دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران



بەشداری شاندێکی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات لە کۆبونەوەیەک بەبۆنەی رۆژی جیهانی نا بۆ سێدارە

رۆژی شەممە ۹ی ئۆکتۆبەر شاندێکی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات کە پێک هاتبوون لە کاک مەحموود یوسفی بەرپرسی پەیوەندیەکانی کۆمیتە و ژمارەیەک لە ئەندامان، بەشداریان کرد لە خۆپیشاندانێک کرد کە بۆ یادکردنەوەی رۆژی جیهانی نا بۆ سێدارە لە بەرامبەر پەرلەمانی نۆروێژ لە شاری ئۆسڵۆ لە لایەن سازمانی موجاهیدینی خەڵق رێکخرابوو.

لە بڕگەیەکی خۆپیشاندانەکەدا کاک سارۆ حوسەینی پەیامی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی بۆ ئەو یادە خوێندەوە.
لە پەیامەکەی کۆمیتەی نۆرویژ ئاماژەی بە رێژەی بەرزی کوشتار و لە سێدارەدان لە لایەن رژێمی ئاخوندیەوە کراو باسی لەو ڕاستیە کرد کە ژمارەی بەرزی ئیعدام لە ئێراندا بە ڕادەێکە کە لە سەرەتاسەری جیهاندا هاوشێوەیان نییە.
لە بەشێکی تری پەیامەکەی کۆمیتەی نۆروێژدا کاک سارۆ حوسەینی ئاماژەی بەوە کرد کە سازمانی خەبات باوەڕی وایە کە تەنها چارەسەر بۆ ئێرانێکی باشتر و کۆتایی هاتن بە کوشتار و زوڵم و زۆری بە لەناوچوونی یەکجاری رژێمی ئاخوندی دێتەدی.
هەروەها لە پەیامەکدا هاتبوو کە سازمانی خەبات بە شێوەیەکی چڕوپڕ لەگەڵ سازمانی موجاهیدینی خەڵق کار دەکات بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.
چەند نمایشێک کە بەبۆنەی ئەم رۆژەوە ئامادەکرابوو نیشاندراو کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە هات.


2 ساڵ و 7 مانگ و 10 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌







په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن