دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەردانی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان لە سازمانی خەباتی کورستانی ئێران

سەردانی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان لە سازمانی خەباتی کورستانی ئێران


ڕۆژی دووشەممە ٢٠ ٢٢/٢/٢٨ شاندێکی بالای پارتی کریکاران و رەنجدەرانی کوردستان سەردانی بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان کرد.

وەڤدی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان بە سەرۆکایەتی  بەرێز کاک باپیر کامەلا سکرتێری گشتی بە یاوەری هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەلایەن بەرێز کاک بابە شێخ حسێنی سکرتێری گشتی و ئەندامی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە گەرمی پێشوازی کران . 

لە دیدارێکی دۆستانەدا شرۆڤەی رەوشی سیاسی ناوچەکە و کوردستان و ئێران کرا و ئەو پەرەسەندنە سیاسیانەی ئێستا لە ئارادایە خرایە ڕوو و تیشک خرایەسەر ئـاکام و لێکەوتەکانی. 

لەو کۆبونەوەدا یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بە گرینگ زاندرا و لەسەر یەکریزی نەتەوەیی و نیشتمانی  لەم قۆناغە هەستیارەدا پێداگری کرایەوە. 

لەکۆتایی دیدارەکەدا هەردولا  لەسەر بەرەوپێش بردن و پتەوکردنی پەیوەندی سازمانی خەبات و پارتی کریکاران و  رەنجدەران پێداگرییان کرد.


2 ساڵ و 2 مانگ و 18 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەردانی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان لە سازمانی خەباتی کورستانی ئێران

سەردانی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان لە سازمانی خەباتی کورستانی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن