاڕاوگە و دیاسپۆڕا، و بەشێکی دیکەش کە بڕیاری بەرەنگاری ئەو دۆخە سەپاوەیان داوە لە ڕیزی هێزە شۆرشیگێڕەکانی کوردستاندا جێگیر بوون و خەباتیان کردووەتە پیشەی خۆیان و بەپێی توانا هەوڵ دەدەن بە موبارزەیەکی شیاو و ڕەوا بەیەکجاری کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاخوندان بێرن. هەر بۆیە پێشمەرگایەتی هەر بەوجۆرە کە لە ناوەکەیدا دیاره بۆ خەبات و ڕزگاریخوازی گەل و نیشتمانەو لەگەڵ سەوداو بازرگانی زۆر جیاوازەو بە خۆبەخش پێناسە دەکریەت. هەر بۆ ئەوەسە ئەو کەسەی ئەوێتە پێشمەرگە لای نەتەوەو ئازادیخوازان بەچاوی ڕێز تەواشای ئەکریەت و پێشمەرگە دەبێتە سەرمەشقی ژیان و سومبولی قارەمانی و فیداکاری. زۆرجار وا پێش هاتووە بە هۆی کێشەگەلێکی تایبەت، ئەو کەسەی پێشمەرگەیە ناتوانێ‌ درێژە بە کار و ئەرکە تەشکیلاتی و پێسپێردراوەکانی بات و لە ریزی پێشمەرگایەتی دەچێتەدەر و دەبێتە لایەنگر. لایەنگر لەگەڵ ژیانی تایبەتی خۆی سۆز و پایبەندی بۆ تەشکیلات و رێبازەکەی ئەمێنێ و لە هەندێ کار و چالاکیدا دەچنەوە بە دەم سازمانەکەیان و بەپێی فرسەت و تواناکان ئەرک ئەگرنە ئەستۆ. ئەرکی پێشمەرگە و لایەنگر لەوەدا لەیەک جیا دەکرێتەوه، واتە مادام کە تۆ پێشمەرگە بیت لە چوارچێوەیەکی دیاری کراو و یاساو سیاسەتی تایبەت بە پێشمەرگە و لایەنی سیاسی خۆت پەیڕەو دەکا. ئەو ئەرکانەی پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگر گرێ دەدا بە یەک ئوسولە تەشکیلاتیەکانی سازمان و ئامانجە بەرزەکانی نەتەوەی کوردە، هەر بۆیە پێشمەرگە و لایەنگر لە ئامانجە یەکن بەڵام لە چۆنیەتی کارکردن و تێکۆشان و ماف و ئەرکدا جوێ دەکرێنەوە. کۆتا قسە ئەوەیە کە رۆڵەکانی کورد پێویستە لە پێناو ئامانجەکاندا رێگەی خەبات و مقاومەتی رەوای نەتەوەکەیان بگرنەبەر و لە هەر دۆخ و شەرائیتێکدا بن ئامانج و سازمانەکەیان ئەولەویەتە بۆیان و بەتایبەت پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگرانی ئاشکرای سازمان کە پەریوەی دەرەوەی وەڵات بوون وەکوو سەرمایەی مرۆیی گرینگ و کاریگەر، بۆ بردنە پێشی سازمان و ئامانجەکانی کار دەکەن.


2 ساڵ و 11 مانگ و 23 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێشمەرگە و لایەنگر تەواوکەری یەکتر و سەرمایەی مرۆیی سازمانەکەیانن !!!

پێشمەرگە و لایەنگر تەواوکەری یەکتر و سەرمایەی مرۆیی سازمانەکەیانن !!!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن