دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

(( یادی سەروەران))

(( یادی سەروەران))

سەروەرانی گەل عەتاقادری وکاوەی نانەوا وجەمیل سەجادی...

لە دواییەکانی مانگی گوڵانی ساڵی(1372) دا دەستەیەک لە ڕۆڵە گیان بازەکانی سازمانی خەباتی خوێناوی، سنەیان لە هێزەکانی دوژمن کردبووە چەرمە چۆلەکە، لەو شارە پان وبەرینەدا، کونە مشکیان لێ ببوە قەیسەری. لەو رۆژانەدا ئەگەر ڕووت لە شاری قارەمان پەروەری شۆڕشگێری سنە یکردایە ئەو شارە کە پایتەختی حکومەتی پان وبەرینی ئەردەڵان بوو وئێستاش پایتەختی حەماسەو لێ بووردوییە، پایتەختی خوێندەواری وتێ گەیشتنە، پایتەختی ئازادی خوازانی کوردستانی کوێستانە. ئەگەر بەو شارە دڵ پڕ و پڕدڵ ودڵدارەدا رابووردیایە. نیگایە وچاو برکێ یە، زەماوەند وشاییە، پیرۆزباییە، لەگەڵ ئەوەشدا کەمانگی گوڵان خەریک بوو لە گەنج ولاوان وکوڕ و کالان ولە بەرچاو کەژاڵان ماڵاوایی بکا تابەهاری داهاتووبە خودایان بسپێرێ دەتدی لە پڕ مانگی گوڵان دەژێتەوە، رۆژگاری شادمانی سەرهەڵدەداتەوە بەهاری شۆڕش سەرهەڵدەداتەوە، دەتدی پێشمەرگەکانی خەباتی خوێناوی بە قریشکەی چەکەکانیان بەهاری خەبات بە خەڵک مزگێنی دەدەن. لە خوێنی خۆیان چەپکە گوڵی هەڵاڵە بە خەڵکە دڵسۆزو قارەمان وقارەمان پەروەرە پێشکەش دەکەن.ئەگەر بەناو کوڵان وخەیابانی ئەو شارەدا گەرابایە، ئەگەر سوار ماسێنی خەت یان تاکسی بوایە هەر باسێک باس بوو. هەر شادمانێک دڵی پیاوو ژن وگەورە وبچوکی ئەو شارەی پڕکردبوو. باسی قارەمانیەتی پێشمەرگەی خەبات وشادمانی بە حەماسەی بێ وێنەیان ، باس هەر باسی هەڵۆ تیژباڵ وبە چەنگەکانی خەبات بوو کە ئەو شارە گەورەیان لە دوژمنان پڕکردبوو لە مەترسی. ماوەی 8شەو و ڕۆژ لە شاری خەباتگێری سنەدا تەنگیان بەهێزەکانی دوژمن هەڵچنیبوو. وایان دەزانی هەزاران پێشمەرگەی خەبات لەو شارەدان ولە کەمین دان بۆ هێزەکانی رژێم. بەڵام لە راستی دا نەهەزار ونە سەد ونە دەیان کەس، دەستەیەک بوون لە ڕۆڵەیەک بە هەزارەکانی کوردستان وسازمانی خەبات، شارێکیان پڕکردبوو لە مەترسی لە سەر هێزەکانی دوژمن هەرواپڕیان کردبوو لە شادمانی بۆ خەڵکە خەباتگێر و شۆڕش دۆستەکان ...ڕۆڵە قارەمانەکانی خەباتی خوێناوی لە 26 بانەمەڕەی (1372)دا دەگەنە شاری سنە. تا ڕۆژی (3) جۆزەردانی(1372)لە شاری سنەدا دەمێننەوە خەریکی حەسانەوە وشناسایی دەبن یان شەو بێ یان ڕۆژ زەربەت لە هێزەکانی دوژمن دەوەشێنن. ڕۆژانی 29و30و2 رۆژانی رو2ی جۆزەردانی 72تیمی قارەمانی خەبات زەربەت لە هێزەکانی دوژمن دەدەن وزیاتر لە دە جێ بەرنگاری هێزەکانی دوژمن دوبن. روڵە قارەمانەکانی سازمانی خەبات ئەوەندە بێپەروا لەشاری سنەدا بە دوای هێزەکانی رژێم دەبن کە لە هەموو کوچە و خەیابانێک شک دەبڕن. بە شەو بە رۆژی رووناک بەر لە نیوەرۆ و دوانیوەرۆ بە ئاشکرادەست لە هێزەکانی دوژمن دەوەشێنن. شاری سنە کە چوار5ساڵ بوو پێی پێشمەرگەی کوردستانی لێ نەکەتبوو تیمی گیانبازی سازمانی خەباتی خوێناوی مژی ماتی ئەو شارەی بە قریشکەی چەکەکانیان رەواند. خەڵکە تامەزرۆکەی شاری سنە کەتینووی دیداری پێشمەرگەی دەست و شین بوون سەریان لە دەروازە و پەنجەرەکانیان دەردەهێنا دە چاویان بە دیداری پێشمەرگە روون کەنەوە بەوە سوکنایان نەدەهات و دەهاتنە دەرەوە کە لەو زەماوەندە دا کە پێشمەرگەی خەبات با شاباشی خوێن و سازی دەنگی کەڵاشینکۆف دەیانگێرا، هاوبەش بن، نەدەترسان لەوە کەبەگوللەی وێل یان بە گوللەی ڕاستەخۆی دوژمنانی کورد بپێکرێن. دەیانگوت کە گیانی ئێ٠Žمە لە گیانی پێشمەرگە ئازیزترنیە. کە چاویان بە پێشمەرگە چاو نەترسەکان دەکەوت عومریان نوێ دەبووە. نووسراوە


لە خۆشیان خەریک بوو باڵ بگرن. و بپەڕنە بەر دەم پێشمەرگەکان و دەست لە ئەستۆیان کەن ولاچاویان ماچ کەن وببنە سووبەری بە لاوەگێران لە بەرانبەر هێزەکانی دوژمندا وشانیان بکەنە سەرینی لوولەی چەکەکانیان کە رێی دەستیان ببێ ئەرکی موقەدەسیان بە جێ بێنن. بەڵێ پێشمەرگە گیان بازەکانی سازمانی خەبات ژیانیان بۆ خەبات دەویست و خەباتیشیان بۆ زەربەت وەشاندن لە دوژمن دەویست. کە یان زیانی زۆری پێ بگەیەنن یان خۆیان لەو رێگەدا بە پلەی شەهادەت بگەن.لەگەڵ ئەوەدا کردنی دەینی گیانیان، ئەرکی موبارزە بۆ هەڤاڵانی بە وەفا بەجێ بهێڵن. قارەمانەکانی سازمانی خەبات ی خوێناوی دەردێکیان بە هێزەکانی رژێمی خوێن رێژدا، کە ئەو ماوەو چەند ڕۆژی دوای 2ی جۆزەردانی 1372یش هێزەسەر کوتگەرەکانی نەیاندەوێرا بە ماشێنی دەوڵەتی وبەبەرگی رەسمی پاسدار و پۆلیس و بەسیجەوە بگەرێن. بە بەرگی شەخسی وبە ماشێنی شەخسی دەگەڕان. حەبیبی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران کە قەرار بوو بێتە سنە ومەرکەزی گازی ئیفتتاح کا نەی وێرابێ ناچار گەڕایەوە بۆ تاران. هەر وا لەورێیانەوە کە لە شارانەوە بەرەو شاری سنە دێن بە خەڵک دەگوترا کە شاری سنە شێواوە و پێشمەرگە هاتوون. پێشمەرگە هاتوونە ناوشار ولە تەواوی شاردا شەری پێشمەرگەو هێزەکانی دوژمنە.لەو شەڕانەدا کە پێشمەرگەکانی سازمانی خبات ی خوێناوی لە گەڵ هێزەکانی دوژمن کردیان دوژمن زیاتر لە 50کەسی کوشتەو برینداری بوو. رژێم کە پێی وابوو ئەوانەی کە ناوی ناوون زیدی شۆڕش(ئینقلاب)تازە ناتوانن ڕوو بکەنە شاری سنە وخەو لەوان هەراسان نابێ. بە فریشتەکانی سازمانی خەبات ی خوێناوی ئارامیان لێ هەڵگیرابووخەویان لێ زراو دڵیان کەوتە لەرزین ها کە بەندی دڵیان بپسێ. تیمێک پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی خوێناوی سنەیان فەتح کرد دوای چەند ساڵ کە دوژمن بە ئەر خەیانی و بێ مەترسی لە پێشمەرگە خەریکی زەبرو زەنگ وئەشکەنجە و ئیعدامی نارازیان و ئازادی خوازان بوو سنەیان فەتح کرد و تەلسیمی ئیمانیان شکاند و شاریان لە دوژمنان شلەقاند. خەڵکی ئەو شارە قارەمانە و ئازیخوازە وفیداکارە ئامادەن کە ڕۆڵە لە خۆ بردووەکانی گەل لە ئامێز گرن و بە گیانیان بیانپارێزن. وەک ڕۆڵەی عەزیزی خۆیان وەک جەرگ ودڵ لەناو قەفەزی سنگیان گرن. بەڵام چ دەکەی کە کەس نیە کەسی میللەت بێ و لەسەر ئەو رێگەیە موبارزە بکات کە میللەت دەیەوێ هەر تەنیا خەباتی خوێناوی و ئەویش لە وەتی هەیە نا ڕێکان پیلانی بۆ دەنێنەوەو تۆڕی درۆی لە سەر دەتەنن دادی دوژمنانی لە سەر دەنێنەوە. سازمانی خەبات بەو کارە گەورە کە تیمێک شارێکی شلەقاند ئیسباتی کرد کە ریزەکی لە گیانبازەکانی گەل پێک هاتووە وئیمانیان بەشۆڕش دووبارە بەیەکەوە بادادە ولە پسان نایە. بە کوردستانی راگەیاند کە خەباتی هاوباوەری میللەتی موسڵمان وئازادیخوازی کورد و ئەوە کە بە پشیوانی میللەتی بە شەرەفی کوردەواری دام ودەزگای رژێم لە کوردستان بخاتە لەرزەو لەرزی مەرگی بهێنێتەوە. قارمانەکانی سازمانی خەبات زەربەتی گیان وماڵی زۆریان لە دوژمن دا لە شاری سنەدا ورەی هێزەکانی کە سێ چوار بوو هاتبووە بەریان تێک رووخاند وئەو سەرکەتنەیان بە خوێنی 3ڕۆڵەی لە گیان بووردوی هەڵگری باوەری ئیسلام وئازادی کوردستان مۆرکرد ویادگاری خەباتی خوێناویان لە دڵ ودیدەی خەڵکی بە شەرەفی شاری سنەدا بە جێ هێشت. ئەوسێ رۆڵە سەربەرز وشانازی بەخشانە بریتی بوون لە فەرماندەی تیم کاک عەتا قادری جێگری فەرماندەیی تیم کاک کاوە نانەوا وکاک جەمیل سەجادی پێشمەرگەی گیانبازی خەبات. ((عەتاقادری)) یەکەم فەرماندەی تیمی بێ وێنەی قارەمانی خەباتی خوێناوی شەهید عەتا قادری کوڕی شوکروڵا ساڵی (1349)ی کۆچی خۆری لە دێی یەمەنانی سەرەوە لە ناوچەی ژاوەڕوو لە بنەماڵەیەکی وەرزێر لە دایک بوو. خوب٠Žندنی سەرەتایی لە ئاواییەکی خۆیان تەواو کرد دوایی هاتۆتە شاری سنە و سیکلی وەرگرتووە. ساڵی (1363)بە مەبەست موبارزە دژی رژێمی ئاخوندی دەچێتە یەکێک لە ڕێکخراوە چەپەکانی کوردستان وە نزیک بە دووساڵ لەو ریزەدا دەمێنێتەوە و پاشان هەستی نەتەوایەتی و دڵسووتان بۆ میللەتی کورد هانی دەدا کە بۆ گەلی کورد وبۆ رزگاری لە دەست ستەمی نەتەوایەتی چەند قات بچێتە ئەو ریزانە و بۆ ئەم ئامانجە خەبات دەکەن وتێدەکۆشن. سازمانی خەبات ی کوردستای ئێرانی هەڵبژارد. شەهید عەتا لە پاییزی ساڵی (1365)دا هاتە ناو ریزی سازمانی خەباتەوە.شەهید عەتا ئینسانێکی زیرەک وئەهلی کار وتێکۆشان بوو. سازمان دوای ماوەیەک ناردییە دەورەی کادری دەرمانییەوە. پێی نەچوو کە بە کادرێکی سەر دەرچوو بە کەلک لە کڵ هاتە دەر.ئەمجار لە گەڵ ئەوەشدا کە ئەرکی دەرمانی دەدی یارمەتی بەشی ڕاگەیاندن وبڵاوکردنەوەی دەدا ولە بەشی بۆڵتنیش دا کاری دەکرد کاتێک تیمەکانی عەمەلیاتی نیزامی دەردەکەوتن شەهید عەتا بەناوی کادری دەرمانی لەگەڵ تیم دەڕوویی.


بەڵام تەنیا کاری ئەوەندە نەبوو بەڵکو وەک پێشمەرگەیەکی قارەمان و لێهاتوو بە هەڵمەت و دڵسۆز و دەست وەشێن و لێزان لە چالاکییەکاندا بەشداری دەکردورێزی بەر چاوی بوو لە ناو هەڤاڵاندا. بەراستی شەهید عەتا لەئازایی بەولاوە تەهووی بوو واتە شوجاهەتێکی ئینتحاری هەبوو. بەکوردی خۆمان هەرملی پێوە دەنا.دیواری ترس لە بەرانبەری دا هەڵمەدووکە بوو. شەهید عەتا لە چالاکییەکانی پێشمەرگەی خەباتی خوێناوی لە ناوچەکانی بانە ومەریوان دا هاوبەش بوو.کە لە چالاکی لە حەسانەوەو تەداروک گرتن، لە بنکەکانی پێشمەرگەدا دانیشێ کە تفەنگ وتاقمی لەخۆ دەدا و پوزەوانەکانی هەڵدەکێشا بەرەو گۆڕەپانی جەنگ دژی هێزەکانی رژێم باری لە سەر لێوی دەستی پێ دەکرد بەدەوین و سوورایی شادمانی لە لێوی دەگەڕا.هەر بەو حەماسە گەرم وبریاڕە کۆل نەبووەوە ژیانی پێشمەرگانەی درێژە پێ دا. شەهید عەتا قادری چۆن بۆ مەیدانداری هێزەکانی دوژمن بە شایی وزەماوەند دەزانی لە بەهاری ساڵی 1370دا لە بەر هێندێ هۆ لە براکانی هاوسەنگەری لە سازمانی خەباتدا هەڵبڕاو وناچار بە چوونەوە ژێر دەسلاتی رژێم بوو. رژێم گرتی ولە زیندانی کرد ودوای ماوەیەک ئازارو ئەشکەنجە لە مەحکەمەیەکی گۆپاڵی دا حوکمی ئیعدامیان بە سەر دا سەپاند. لە بەهاری ساڵی1371دا لە گێرانەوەی لە دادگا بۆ زیندان بە دەست بەندەوە توانی خۆی فڕێ داتە ناو جەماوەرەوە وهەڵێ وخۆی بگەیەنێتێ ماڵی برایەکی کوردی پاک لە شاری قارەمان پەروەر وقارەمان پارێزی سنەدا.لەو شارە کوردی پاک زۆرن دەستبەندی بۆ دەکەنەوەو دوای حەسانەوە بەڕی٠ی دەکەنە ناو کۆڕی هەڤاڵان لە بنکەکانی سازمانی خەباتی خوێناوی, شەهید عەتا لە گەڵ برا هاوسەنگەرەکانی بە یەک شاد بوونەوە. لە دواییەکانی بانەمەڕەی 1372دا بە فەرماندەی تیمێک بەرەو مەریوان و پاشان سنەو دەرووبەری بەڕێ بوون لە 26ی بانەمەڕەدا خۆ دەگەیەننە شارە قارەمان پارێزە کورد پەروەرەکەی سنە، ماوەی 8رۆژ لەو شارە مانەوە زیاتر لە دە عەمەلیاتیان دژ بە هێزەکانی رژێم ئەنجام دا. وەک لە سەرەتادا گوترا ئەو تیمە شارری سنەیان پڕ کردبوو لە پێشمەرگەی خەبات. (ملک الموت) لە هەموو کوچە وکۆڵانێک لە سەر هێزەکانی رژێم دەگەرا, ئای خودا بنازم بە قودرەتت کە ویستت ئینسانێک یان دەستەیەک خاوەن سام کەی دەیکەی وئادەمی نازانێ ئەو گشتە سامە لەو کە سەد یان لەو دەستەدا چۆن جێ بۆتەوە.
((کاک کاوە نانەوا))
کاک کاوە نانەوا کوڕی شەریف لە ساڵی(1353)دا لە بنەماڵەیەکی رەنجدەرو هەژارلە شاری بانە چاوی بە دنیای پڕلە رەنج وپڕلە شانازی هەڵێنا. خوێندنی سەرەتایی لە کوردستانی راپەڕی ودادەست پێ کرد لە بەر موشکیلاتی خێزان لە 5ی سەرەتایی زیاتر نەیتوانی بخوێنی. شەهید کاوە جوێ لەوەی کە زۆربەی بنەماڵەکەیان لە شۆڕشی لاوایی کوردستان وسازمانی خەباتدا بوون وپەیوەندی ڕیشەداریان بە شۆڕشی ڕەوای سازمانی خەباتەوە بەتایبەتی بوو، ڕۆڵەیەکی خاوەن شەرەف وپاکی وخاوەن ئیمان بە خودا وئیسلامی پیرۆز بوو کە ئیمان بە عەدالەت ودژایەتی لە گەڵ ستەمگەران وداگیرکەران لە ئیمان ومەبەستەکانی بوو.ئەو ڕۆڵە پاک خوڵقاوە چاک بار هاتووە بەر لە هاتنی بۆ ریزی پێشمەرگایەتی شانازی شەهادەتی برای گەورەی شەهید ناسر نانەوا وبەر لەویش شەهادەتی ئامۆزای شەهید عەبدوڵا نانەوا وبە ئیعدامی خاڵۆی شەهید ئەبووبەکری کەریمی کە ئامۆزای باوکی بوو بە دەستی هێز وجەلادەکانی رژێم هەستی شۆڕش لە دەروونی دا تێدا وڕیشەدار کردبوو، رێگای خەبات وشانازی بە سەرکەوتن یان شەهادەت ئامانجی بوو کاتێک بە لەش لە هێزی پێشمەرگە دوور بوو بە دڵ لێیان هەڵنەدەبڕا رۆحی وەک پەروانە لە دەوری گڕی چەکەکانیان دەگەرا. خۆی بەپێشمەرگەی خەبات دەزانی ودادەنا کە سەر دەکەتن ئاواتی بوو کە لە گەڵیان بووایە کە شەهادەت نەسیبی یەکێکیان دەبوو ئاواتی بوو بە نەسیبی خۆی بووایە. بەو بیرو باوەر بەو دەروونە پڕ لە شانازییەوە لە بانەمەڕی (1371)دا هاتە ریزی پێشمەرگەی سازمانی خەباتەوە. دوای ڕاهێنان وبارهێنان چووە مەڵبەندی دووی سازمانەوە.شەهید کاوە نانەوا لە چالاکیەکانی ساڵی (1371)دا بەو پەڕی چاو نەترسی وئازاییەوە بەشداری کرد. جێی رەزای هەڤاڵان و فەرماندەران بوو.شیاوی پشت بەستن بوو. شەهید کاوە لە بەهاری ساڵی (1372)دا بە جێگری فەرماندەی تیم لە گەڵ ژمارەیەک لە قارەمانەکانی سازمانی خەبات بەرەو مەریوان وسنە و دەورووبەری بەرێ بوون. ماوەی 8روژ لە شاری سنەی خەباتگێر وکورد پەروەردا مانەوە بە چالاکی بێ وێنە و یەک لە دوای یەکیان هێزەکانی دوژمنیان تۆقاند و دڵی یەکە یەکەی خەڵکی ئەو شارەیان گەشاندەوە و بەهاری شادیان بۆ خەڵکەکەی گێراوە و بە خوێنی پاکیان و بە خوێنی سوور وئاڵی وەک هەڵاڵەیان خەیابانەکانی سنەیان ڕەنگاند و خوێنی پیسی هێزەکانی رژێمیان لە گەڵ ماشینە وەڕ گەڕاو و پڕ لە کەلاکەکانیان بە جەدوەلی خەیابانەکانی سنەدا کرد.


تاساعەت 3ی دوانیوەرۆی ڕۆژی 2/3/1372جەنگی رووبەرووی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات وهێزێکی بێ ژماری دوژمن لە مەیدانی ئیقباڵ دا رێ کەوت. ڕۆڵە لە گیان بوودووە لە شەرەف نە بووردووەکان دادی قارەمانیان دا. وایان مەیدانی جەنگ کەرم کرد کە مێژووی کوردستان ئەو سەحنەیە لەبیر ناکاو لە سەروی شانازییەکانی شۆڕشی کوردستان بنووسێ.
((شەهید کاک سەید جەمیل سەجادی))
سەید جەمیل سەجادی کوڕی سەید محی الدین ساڵی (1347)لە شاری سنە دا لە دایک بوو. کە تەمەنی گەیشتە 7ساڵ چووە مەدرەسە تا سێ راهنمایی خوێند. سەید جەمیل ساڵی (1371) هاتە ناو ریزی سازمانی خەباتەوە. دوای ڕاهێنان وبارهێنان لە کاری پێشمەرگایەتی و تێگەیاندن لە ڕێبازی وئامانجی دوارۆژی سازمانی خەبات چووە ناو مەڵبەندی دووی سازمانی خەبات. بەو پەڕی دڵگەرمی و دڵسۆزییەوە گوێ بیستی دەستوور و بە جێ هێنانی ئەرکی پێشمەرگایەتی بوو. شەهید جەمیل لە گەڵ تیم وگروهەکانی نیزامی دابۆ ناوچەکانی بانە ومەریوان بۆ کاری نیزامی دەڕۆیی وبە پێشمەرگەیەکی ئازاوە ناسرا.شەهید سەید جەمیل لە دواییەکانی مانگی بانەمەڕی(1372)دا لە گەڵ تیمێک بە فەرماندەهی شەهید عەتا قادری کەوت تا گەیشتە ناو شاری سنە. شەهید جەمیل بە ئازایی وبە جەرگ بە دەستووری فەرماندەی تیم لە چالاکییەکانی ناو شاری سنەدا بەشداری دەکرد وئەرکی ڕێنوێنی دەبینی، دەبینێ لە شارە گەورەدا بۆ بەدی کردنی جێی متمانە بۆ حەسانەوە وە بەرنامەرشتن بۆ هەلسووران وچالاکی.دوایی، تا لە ساعەت سێ دوانیوەڕۆی ڕۆژی (2/3/1372)لە خەیابانی حاجی ئاوا ومیەدانی ئیقباڵ لە شاری سنەدا لە گەڵ هێزێکی زۆری دوژمن کەوتە شەڕ. شەهید جەمیل لە فەرماندە تیم شەهید عەتا قادری وجێگری فەرماندەی تیم شەهید کاوە نانەوا جوێ نەدەبۆوە. ئەوڕۆڵە قارەمانەی سازمانی خەبات لەو جەگەدا بە گوللەی ناپاکان بە پلەی شەهادت گەیی. فەرماندەی تیم شەهید عەتا وجێگری فەرماندە بەو پەڕی قارمانیەوە لە بەرانبەر ئەو هێزە زۆرەی دوژمندا جەنگین. شەهیدجەمیل بە پێوە شیعاری خەباتی دەدا و بە کەڵاشینکۆفی گەرم داهاتوو وەک دڵی شەهید عەتا خۆی لە هێزەکانی دوژمن وەردەگێراو بە دروشمی بژی سازمانی خەبات وحەماسەی کۆڵ نەبووی هەڵدەبریەوە و ورەی پاسدار وجاشی خۆفرۆشی دەرووخاند. شەهید کاوەی قارەمانیش نەدەماوە، لە جەنگی مان ونەماندا لەگەڵ قریشکەی کەڵاشینکۆف ونرکەی پڕلە داخ درووشمی شەرەف بزوێنی خەباتی خوێناوی نکرار دەکردەوە بە پەلە بوونی لە سەرکەوتن یان فڕین بۆ ناو کۆڕی کەسانی شەهید و هەڤاڵانی لە خوێندا شەڵاڵی هەر دووک قارەمان بریندار بوون کاک عەتا نۆ دانە برینی کاری هەڵگرت فیشەک تەواو بوو جا تا کەی بمێنێ. کاک هەتا نارنجۆکی کێشا کە بە زیندوویی نەکەوێتە بەردەستی ئەم دوژمنانە کە کوردستان دەیانناسێ و هی وەک کاک هەتا کە ئەشکەنجەو ئازاریانی زۆرتر دیوە وە ئەندازەی بێدادیان دەناسێ. بەڵام چەسپێک کە زووتر لە ماشەی نارنجۆکەکەی هاڵاندبوو ناهێلێ بتەقێتەوە خوێنرژی زۆر بێهۆشی دەکا. کاوەی قارەمانیش بە برینداری بێ فیشەک و زەخیرەی دیفاع دەمێنێ هەر دووک قارەمان بە برینداری دەکەونە بەر دەست دوژمنانی کوردستان وئینسانییەت. دەبڕێن برینەکانیان تیمار دەکەن و پاشان لەو حاکمە گۆپاڵییەکانی رژێمدا هەر دووک بە نارەوا لە سەر دیفاع لە کوردستان بەرانبەر بێگانەی داگیرکەردا بە مەرگ مەحکووم دەکرێن. وەک خۆیان بە هاورێیانی زیندانیان گوتووە ئەوەی لە پەروەندەکەدایە ئیعترافی ئەوان نییە و دەست تاشی قازی خوا نەناسەکانی کۆماری ئیسلامییە. کاک عەتا وکاک کاوە لە موبارزە وبەربەرەکانی ناو زیندان دا کەمتر نەبوون لەوەی کە بوون لە مەیدانی ئیقباڵ و خەیابانەکانی سنەدا.لە بیر هەڤاڵان ناچێ ئەو شوعارە پڕلە حەماسییانەی شەهید عەتا کە دەیگووت: بژی سازمانی خەبات و بژی پێشمەرگە قارەمانەکانی.
وەک پێی دەگوتن بە خودا ئەگەر بۆم رێکەوێ بە سکە فش کێش بێ دێمەوە گیانتان ئەی ستەمگەران وئەی داگیرکەرانی کوردستان.لە بیر ناچێ ئەو مەتانەت وبە جەرگی وبە ئیمانییەی شەهید کاوە لە دواییە کانی ژیانی بە خواپەرەستی و رۆژۆگرتن و قورئان خوێندن و بەشادمانی بەوە کە لەرێی نیشتمان گیانی دادەنێ گوزەراند. دوو قارەمانی خەبات وکوردستان لە 18ی ڕەزبەری 1373دا لە شاری سنە ئیعدام کران وگیانی بەرزیان فری بۆ کۆڕی شەهیدانی سوور خەڵاتی خەباتی خوێناوی. هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهید عەتا وشەهید کاوە وشەهید سەید جەمیل وگشت شەهیدان.
((مامۆستا پەژار))


 


2 ساڵ و 7 مانگ و 10 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

(( یادی سەروەران))

(( یادی سەروەران))



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن