دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی ئێرانی ئازاد 2021 لە واشنتۆن

کۆبوونەوەی ئێرانی ئازاد 2021 لە واشنتۆن

خەباتمێدیا: کۆبوونەوەی ئێرانی ئازاد 2021 لە واشنتۆنی پێتەختی ئەمریکا بەرێوەچوو.
رۆژی 6ی خەزەڵوەری 1400ی هەتاوی، لە واشنتۆنی پێتەختی ئەمریکا کۆبوونەوەی ئێرانی ئازاد 2021 بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی دیاری ئەمریکایی لەوانە مایک پێنس جێگری سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا بەرێوەچوو.
لەو کۆبوونەوە گرینگ و بە بایەخەدا خانم مریەمی رەجەوی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای ملی مقاومەتی ئێران، مایک پێنس جێگری  سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا هەتا ژانویەی 2021، سەناتۆر جۆزێف لیبێرمەن پاڵێوراوی جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە 2000، مایک موکیزی وەزیری دادگوستەری ئەمریکا لە 2009، سەناتۆر رابێرت توریسلی و ژمارەیەکی زۆر لە سەناتۆر و سەرکردە سەربازیەکانی ئەمریکا بەشدار بوون و وتاریان پێشکەش کرد.


خانمی رەجەوی لەسەرەتا و بۆ کردنەوەی کونفرانسەکە پەیامێکی لە پێوەند بە ئێران و دەوری مقاومەتی ئێران و دۆخی رژیمی ئاخوندی پێشکەش کرد.
لە دوای خانمی رەجەوی مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتارێکی پێشکەش کرد و لە پەیامەکەیدا وتی:
ئێمە گەورەترین کردەوەمان لە دژی قاسم سلیمانی، کە مەترسیدارترین تیرۆریستی جیهان بوو ئەنجام دا.
ئێستا ڕژێمی ئێران بە توندی لاواز بووە، گەندەڵی گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز و هەموو کەس دەزانێت کە گەلانی ئێران ئامادەن بۆ گۆڕانکاری.
هەموو نیشانەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەمەنی ڕژێم گەیشتووەتە ژماردنەوە و سەرۆکایەتی ئیبراهیم رەئیسیش نیشانەی لاوازیەکەیەتی.
رەئیسی بکوژ و بکوژی زیندانیانی سیاسیە لە ساڵی 1988دا، ئیبراهیم رەئیسی زۆر کەسی کوشت، نابێت تاوانەکانی رەئیسی بێ سزا بێت.
ئیبراهیم رەئیسی دەبێت بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆساید دادگایی بکرێت
ئەمڕۆ هەموو ئاماژەکان دەریدەخەن کە موقاومەتی ئێران زۆر بەهێزە و شانەکانی شۆڕش(کانونهای شورش)یش هیوای گەلی ئێرانن
گەلی ئێران بە تەواوی لە تەنیشت موقاومەتی ئێران و وەستاون.
یەکێک لە درۆ گەورەکانی ڕژێم ئەوەیە کە دۆخەکە نەگۆڕە، بەڵام لەبەرامبەریدا موقاومەتێک و بەدیلێک هەیە کە بریتیە لە سازمانی موجاهیدینی خەلق
موقاومەتێک هەیە کە خاتوو مریەم ڕەجەوی سەرۆکایەتی دەکات، خاتوو ڕەجەوی خاوەن پلانێکی 10 خاڵیە بۆ داهاتووی ئێران.
سەناتۆر جۆزێف لیبێرمەنیش لە وتارێکدا وتی: ئێمە لێرین لەبەر ئەوەی باوەرمان بە ئارمان و ئامانجەکانی ئێوە هەیە. هەتا خەڵکی ئێران ئازاد نەبێ ئێوە ئارام ناگرن و ئێمەیش لەگەڵتانین. ئێوە شۆرای ملی مقاومەت و سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران بەرینترین ئوپزسیۆنتان پێکهێناوە. لە ئەمریکا و ئوروپا پشتیوانیەکی خەڵکی بەرینتان هەیە ئەوەش دەریدەخات ئەو پێکهاتە کاتێک بەرپرسایەتی ئێران وەئەستۆ دەگرێ، کاریگەری زۆر دادەنێ.
ئێوە پلاتفۆرمتان هەیە، بەرنامەیەکی کردەییتان بۆ داهاتووی ئێران هەیە و ئەوەیشی هەتانە ئەوەیە کە بزوتنەوەیەکی سەرکەوتوو دەبێ بیبێ. رێبەرێک کە زۆر بەهێزە، ناوی خانمی مریەمی رەجەویە. خانمی رەجەوی ئارەزووی بۆ ئازادی خەڵکی ئێران هەیە و ئەو ئارەزووە هاندەرە بۆی. هەتا کاتێک ئەو توندئاژۆییە لە نەودەچێ لەگەڵتان دەبن.
سیاسەتەکانی ئێران دەرد و رەنجی زۆری بۆ لوبنان، یەمەن، عێراق و سوریە دروست کردوە و لەوەش زیاتر پێشێل کردنی مافی خەڵکی ئێران، پێشێلکردنی ئازادیەکان بەتایبەت لەسێدارەدانی 30 هەزار بەندکراوی سیاسی لەبەر ئەوەی باوەریان بەو سازمانە هەبوو، ئێمە هەمیشە بە دڵ یادی ئەو بەندکراوانە کوشتارکراوانە دەکەینەوە.
ئیبراهیم رەئیسی کە لە کوشتاری بەندکراوانی ساڵی 67 دەوری هەبووە خامنەیی دایناوە. رەئیسی دەبێ لە لاهە بە تاوانی کوشتاری بەندکراوانی سیاسی دادگایی بکرێ.
شایانی گوتنە وتارخوێنەرانی کونفرانسی ئێرانی ئازاد 2021 لە واشنتۆن پێداگریان لەسەر دادگایی کردنی رەئیسی، پشتیوانی لە مقاومەتی رەوای خەڵکی ئێران و روخانی دەسەڵاتی ئاخوندان و دیموکراسی و مافی رەوا بۆ گەلانی ئێران کردوە.
ئەم گونفرانسە راستەوخۆ لە تەلەفزیۆن و رایەڵکە و تۆرەکۆمەڵایەتیەکاندا بەشێوەی بەربڵاو بڵاو دەکرایەوە.


2 ساڵ و 6 مانگ و 21 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆبوونەوەی ئێرانی ئازاد 2021 لە واشنتۆن

کۆبوونەوەی ئێرانی ئازاد 2021 لە واشنتۆن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن