دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کاک بابەشێخ حوسەینی: هێرشی موشەکی بۆ سەر هەرێمی کوردستان مەحکوم دەکەم.

کاک بابەشێخ حوسەینی: هێرشی موشەکی بۆ سەر هەرێمی کوردستان مەحکوم دەکەم.

سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌بات بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر دەکات و دەڵێت: سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران هێرشی موشەکی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بەتایبەت شاری هەولێری پایتەخت و بەتایبەیتر تەلەفزیونی کوردستان ٢٤، بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان و بە کردەوەیەکی تەجاوەزکارانەو جەنگ لە دژ هەرێمی کوردستان و عێراق دەزانێ و بە توندی مەحکومی دەکا.
کاک بابه‌‌‌شێخ حسینی، سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران، په‌‌‌یامێکی له‌‌‌باره‌‌‌ی هێرشه‌‌‌ مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند “ئەوە نۆیەمین هێرشی جۆراوجۆری مووشەکی ڕژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر بە تایبەت و چەندین جاریش شارەکانی عێراقی کردۆته‌‌‌ ئامانجی هێرشە ترۆریستیەکانی خۆی کە لە ئاکامی هێرشە مووشەکی و ترۆریستیانەی ڕژیمی ئاخوندی دەیان کەس کوژراو و بریندار و زیانی بەرچاو بەر خەڵکی سڤیل و ناوەند و ئیدارە دەوڵەتی و ئابوریەکانی کوردستان و عێراق کەوتوە”

دەقی پەیامەکەی به‌‌‌ڕێز کاک بابه‌‌‌شێخ حسینی

هێرشی مووشەکی بۆ سەر هەرێمی کوردستان مەحکوم دەکەم
بەرەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە ٢٢ی رەشەمەی ١٤٠ ٠ ی ک خ، ڕژیمی ئاخوندی ئێران بە ١٢مووشەکی دوورمەودای گرتە هەرێمی کوردستانی عێراق کە زۆربەی ئەو مووشەکانە لە نزیک شاری هەولێر کەوتنەخوارەوەو خەسارەت مادی زۆری بە خانووبەرە و مەزرای ناوچەکە گەیاند.
ئەوە نۆیەمین هێرشی جۆراوجۆری مووشەکی ڕژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر بە تایبەت و چەندین جاریش شارەکانی عێراقی کردۆته‌‌‌ ئامانجی هێرشە ترۆریستیەکانی خۆی کە لە ئاکامی هێرشە مووشەکی و ترۆریستیانەی ڕژیمی ئاخوندی دەیان کەس کوژراو و بریندار و زیانی بەرچاو بەر خەڵکی سڤیل و ناوەند و ئیدارە دەوڵەتی و ئابوریەکانی کوردستان و عێراق کەوتوە.
هێرشە مووشەکیەکانی شەوی یەکشەممەی رژیمی ئاخوندی لەم کات و ساتەدا کە وتووێژەکان لەسەر بەرنامەی ناوکەیی، مووشەکی و تیرۆریستیەکانی رژیم لە وەڵاتان لە ئارادایە، دەرخەری ئەو راستیەیە کە وتووێژی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەگەڵ دەسەڵاتی ئاخوندی، نەبوونی هەڵوێستی جیددی و بەبڕشت لەبەرامبەر ئاخوندان و چاوپۆشی لە کردەوە خراپکاریەکانی، جورئەت و جەسارەتی زیاتر دەدا بەو رژیمە بۆ دروست کردنی مەترسی و هەڕەشەی زیاتر بۆ سەر وەڵاتانی جیران و پێگەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچه‌‌‌که‌‌‌.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران هێرشی موشەکی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بەتایبەت شاری هەولێری پایتەخت و بەتایبەیتر تەلەفزیونی کوردستان ٢٤، بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان و بە کردەوەیەکی تەجاوەزکارانەو جەنگ لە دژ هەرێمی کوردستان و عێراق دەزانێ و بە توندی مەحکوم دەکا.
بڕوخێ‌ ڕژیمی دیکتاتۆر و ترۆریستی ئێران
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
22 ی ڕەشەمی 1400 کۆچی خۆری
13 ی مارسی 2022 زایینی


2 ساڵ و 2 مانگ و 7 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کاک بابەشێخ حوسەینی: هێرشی موشەکی بۆ سەر هەرێمی کوردستان مەحکوم دەکەم.

کاک بابەشێخ حوسەینی: هێرشی موشەکی بۆ سەر هەرێمی کوردستان مەحکوم دەکەم.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن