دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران


سەروەری گەل شەهید زاهیر عوسمانی



کوردستان، نیشتمانی گەلی قارمانی کورد و کوردستان دوژمنانی قین لە دڵی ئەو گەلە، کە هەر لە کۆنەوە بە دەستی داگیرکەران دا ڕەش کراوە و تا ئێستا هەر ماوەتەوە.



بەڵام ئەگەر دوژمنان توانیویانە خاکی پیرۆزی کوردستان دابەشکەن و بە زۆر دەستی بە سەرا بگرن و بە خەیاڵی خاوی خۆیان ڕق و قینەی لە مێژینەی خۆیان بە سەر ئەو گەلە بەش خوراوەدا بڕێژن، دەبێ باش بزانن گەلی قارەمانی و لە خۆ بردویی کورد هەرگیز و هەرگیز لە تاوانی زۆرداران و داگیرکەرانی نیشتمان نابوورێ.



هەر وەک لاپەڕەکانی مێژوی ئەو گەلە نیشانیداوە هەموو لاپەڕەیێکی پڕ لە خەبات و تێکۆشانە و پڕ لە ئازایەتی و هەستی نیشتمان پەروەرییە.



لەمە بە دوواش لاپەڕەکانی زێرینی مێژوەکەی خۆی ئاوا بەڵکو جوانتر لەوەش بە خەباتی بێوچان و ڕژانی خوێنی سور و گەشی بەسەر ئەولاپەڕانەدا دەڕازنێتەوە و هەتا هەتایە دەست لە تێکۆشانی خۆی هەڵناگرێ، ناسرەوێ تا ڕزگاری بۆ نەتەوەکەی بە دیاری نەهێنێ و هەر بۆیە لە پێناویدا خوین دەبەخشێ و دەستە دەستە شەهیدانی سور خەڵات پێشکەشی ئەو نیشتیمانە دەکا.



بێ گومان داری ئازادی دەبێ بە خوێن ئاودرێ و لە ڕاستی دا ئەوە بەڵێنی هەموو قارمانێکی کورد پەروەرە و هەموو پێشمەڕگەیێکی دڵسوزی ئەو گەلەو ئەو خاکە پیرۆزەیە کە لە پێناوی ئازادی دا گیانی پاک و پیرۆزی خۆی بکا بە دیاری بێ بایەخ و بە دوژمنانی ئازادی و گەلەکەی بسەلمێنێ کە مافی ڕەوای خۆی و گەلەکەی دەستێنێ و تا وەدێهێنانی ئەو مافە ڕەوایە وەک چیا لە بەرانبەر دوژمنان و داگیرکەراندا ڕادەوەستێ و دەربەستی دانی خوێن و گیانی شیرینی نیە تا وەدی هێنانی ئاواتە مێژووییەکەی.



لێرە یادێک دەکەین لە هاوسەنگەری شەهید شۆڕە سواری گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد، شەهید کاک زاهیری عوسمانی کوڕی ڕەشید خەڵکی گوندی ساوان.



کاک زاهیر لە ساڵی ۱۳٤٥ لە دایک بووە،



هەر لە سەرەتای ژیانیەوە لەگەڵ نەداری و بێبەشی دەستەویەخە بوو، گەلێک تاڵی و مەینەتی کێشاوە.



شەهید زاهیر لە ساڵی ۱۳٥۹ بە شانازییەوە هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات.



ژیانی شەهید زاهیر پڕ لە شانازی و کەرامەت و سەربەرزی بوو.



قارەمانیەتی لە شەڕەکانی مەڵبەندی بانە و سەقز و بۆکان و سەردەشت و خانێ، نمونەی لێهاتوی و ئازایەتی و لە خۆبردویی ئەو شەهیدە نەمرە بوون.



زمان شیرین و هەروەها ڕاستی و دروستی ئەو لە کارەکانی دا ببوە سەرمەشق و ڕێنوێنی هەموو ڕێبوارانی ڕێگای ڕزگاری گەلەکەی و هاوسەنگەرانی و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکان بوو.



شەهید زاهیر لە ١٣٦١/١/٢٧دا لە گوندی داربڕانی میراوەی سەردەشت بە گوللەی دوژمنانی ئازادی و ئینسانیەت پێکراو بە هەزاران ئاوات و ئارەزوەوە شەرەف و مەردایەتی و کوردایەتی بۆ هاوسەنگرانی بە جێهێشت و ماڵ ئاوایی کرد و بە دوژمنانی گەل و نیشتمانی سەلماند کە گەلی کورد خاوەنی ڕۆڵەی بە جەرگ و بە بڕشتە کە بە خوینی پاکی خۆیان لاپەڕەکانی مێژویی گەلەکەیان دەڕازێننەوە و دوژمنانی دەتاسێنن.



هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ئەو شەهیدە و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی نیشتمان



مردن و سەر شۆڕی بۆ کۆنە پەرستان


2 ساڵ و 1 مانگ و 6 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن