دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران

شەهید تاهیر خزری

بەختەوەری و سەربەرزی بۆ هەتا هەتایە بۆ ئەوانەیە کە ساتەکانی نێوان بوون و مردنیان بە سەرەتای ژیانی بێ بڕانەوە دەبڕێتەوە، شانازی بۆ ئەوانەی کە چۆڕە نەوتی چرای هەناسەی سەر دونیای پڕ لە ستەم و تاوانیان لە شەوەزەنگی خەبات و تێکۆشاندا بە گژە بای گڕی دەسەڵاتی داگیرکەر کڵپە دەکاو پەیکەری گەوهەریان بە نووری ئەوینی خودایی دادەگیرسێ و تەرمی بە خوێنیان کە لە کورەی شۆڕشی بێدادیدا بە ئاگری ستەم و تاوان کڵپە دەکا و فریشتەی گیانی پیرۆزیان بەرەو بەرزی بارەگای ئیلاهی و بۆ لای مەنزڵگای ئەبەدییەت ڕێ دەگرێ.
بەڵێ ئەوانەی گرەوی سەرکەوتنی مەیدانی ژیان دەبەنەوە لە دوایین ژیانی سەر زەوییان سەرەتای ژیانێکی بێ بڕانەوەیە، ئەوانە ئەو شەهیدە سەربەرزانەن کە لە پێناو وەدەست هێنانی ویستە ڕەواکانیان دا لە پانتایی بە گژدا چوونەوەی زاڵم، هاوار دەکەن و کوردانە هەڵمەت دەبەنە سەر دامودەزگای ستەم و ستەم پەروەری و لەو ڕێیەدا دەکەونە داوی داگیرکەرانەوەو بە دەستی دوژمنان دەکوژرێن.
شەهید سەید تاهیر خزری، کوڕی سەید ئەحمەد خەڵکی ماوەڵای ناوچەی سەردەشت پێشمەرگەیەکی قارەمان و فیداکار دژی بەکرێگیراوانی ڕژێمی خومەینی خوێن ڕێژ بوو، کە بەو پەڕی فیداکارییەوە ٥ ساڵ پێشمەرگایەتی بۆ گەلەکەی کرد و بە سەربەرزییەوە لە ڕێی شۆڕشدا شەهید بوو. ڕۆژی ١٩ی خاکەلێوەی ١٣٦٤ کە پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لە ناوچەی سەردەشت لە نزیک گۆمەکورتەک لەسەر جادەی مەهابادـ سەردەشت دەیانویست بە ناو مەیدانێکی میندا تێپەڕن لە حاڵێکدا کە سەید تاهیر بریندارێکی بە کۆڵەوە بوو کەوتە سەر مین و بە توندی بریندار بوو، قاچێکی لە دەستدا، بەڵام لەو کاتەدا کە ورەی پێشمەرگەکان زۆر لە سەرەوە بوو، هەموو خۆشەویستەکانی کاک سەید تاهیر کەوتنە تەقەلا بۆ ئەوەی بتوانن گیانی ئەو ڕۆڵە شۆڕشگێڕەی گەل بپارێزن، خەڵکی ئازا و بە هەستی ناوچە یارمەتی زۆریاندا بۆ گواستنەوەی ئەو برا پێشمەرگەیە بەرەو ناوەندی شۆڕش. لە رێگادا کاک سەید تاهیر گیانی پڕ بایەخی پێشکەش بە باوەڕ و نیشتمانەکەی کردو لە سەعاتەکانی ئاخری شەودا شەهید بوو. وە لە گۆڕستانی گوندی بانەزێڕ درایەوە بە نیشتمانی دایک و داوای لێکرا کە وەک ئەمانەتێک بی پارێزی. شەهید سەید تاهیر ٢٥ساڵ تەمەنی بە هەژاری لەم دیواودیوی کوردستانی گەرمێن و کوێستان بردە سەر. بارودۆخی ژیانی شەهید سەید تاهیری ئازا و نەبەز و خۆڕاگر بارهێنابوو.
هەر بۆیە لە ٠٠ڕیزی هەرە چۆست و چالاکەکاندا ناو دەبرا. شەهید سەید تاهیر گیانێکی لە دەستدا لە پێناو باوەرەکەیدا، ئێمە پێشمەرگەکانی خەبات خۆشەویستەکانمان لە دەست ئەدەین، ئێمە خەڵکی کوردستان، رۆڵە ئازاکانمان لە دەست ئەدەین بۆ ئەوەی ئەو رێبازە بە خوێن رەنگاوە تا لە گۆڕنانی هەموو ستەمەکان و تا ئاوەدان بوونەوەی کوردستان، هەر پڕ رێبوار بێ.

شەهیدە سەربەرزەکانمان لە دڵی میللەتی شەهید پەروەر هەموو کات دەژین


2 ساڵ و 1 مانگ و 12 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن