دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ژمارەیەک لە کۆماریخوازەکانی کۆنگرەی ئامریکا داوای ڕاگرتنی ووتوێژە ناوکەییەکان لەگەڵ ڕ

ژمارەیەک لە کۆماریخوازەکانی کۆنگرەی ئامریکا داوای ڕاگرتنی ووتوێژە ناوکەییەکان لەگەڵ ڕ

خەبات مێدیا: ژمارەیەک لە کۆماریخوازەکانی کۆنگرەی ئامریکا لەنامەیەک دا داوای ڕاگرتنی وتووێژە ناوکەییەکانی ئامریکا لە گەڵ ڕژیمی ئاخوندی، دەکەن.

لەپاش هێرشە پەهبادیەکەی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر بنکەی سەربازی ئامریکا لە (ئەلتەنف) لە سووریە، ژمارەیەک لە نوێنەرانی کۆماریخوازی کۆنگرەی ئامریکا بە ناردنی نامەیەک بۆ کۆشکی سپی، داوایان لە جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئامریکا کردووە کە ووتوێژەکانی ئامریکا لەگەڵ ڕژیمی ئێران، ڕابگرێ.
ئەو نامەیە لەلایەن 17 یاسادانەری کۆماریخوازی ئامریکا بە ڕێبەری برایان ئستیل، واژۆ کراوە.
برایان ئستیل ڕۆژی هەینی 14ی خەزەڵوەر، ناوەڕۆکی ئەو نامەیەی لە سایتی فەڕمی خۆی بڵاو کردەوە و تێیدا باس لەوە کراوە کە ئەو نوێنەرانەی کۆنگرەی ئامریکا لەپێوەند بە هێرشە پەهبادیەکەی 28ی ڕەزبەری ڕژیمی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئامریکا لە سووریا، نیگەرانن.
لەدرێژەی ئەو نامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ستادی فەرماندەیی ناوەندی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئامریکا، هێرشە پەهبادیەکەی ئەم دواییەی ڕژیم بۆ سەر بنکەی(تنف) لە سووریا کە شوێنی مانەوەی 200 هێزی سەربازی ئامریکایه، بە کردەوەیەکی بە مەبەست و هاوئاهەنگ کراو لەقەڵەم داوە.


2 ساڵ و 6 مانگ و 14 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ژمارەیەک لە کۆماریخوازەکانی کۆنگرەی ئامریکا داوای ڕاگرتنی ووتوێژە ناوکەییەکان لەگەڵ ڕ

ژمارەیەک لە کۆماریخوازەکانی کۆنگرەی ئامریکا داوای ڕاگرتنی ووتوێژە ناوکەییەکان لەگەڵ ڕ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن