دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران

سەروەرانی گەل: شەهیدان عومەر ڕەئوفی و نووری مورادی

سەروەرانی گەل: شەهیدان عومەر ڕەئوفی و نووری مورادی
ئەوانەی کە لە زانکۆی خەبات و تێکۆشاندا دەرسی فیداکاری فێر دەبن، چ باکیانە لە پێشکە کردنی بەنرخترین سەرمایەی ژیانیان، تێرێژی خوێنی لەسەر کوردستان ڕژاویان ڕێگای خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی نیشتمان بەشکراوی کوردی ڕوون کردۆتەوە و بەو پەڕی قارەمانەتیەوە تێکۆشاون. بۆ خەباتگێرێکی شەهید چ باشترە لەوە کە لە پێناو گەلە چەوساوەکەیدا شەهید دەبێت و وەڵامی پرسیار و ئەمری خودا دەداتەوە و لە ڕێی پارێزگاری لە نیشتمان و لە ئینسان و لە پێناو مافی چەوساوەکان چ ئەو پیاوانە کە لە
بەندیخانەکانی ڕژێمی دیکتاتۆری خومەینی دا دەڕزێنەوە و لە بەندەن و بن بەردان لە سەر پارێزگاری لە دروشمی وەحدەت دەکوژرێن و چ ئەو ژن ومنداڵەی بێ دیفاعانە کە بە تاوانی کورد بوون دەکوژرێن و تاڵان دەکرێن و پەڕیوەی هەندەران دەبن. هەموو تاڵی و ناتەواوی و تەنانەت مەرگیش قەبووڵ دەکا. چ شانازییەک بۆ شەهیدان کاک عومەر و کاک نووری بەرزتر لەوەیە کە مەرگێکی پڕ لە شەرافەت، پاش مەرگێکی پێشمەرگانە نەتەوەیەک هەناسە پڕ لە ئاخ وداخ و حەیفیان بۆ هەڵدەکێشێ و وەک ڕۆڵەیەکی خۆیان، وەک برایەکی خۆیان، وەک پارێزەری بوون و مانیان فرمێسکیان بۆ بڕێژن و لە هەمانکاتدا شانازیان پێوە بکەن. چ شانازییەک گەورەترە بۆ ئەو ئیبراهیمانەی ئەو چارەکە سەدەی دوای سەدەی بیستەمی وڵاتی کوردەواری کە بۆ خۆیان کوڕە جوانەکانیان، جگەرگۆشەکانیان، شەهید عومەر وشەهید نووری بەو زینەتی(تفەنگ و فیشەکدان) کە پاشای مرۆڤ و مرۆڤایەتی بۆ قوربانیەکانی کوردستانیان بە پێویست داناوە، بڕازێننەوە و بەرەو قوربانگاکان بیاننێرن.
لە 10/ خەرمانی/1364 دا پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لە نێوان بەردەبووک و کانی سێو لەسەر جادەی بانە بۆ خێڵە ڕەش کەمینیان بۆ هێزەکانی ڕژێمی ئاخوندی داناوە. لە ساعەت 4/30 خولەکی ئێوارە دا شەڕ بە توندی دەست پێکرا لەو شەڕەدا زیاتر لە بیست کەس لە ئەفرادی دوژمن کوژران و بریندار بوون و 3 کەسیان لێ بەدیل گیرا و ماشێنێکی تۆیۆتای هەڵگری ئەفرادی دوژمن شکێندرأ. دوای کۆتایی هاتنی شەڕەکە دژمن ناوچەکەی دایە بەر تۆپ و خۆمپارە کە بە داخەوە بوو بە هۆی شەهید بوونی دوو برای هاوسەنگەر، عومەر رەئوفی و نووری مورادی. شەهید عومەر لاوێکی شۆڕشگێڕ و ئازاو بەڕاستی بە هەڵمەت بوو، ئازایەتی و فیداکاری شەهید هەڵمەت هاوتای ئازایەتی هەموو شەهیدەکانی دیکەی ساوان بوو.
شەهید عومەر لە بنەماڵەیەکی ئایینی لە گوندی شەهیدانی بێشکەی قارەمانیەتی، گوندی ساوانی ناوچەی بانە لە دایک بووە. شەهید عومەر بەرەبەرە تەمەنی بەرز بۆوە بە یارمەتی باوکی خوێندن و خوێندنەوە و نووسین فێر بوو ژیری و ژیکەڵەیی و وردی و بیرکردنەوە و ڕاپەڕین، هەروەک چۆن لەخوە تایبەتەیەکانی شەهید عومەر بوون، دەبوو ببنە ناوێک بۆ ئەو، هەر بەو هۆیەوە ناوی هەڵمەتی لێنرا کە بەڕاستی ناوەکەی پڕ بە پێستی بوو. شەهید عومەر بەرەو قوتابخانە کەوتە ڕێ لە دێ و لە شار درێژەی بە خوێندندا، تا کۆتایی دەورەی ناوەندی قوتابخانەو لەگەڵ تەمەنی کەمدا باوەڕی پێشمەرگانەی هانی دا کە پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە نهێنییەکانی خەبات بگرێ. لەوەش زیاتر هەنگاوی هەڵێنایەوە و بە پێی پەروەردەیی بنەماڵەیی و دژایەتی دوژمنانی ئازادی ڕاستەوخۆ هاتە ڕیزی پڕ لە شانازی پێشمەرگایەتی. ماندوو نەبوون و هەوڵ و تەقەلای بێوچانی بوو بە هۆی ئەوەی پلە پلە بچێتە سەرێ هەتا بوو بە ئەندامی ڕێکخراوەی شارستان و بەرپرسی ناوچەی (وەزەنێ)....

شەهید نووری مورادی:
هەڵکەوتووی ڕیزەکانی خەبات و شۆڕە لاوی خۆڕاگری ناو سەنگەر. تێکەڵاوێک بوو لە خۆشەویستی و ئازایەتی و لەسەرە خۆیی. شەهید نووری لە ناو دڵی پێشمەرگەکاندا جێگەی تایبەتی هەبوو و لە هەر جێیەک باسی ئەخلاق و ئینسانیەت و لە سەرەخۆیی بکرایە شەهید نووری بۆ نمونە ناوی دەبرا. شەهید نووری پەروەردەی بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش بوو. هەژارانی کوردستان بە تێکە خۆشەویستی ئەو بوون دەیویست زیاتر گژەبای ماڵ و ێرانکەری بێگانە کە پڕی حەسانەوەی نەتەوە ژێر چەپۆکەکەمان نەڕووخێنێ. دەی هەویست ئەوەی دەکرێ و ئەوەی بۆخۆی دەیکا هەموو لە قازانجی گشتی شۆڕشی کوردستاندا بێت. شەهید نووری ژیرێکی بە بیر بوو لە نووسراوەکانیدا، لە دانیشتن و قسەکانیدا هاوبیرانی خۆی بەرە و ڕاستی هان دەداو ئەو شێوەی کە پێی وابوو کەڵکی شۆڕشی تێدایە، بە هەموانی دەگووت بیری دەکردەوە و هەولێ زانستی دەدا. شەهید نووری لەگەڵ ئەوەدا تەمەنی لە 17 ساڵ تێنە پەڕیبوو بۆ چوون و لێزانینی لە پیاوێکی بە تەمەن دەچوو. لەسەر کارو چالاکی لێکدانەوەی باشی هەبوو. نووسراوەکانی پاش ئەو مەرگە پڕ لە شانازییەی رێنوێنی هاوبیران و هاوسەنگەرانی ئەون.
شەهید نووری وەک زۆربەی کوڕە کوردەکان بەرەو خوێندن بەڵام بە زمانی بێگانە وەرێکەوت. تامەزرۆی فێربوونی خوێندنەوە و نووسینی کوردی بوو بەڵام لەبەر ئەوەی لە شاری بانەدا دەژیا و فەرهەنگی داسەپاوی فارسی دەچوو بەڕێوە، نەیتوانی زمانی زگماکی خۆی کە کوردیە فێربێت.
شەهید نووری لەساڵی 1360 دا هاتە ڕیزی پێشمەرگەکانی خەباتەوە و بە تاسەیەکی زۆرەوە ئەرکی پێشمەرگایەتی بە جێ دەگەیاند. زۆر شوێنی کوردستان جێگەی قارەمانیەتی و ئازایەتی ئەو بوون، لە شەڕەکانی دوژمنی داگیرکەر و دژی گەلی دا. بەڵام ئەو تێکۆشەرانەی کە هیچ کات لە بیر ناچنەوە و لە باسکردنیان دڵی دایکان هەڵدەقڕچێ، بە داخەوە لە ڕۆژی 10/خەرمانانی/1364 هەتاوی دا لە بەرزاییەکانی بەردە بووک دوای شەڕێکی قارەمانانە بە هۆی خۆمپارە بارانی دوژمن شەهید بوون و درێژە پێدانی ڕێگای خەباتیان بە هاوبیرانی بە ئەمەکیان سپارد.
بەرزوو بەڕێز بێ لە شەهیدان، کە دەرسی خۆبەخت کردن بۆ دایکی هەموومان کوردستان بە دیاری بە جێهێشت


2 ساڵ و 8 مانگ و 19 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن