دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران

سەروەری گەل: شەهید عەلی چەمەن گوڵی

سەروەری گەل: شەهید عەلی چەمەن گوڵی
شەهید عەلی چەمەن گوڵی ، لە ساڵی 1333 دا لە بنەماڵەیەکی کورد پەروەر لە شاری سەقز لە دایک بووە. لە 6 ساڵیدا ڕویکردە قوتابخانە و خوێندنی سەرەتایی تەواو کرد و دواتر نەیتوانی درێژە بە خوێندن بدا . لە دوای خوێندن،هاوشانی باوکی خەریکی کارو کاسپی بوو. لە کۆتاییەکانی ساڵی 1357 کە رژێمی شا ڕوخا و دەروو بۆ خەڵکی کوردستان کراوە، پەیوەندی بە شۆڕشەوە گرت و بە نهێنی کاری لەگەڵ جووڵانەوەی دژ بە ڕژێم دەکرد. لەساڵی 1362 لە دوژمن ئاشکرا بوو لە کاتێکدا کە بە ئوتوو بووسەکەی خۆی هەندێ پێشمەرگەی هەڵگرتبوو وە دەیهەویست لە سەقزەوە بۆ بانە بیانگوێزێتەوە، بەڵام دژمن پێی زانی و رێی لێگرت. کاک عەلی قارەمان بە شێوەیەکی قارەمانانە و بێوێنە لە شار هاتە دەرەوە. شەهید عەلی چەمەن گوڵی لە کاری شۆڕشدا بێ پشوودان کاری دەکرد و دڵخۆش بە ڕێبازی شۆڕش بوو بە شێوەێک کە ئەم ئامانجە خەمی ژن و منداڵی لە بیر بردبۆوە...
شەهید عەلی چەمەن گوڵی، ڕیزی شۆڕشی بۆ هەتا هەتایی هەڵبژاردبوو و لە ڕێبازەکانی شۆڕشی کوردستان ورد دەبۆوە کە کامی لا پەسەندبێ، لەوەدا درێژەبدا بە ئەرکی شۆڕشگێڕی.
بە ورد بوونەوە لە ڕێبازی سازمانی خەبات ی کوردستان و بەراوردی دڵی خەڵکی کورد ، ڕێی سازمانی خەبات ی بە ڕێی ڕاستی گەلی کورد زانی و لە بەهاری 1364 دا هاتە ناو ڕیزی سازمانی خەباتەوە و زۆر بە دڵسۆزییەوە ئەرکی پی٠شمەرگایەتی بە ئەنجام دەگەیاند. وەک لە سەرەوە گەیاندمان خۆفرۆشان لە کوردستاندا بوونە دار دەستی دژمن و بە دراو و ئافەرین پشتی خۆیان دەشکێنن، داو بۆ برای خۆیان دادەنێنەوە، هەندێک لە خۆفرۆشان بە دەستووری داگیرکەرانی کوردستان مین لە سەر ڕێی هات و چۆی ماشێنەکانی سازمانی خەبات بە مەبەستی زەربەت لێدان لە پێشمەرگەکانی دەنێنەوە.
ڕۆژی 31/گەلاوێژ/1364 لە کاتێکدا کە شەهید عەلی چەمەن گوڵی بە (لەندەروێر)ەکەوە کە لە بەڕێکردنی چەند کەس لە پێشمەرگەکانی سازمان لە بەرانبەر (سوورکێو) گەڕاوە، مینێکی داندراو لە ژێر ماشێنی شەهید عەلی چەمەن گوڵی دەتەقێتەوە و کاک عەلی شەهید دەبێ.
شەهید عەلی ژیانی بێ ماوەی ئەم جیهانەی بە سەربەرزی دوایی هێنا. بەڵام خۆفرۆشان بەسەر لەنگی درێژە بە ژیان دەدەن و بە بەدناوی سەر دەنێنەوە وسزای دواڕۆژ چاوەڕوانیانە و ڕۆژێک دێت بەرەو دۆزەخی کوردستان بەڕێ دەکرێن.
تەرمی شەهید عەلی چەمەن گوڵی لە گۆڕستانی میراوای کوردستانی گەرمێن چووە ناو باوەشی دایکی نیشتمانەوە...
هەزاران سڵاو لە گیانی بەرزی


2 ساڵ و 8 مانگ و 27 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن