دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی بەرێز سکرتێری گشتی لەگەڵ ئەندامانی دەرەوەی وەڵات

کۆبوونەوەی بەرێز سکرتێری گشتی لەگەڵ ئەندامانی دەرەوەی وەڵات

خەباتمێدیا: رۆژی یەکشەممە ١ی رەشەمەی ١٤٠ ٠ ی ک خ، رێکخستنی دەرەوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەیەکی گشتی بۆ بەرێز کاک بابەشێخی حوسەینی سکرتێری گشتی لەگەڵ ژمارەیەک لە کادر و ئەندامانی سازمان لە دەرەوەی وەڵات رێکخست. لەو کۆبوونەوەیەدا بەرێز کاک بابەشێخ لەسەر چەندین بابەتی جیهان، ئێران، کوردستان و سازمانی خەبات قسەی بۆ ئامادەبووان کرد و لەو بارەوە راو سەرنجی خۆی خستەڕوو.
بەرێزیان تیشکی خستەسەر کێشەکانی روسیە و ئوکراین و ئەگەری دروستبوونی شەڕ و مەترسیەکانی ئەو شەڕەی بۆ ئامادەبووان باس و وتی: روسیە لەسەر ئامادەکاری و ئەگەری هێرشی روسیە بۆ سەر ئوکراین قسە و بۆچوونی جیا هەیە بەلام ئەوەی روونە ئوکرانیەکان وێڕای جیاوازی هێز هەتا ئێستا خۆراگری و شەهامەتیان نواندوە هاوکات یەک دەنگی وەڵاتانی رۆژئاوایی کاریگەری زۆری هەیە لەسەر ئەوەی روسیە نەتوانێ‌ بە ئاسانی هێرش بکات.
هەروەها بەرێز سکرتێری گشتی لە باسەکەیدا تیشکی خستەسەر هاوپەیمانی ئیسرائیل لەگەڵ وەڵاتانی عەرەبی، بریاری دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سیاسەتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوخۆی ئێران و کوردستان، دۆخی دراماوی ئابووری ئێران، پەیمانی 25 سالەی رژیم لەگەڵ چین و هەرزان فرۆش کردنی ئێران بەو وەڵاتە، پەیوەندی سازمانی خەبات لەگەڵ ئەحزابی سیاسی کوردستانی ئێران، کۆنگرەی حەوتەمی سازمانی خەبات و زەروورەتی بەرێوەچوونی کۆنگرە.
لە دوای قسەکانی بەرێز کاک بابەشێخ ژمارەیەک لە کادر و ئەندمانی سازمانی خەبات پرسیار و رەخنە و تێبینیەکانی خۆیان خستەبەردەم کاک بابەشێخ و بەرێزیشیان وەڵامی دانەوە


2 ساڵ و 2 مانگ و 26 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆبوونەوەی بەرێز سکرتێری گشتی لەگەڵ ئەندامانی دەرەوەی وەڵات

کۆبوونەوەی بەرێز سکرتێری گشتی لەگەڵ ئەندامانی دەرەوەی وەڵات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن