دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەروەری گەل شەهید ڕەحمانی کۆخی

سەروەری گەل شەهید ڕەحمانی کۆخی

یادی سەروەران

یادی سەروەران
سەروەری گەل شەهید ڕەحمانی کۆخی
دەردی گەلی کورد، دەردێکە کە ناکرێ کەس تا سەر هەڵەبێ و لە ڕاستی تێ نەگا، دەردی گەلی کورد، چەوساندنەوەیە وسووکایەتیە بە دەست بێگانەوە.
نیشتمان داگیرکراوە و داهات بە تاڵان ڕۆیشتن یان نۆکەری یان دەر بەدەری و تێکەڵی و هاوبەشی لەگەڵ زۆردار، تا ئێستا بەزیان لەسەرمان شکاوەتەوە و دەر کەوتووە شەریکایەتی و هاوبەشی لەگەڵ زۆردار ناکرێ، چونکە یاسا و دەسەڵات بەدەست خۆیەتی، چۆنی بە قازانج بێت بای دەدات و بڕیاری خۆی لەسەر ئەڵێ و دەست بەجێ ئەیهێنێتە جێ، نە ئەتوانێ بڵێ یاسا وانیە و نە دەتوانێ بڵێ ئەوە حەقی منەو حەقی تۆیە. زۆر وابوو کوڕانی کوردەواری دوای ڕێبازی کورد خەڵەتێن کەوتوون و بە چوار پێنج قسەی زریوە و جریوە دوای دێ شوێنی کورد پڕژێن کەوتوون و بەخۆیان نەزانیوە کە بەڵێنی و نۆکەری و ئاڵقە لە گوێی بۆ داگیرکەریان لێ ستاندوون و چاویان بە شەوارە خستوون و لە داویان هاویشتوون. بەڵام ناویان ناوە ڕوناک بیری، دەستەیەک هاتن خۆیان لە کوڕی کورد کردە فریشتەی ڕەحمەت وبەرنامەی ڕزگاری چەوساوە و زەحمەتکێشیان بۆ داڕشتن، بەڵام ئەوە فێڵێکی تازەبوو، باری تازەی گرتە بەر، ئەوانیش لە بەرەی داگیرکەرن، هاتن لە کوڕی کورد بەفێڵ بەشی دوا ڕۆژ بڕ دەن بۆ لای خۆیان، ئەگەر ڕژیمی تر هاتە سەرکار پایەگایان لە کوردستاندا ببێ، چەوساندنەوەی ئەو گەلە بەدەست نەتەوەی ئەوان هەر درێژەی هەبێ. کوڕی کورد، کە لە دەست ستەمی شایەتی وە ئەستۆ هاتبوو و چەند ساڵ بوو ڕووی ئازادی نەدیبوو بە دەست و پێ بەستراوی چاو ڕاپێچراوی دەژیا، کە شا ڕووخا بە شادمانیان خەریک بوو دوور لە گیانیان شایی مەرگ ببێ، هەرچی دژی شا و ڕژیمی ڕابردوو بوایە خۆشی دەویست و لەگەڵ هەموان ڕوو خۆش و بە قسەی هەموان دڵخۆش بوو، بەڵام هەر وا وردە وردە چاویان گڵۆفی، ورد بوونەوە هەیاران خۆ ئێمە کوردین، خاک داگیر کراوین و بەش خوراو ، کێ دەریا لووشەو کێ هەژدیها، ئێمە هەڵ دەلووشێ کوڕە خۆ ڕەش هەر ڕەشە و ئەمانەش هەر گورگن، لە پێستی مەڕدان، لێمان هاتوونە پێش.
هەیاران دوای چی کەوتووین ڕەفیق ڕەفیقی چین؟ نیوەڕێش تەواو نین، ئەمانە کەی فریای ئێمە دەکەون برای خۆم ببێ چمە لە بێگانە
ئەوە کوردستان و ئەوە شۆڕشی کوردستان، بۆ پشت بە پشتی برای خۆمەوە نەدەم و پشت لە ڕفیقی نیوەڕێ نەکەم، ئەمانە بۆ دەسەڵاتی ئێران هەوڵەدەن، بۆ ئێمە گەلی کورد چ گورگ و چ سوار، زۆرێک لەمانە دەسەڵاتی بە دەستەوە بوو بۆی بکرێ ناهێڵێ کورد دەستی بگاتە دەمی خۆی، ئەم بیر کردنەوە وورد بوونەوە، پەرەی ستاند لە کوردەواریدا، یەکە یەکە لاوە دڵ پاکەکان هاتنە ناو ڕیزی شۆڕشی کوردستان، یەک لەوانە شەهید ڕەحمانی کۆخی نیروانی بوو، کە لە سەرەتای شۆڕشی چەکدارانەی کوردستاندا، لەگەڵ یەکێک لەو هێزە کورد خەڵەتێنە کەوتبوو، بەڵام لەگەڵ ئاشبەتاڵەکەیان ئەویش دڵی لە بیر و باوەڕی وان پاک بووەوە ،تەزووێک بەبەر پێیدا هات، لە تەپڵی سەری دەرچوو، بەخۆی دەگوت کوڕە من چیم کرد، من خەڵکی کوردستانم و خاکم داگیر کراوە داهاتم بە تاڵان براوە، ئەوە لە سەر داوای حەقی خۆم، ئاوایی و کشتوکاڵم دەسووتێنن. ئۆخەی کە نەمردم و بۆم دەرکەوت کە ئەمانە پاشە ڕۆژ دژی من بوون، شەرتە بچمە ناو ڕیزی پێشمەرگەی کوردستان. بچمە ناو ڕیزی پێشمەرگەی سازمانی خەباتی خوێناوی. بەڵێ کاک ڕەحمان لە سەرەتای ساڵی 1362 دا هاتە ناو ڕێزی پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەوە و لە بەربەرەکانی چەکدارانەدا، بەو پەڕی گیان بەخت کرنەوە بەشداری ئەکرد، بەڕاستی کاک ڕەحمان دەت گوت قەرزداری شۆڕشە، دەیەوێ ئەو ماوە تەمەنەی لە ڕیزی سازمان دا نەبوو ، بەگیان بازی پڕی کاتەوە، لە چەند جەنگی قارەمانانەدا زۆر بە ئازایانە بەشداری کرد، کە دوو جەنگی کێلە سپیان لەوان بوو، ناوی قارەمانی خۆی تێدا دەرخست، تا لە ڕۆژی 11ی جۆزەردانی 1362 دا لە هێرش بۆ سەر دوو پایەگای یاکوباوا کە هەردوکیان گیران، بەگوللەی دوژمنانی خۆفرۆش دوای قارەمانیەکی بێ وێنە شەهید بوو، لە ڕیزی براکانی دا نەک ڕەفیقی نیوەڕێ.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهید ڕەحمانی کۆخی


2 ساڵ و 11 مانگ و 19 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەروەری گەل شەهید ڕەحمانی کۆخی

سەروەری گەل شەهید ڕەحمانی کۆخی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن