دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەشداری کۆمیتەی نۆروێژی سازمان لە 116مین ساڵرۆژی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی

بەشداری کۆمیتەی نۆروێژی سازمان لە 116مین ساڵرۆژی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی

خەباتمێدیا: هەیئەتێکی رێکخستنی دەرەوە و کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات و ئەندامانی رێکخراوی ئافرەتان، لە سمینارێک دا بەشداریان کرد کە لەلایەن لیژنە و رێکخراوەکان

خەباتمێدیا: هەیئەتێکی رێکخستنی دەرەوە و کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات و ئەندامانی رێکخراوی ئافرەتان، لە سمینارێک دا بەشداریان کرد کە لەلایەن لیژنە و رێکخراوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نۆروێژ بەبۆنەی یادی 116هەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی رێکخرابوو.
رۆژی شەممە 18ی رەشەممەی 1397 بەرامبەر بە 9ی مارسی 2019، لەسەر بانگهێشتی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وەڵاتی نۆروێژ، هەیئەتێکی رێکخستنی دەرەوە و کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات و هەروەها ئەندامانی رێکخراوی ئافرەتان، بەشداریان لە سمینارێکدا کرد کە بۆ نووسەر و لێکۆڵەر و مێژووناسی کورد کاک حامید گەوهەری رێکخرابوو.
سمینارەکە کە لە ژێر ناوی "بارزانی ستراتیژی نەتەوەیی نیشتمانی دیموکراتی"، بەرێوەچوو، تیشک خرایە سەر خەبات و هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانی و دیموکراتیەکانی مەلا مستەفای بارزانی.
هەیئەتی سازمان کە پێکهاتبوون لە بەرێزان عەلی بەهرامی بەرپرسی رێکخستنی دەرەوە، کاک عەبدولا قادری بەرپرسی کۆمیتەی نۆروێژ، خوشکە کوێستان کەریمی، ئارەزوو بەهرامی، ئەندامانی رێکخراوی ئافرەتان، پەژار یوسفی و هەڵۆ حسێنی ئەندامانی کۆمیتە، بروسکەی پیرۆزبایی و چەپکەگوڵیان بەو بۆنەوە پێشکەش بە بەرێوەبەران و بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نۆروێژ کرد.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

5 ساڵ و 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری کۆمیتەی نۆروێژی سازمان لە 116مین ساڵرۆژی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی

بەشداری کۆمیتەی نۆروێژی سازمان لە 116مین ساڵرۆژی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن