دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی ناوەندی بەبۆنەی ۱۰ی خەزەڵوەر ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات

پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی ناوەندی بەبۆنەی ۱۰ی خەزەڵوەر ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
پێشمەرگە خۆنەویستەکان!
تێکۆشەرانی رێگەی رزگاری و ئازادی!
لە مێژووی پڕ سەروەری نەتەوەییمان گەلێک رۆژ و بایەخی گرینگ هەن کە سەری نەتەوەکەمانی پێ بەرزە و جێگەی فەخر و شانازیی هەموو تاکێکی دەروەست و بەرپرسیار لە راست چارەنووسی میللەتی ستەم لیکراوی کوردە.
بێ گومان وشەی پێشمەرگە و حەماسەی 10ی خەزەلوەر لەو رۆژە پر لەشانازی و گرینگانەیە کە وەک لاپەرەیێکی دیار و،بەرچاو لە مێژووی خەباتی بێ ووچانی نەتەوەکەمان نەخشیندراوە و تێیدا داستانی کەم وێنەی قارەمانەتی هێزی پێشمەرگە لەبەرانبەر هێزی داپلۆسێنەری رژیمی دیکتاتۆر و دژی کوردی تێدا تۆمار کراوە.
ئەو رۆژە لە دیرۆکی سازمانی خەباتی کوردستان و بە گشتیش لە میژووی خۆراگری و قارەمانەتی هێزی پێشمەگە وەک ئەستێرەیک لە ئاسمانی شەوەزەنگی کوردستان دەدرەوشێتەوە و جێگەی خۆیەتی مێژووی ئەو قارەمانەتیە نەوە لەدوای نەوە بگوازرێتەوە و وەک نمونەیێک بۆ ئازایەتی و نەبەردی و دانایی رێبەری نەمرمان مامۆستا شێخ جەلالی حسێنی بهێندرێتەوە.
لەکاتیدا کە رژیمی جینایەتکاری ئاخوندی دەیهەویست بە هێزێکی یەکجار زۆر لەژێر ناوی هێزی سپای قودس و گاردی جاویدانی رابردوو، لەشاری سەردەشتەوە بەرەو بانە وەرێبکەوێ‌ و بە قەولی خۆیان کۆتایی بە کێشەی کوردستان بێنن، لە نیوان شارەکانی سەردەشت و بانە و لەشوێنێک بە ناوی هەژدەدۆلان دەکەونە بەر هێرشی بەورئاسای هێزی پێشمەرگەی بەرفەرماندەیی مامۆستای نەمر و زیانێکی یەکجار گەورە بە دژمن دەگەینن و هەتا دەروازەی شاری بانە ئەو هیزە کە بە ناوی گاریدی جاویدان دەناسرا بە تەواوی لە لایەن هیزی پێشمەرگەوە تێک شکێندرا و بەداخەوە لەو حەماسە کەم وێنەیە دا 8 رۆڵەی پاک و خونەویستی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.
زەربەکە بە رادەیێک گەورە و چاوەروان نەکراو بوو کە دژمنی لە مەیدانی سیاسی ناچار بە دژکردەوە کرد و لە هەلوێستیکدا خومەینی رایگەیاند کە (خەلکی کوردستان من دەنگی ئێوەم بیست) و داماوانە داوای ئاگربڕی لە خەڵکی کوردستان کرد.
هێزیک بەو گەورەیی و پرچەکیە لەبەرانبەر ئیرادەی پۆلایین و باوەر و ئیمانی هێزی پێشمەرگە شکستی پێهات و ئەو وانە گەورەیەی بو هەمیشە تۆمار کرد کە باوەر و ئیرادە و لەسەر حەق بوون ئەو پاڵنەرانەن کە مەحاڵ دەکەنە مومکین و شانازیی مەزن دەخولقێنن.
ئەو رۆژە سەلمێندرا کە پێشمەرگە رەمزی مانەوەی نەتەوەی کوردە و دەتوانێ‌ بە کەمترین ئیمکاناتەوە بەرەنگاری دژمنی تا سەر ئیسقان تەیار بە ئامرازی سەرکوووت و لەناوبردن ببێتەوە و لەقامۆسی خۆراگری نەتەوەکەمان ئالای سەرفرازیی بە شکاوەیی بهێلدریتەوە.
ئەوەی جێگەی خۆشحالیە ئەمرۆکە ئیتر بازنەی پێشمەرگە لە پێناسە باوەکەی زیاتر پەلی هاویشتووە و وای کردووە هەموو هەلوەداێکی ئازادی و سەربەستی خۆی بە پێشمەرگە بزانێ‌ و لە راست تێکۆشانی گشتی دا خۆی بە بەرپرسیار بزانێ‌ و هێز و پوتانسیلەکانی خەبات بەسەر هەموو بەشەکان دابەش بکرێت.
پێشمەرگە قارەمانەکان!
لەکاتێکدا رێز لە رۆژی پێشمەرگە دەگرین کە رژیمی تاریکی و نەزانی ئاخوندی لەو پەری قەیران و کێشە دایە و هەموو ئەو فشارانە وای کردووە ترسی دەسەلات لەمانەوە حوکمی رۆژ بە رۆژ زیاد بکات و هەرەشە یەک لەدوای یەکەکانی مۆرەکانی ئاخوندانی تاران بەڵگەی پشت راست کردنەوەی ئەو راستیەن و هاوکات دەرخەری کاریگەری خەبات و تێکۆشانی هەمەلایەنەی پێشمەرگە و گەلی خۆراگری کورد لە کوردستانی ئێرانن. بەو پێیە ئەو دۆخە نوێیە هەستی بەرپرسیارەتی و وریابوونی زیاترمان لێ دەخوازێ‌ و پێویستە بەتەبایی و یەکریزی نەتەوەیی بۆ هەر چەشنە ئالوگۆرێک بە قازانجی مییلەتەکەمان ئامادە بین.هەموو روداوەکان ئەو راستیەمان وەبیر دێنەوە کە دواجار ئەوە یەکریزی و تەبایی ناوخۆییمانە کە دەتوانێ‌ زامنی سەرکەوتن و دەستبەر کردنی مافەکانمان بێ.
لەو یادە پیرۆزە دا پیرۆزبایی لەسەرجەم بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەی سەرفرازی پێشمەرگە و سەرجەم هێزی پێشمەرگە بە هەر بیروباوەرێک و کۆمەلانی خەڵکی کوردستان دەکەین و ئومێد دەکەین لەسەر تێکۆشانی پڕ ئیرادە و باوەری هێزی پێشمەرگە شاهیدی دەستبەر بوونی مافە رەواکانی نەتەوەکەمان بین و دەسەڵاتی ئاخوندی بروخێ‌ و حکوومەتێکی خەڵکی و پارلەمانی و دیموکراتیک لە کوردستان وەدی بێ.
بروخی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
ئازاد و ئاوەدان بێ کوردستان
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
10ی خەزەڵوەری 1400


2 ساڵ و 6 مانگ و 18 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی ناوەندی بەبۆنەی ۱۰ی خەزەڵوەر ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات

پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی ناوەندی بەبۆنەی ۱۰ی خەزەڵوەر ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن