پێنچ شه‌مه‌ 

3 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوبەشی رێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوان ی خەبات بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دای

پەیامی هاوبەشی رێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوان ی خەبات بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دای

رۆژی جیهانی زمانی دایک لە رۆژی دووی رەشەمەی هەموو ساڵێک لە زۆربەی وڵاتانی دونیا یاد دەکرێتەوە . ئامانج لەم ڕۆژە بەرزکردنەوەی حاستی هۆشیارییە بەرامبەر فرەزمانی

 رۆژی جیهانی زمانی دایک لە رۆژی دووی رەشەمەی هەموو ساڵێک لە زۆربەی وڵاتانی دونیا یاد دەکرێتەوە . ئامانج لەم ڕۆژە بەرزکردنەوەی حاستی هۆشیارییە بەرامبەر فرەزمانی و فەرهەنگی لە جیهاندا.  ئەم ڕۆژە یەکەمجار لە 17ی نۆڤمبەری ساڵی 1999، لەلایەن رێکخراوی فەرهەنگی یۆنسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دیاری کراو ڕاگەیەندرا و لە سالی 2008، ٠۸ەنجومەنی نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیوانیی خۆی بۆ ٠۸ەو رۆژە نیشان دا.



بە ٠۸اوردانەوەێک لە نەتەوەکانی جیهان و قۆرسایی و گرنگی زمانەکەیان ،بۆمان دەردەکەوێت کە زمانی کوردی یەکێک لە کۆنترین زمانەکانی جیهانە کە لە لایەن وڵاتانی داگیرکەری کوردستان هەر لە سەرەتاوە تا بە ٠۸ەمرۆ هەوڵی سڕینەوە و ژینۆسایدکردنی دراوە و  دەتوانین بڵێین کە  لەو پیلان و سیاسەتی شوومە  تا رادەێک سەرکەوتوو بن. 



بە ڕوونی دیارە سیاسەتی  رێکخراوەکانی ئافرەتان ولاوان ، گرنگیدان بە نووسین و خویندنی زمانی دایکیە و رێز لە زمانی هەموو نەتەوەکانیتری ٠۸ێران دەگرن و هەوڵیان پێکەوە ژیانێکی ٠۸اسایی و مروڤانەیە لەسەر سیاسەتی مافی یەکسان و بەرانبەر، بەڵام بە داخەوە لە ماوەی ساڵانی رابردوو و بە تایبەتی لە کاتی دەسەڵاتی دوو دیکتاتۆری ٠۸ەم دووایانەی زاڵ بەسەر ٠۸ێراندا ،هەوڵی ناساندن و دیاریکردنی زمانی باڵادەست دراوە و زمانی باقی نەتەوەکانی تری ٠۸ێران بە تایبەت کوردستان دانی پێدا نەنراوە و خوێندن بە زمانی دایکیان لێ قەدەغە کراوە . بە خۆشیەوە تا بە ٠۸ەمرۆ چالاکانی بواری فەرهەنگی و زمانەوانی بەرەورووی ٠۸ەو پیلانگێریەی داگیرکەران وەستاونەتەوە و لەو رێگایەشدا بەرەورووی دەیان کۆسپ و ٠۸استەنگ لە لایەن رژێمەوە بوونەتەوە و بە دەیان لەو چالاکانە بە بیانووی جۆراوجۆر بەرەوڕووی زیندان و ٠۸ەشکەنجە و دەیان کێشەی تر بوونەتەوە.



زمانی دایک وەک شوناسی هەر نەتەوەێک یەکێک لە سەرەکیترین مافەکانی ٠۸ینسانە کە زۆربەی کۆر و رێکخراوە جیهانیەکان دانیان پێدا ناوە و گرنگە دایک و باوک هەر لە سەرەتاوە گرنگی بە فێرکردنی مناڵەکانیان بە زمانی نەتەوەیی خۆیان بدەن و مناڵەکانیان فێری نووسین و خوێندن بکەن . هەروەها لەسەر حیزبەکانە کە لە بواری فەرهەنگیدا زیاتر هەوڵ بدەن و ٠۸استی وشیاری کۆمەڵگا بەرەو سەر بەرن و لە بەرانبەری سیاسەتی هەڵاواردن و سرینەوەی زمانی نەتەوەییمان بوەستنەوە.



جارێکیتر رۆژی دووی رەشەمە رۆژی جیهانی زمانی دایک لە هەموو هۆگرانی ٠۸ازادی و چالاکانی سیاسی و فەرهەنگی پیرۆز بێت و بەو هیوایەی زمانی رەسەنی کوردی لە مەترسی فەوتان و لاواز بوون بپارێزرێت و لە جیهاندا وەک زمانی نەتەوەیی کورد پێناسەی بۆ بکرێت.



رێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوانی خەبات



دووی رەشەمەی 1397


5 ساڵ و 3 مانگ و 2 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی هاوبەشی رێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوان ی خەبات بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دای

پەیامی هاوبەشی رێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوان ی خەبات بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دای



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن