دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران

سەروەری گەل: شەهید عەبدولکەریمی بێگزادە


تێکۆشانی بێوچانی خەڵکی بەشخوراوی کوردستان بە درێژایی مێژوو نەپساوەتەوە و لە قۆناغە جۆراو جۆرەکانی خەباتدا بە شێوەی جیا جیا بە گژ زاڵمترین و بە دەسەڵاتترین ڕژێمی دژی گەل و دژی ئینسانیدا چووە، هیچ هێزێک نەیتوانیوە لەو ڕێگا پیرۆزەدا بیگەڕێنێتەوە. بە خەبات و تێکۆشان ڕۆڵە بە شەرەفەکانی گەلی کورد، پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی کوردستان لەو ماوەدا توانیویانە هەموو پیلان و دەست درێژییەکانی ڕژێمی بە ناو ئیسلامی پوچەڵ بکەنەوە و لە بەرانبەر ئاگری بێ ئامانی تۆپ و خۆمپارە و بۆمب دا، شێرانە ڕاوەستاون و لە شەرەف و گیان و ناموس و ماڵی گەلەکەیان پاسەوانیان کردووە. ئەو ئاگرە بێ ئامانەی کە دوژمنانی ئێمە لە کوردستان هەڵیان گیرساندووە بە هۆی گیانبازی قارەمانانەی پێشمەرگە کورد پەروەرەکانی کوردستان لە گیانی خۆیان بەر بۆتەوە و تا ئێستا هەزاران هەزاریان لە ناوی دا بۆتە خۆڵەمێش و هەتا هێرش و تەجاوەز زۆرتر بێ ڕق و تووڕەیی کۆمەڵانی زۆر لێکراوی کوردستان زیاتر دەبێ و ڕۆڵە دلێرەکانی کورد باشتر و زۆرتر لە دەوری خەبات کۆ دەبنەوە.
لەم ڕێگەیەدا گەلەکەمان ئامادە بووە و ئامادەیە باشترین و دڵسۆزترین ڕۆڵەی خۆی فیدا بکاو بیانێرێتە ناو کۆڕی سەروەرە نەمرەکانەوە.
ئەو سەروەرانەی کە نامرن و هەمیشە زیندوون.
یادی ئەمجارەمان یادی سەروەرێکیتر کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە لە شەڕی پادگانی بانەو گەمارۆدانی لە لایەن قارەمانەکانی کوردستانەوە لە ٦ی بانەمەڕی ١٣٥٩دا بە دەستی دوژمنان شەهید بوو، ئەویش شەهید عەبدولکەریمی بێگزادەیە.


ئەو ڕۆڵە تێکۆشەرە لە ساڵی ١٣٤٠  دا لە بنەماڵەیەکی دەست کورت و هەژار لە شارە خنجیلانەکەی شاری بانە چاوی بە ژین پشکووت.
دەست تەنگی و کوێرەوەری باوکی، هەر لە منداڵییەوە ئەرکی خستە سەر شانی کەریم، ئەویش دەبێ شەریکی ئەو ژیانە تاڵە بێ، بەهۆی ئەوەوە کە دوا بەرەی ماڵەوە بوو، زۆریان خۆشدەویست. لە تەمەنی ٧ ساڵیدا خستیانە بەر خوێندن، کاک کەریم لە منداڵانی گەڕەک دا گەلێک وریا و خۆشەویست بوو.
هاوڕێکانی کە زۆرجار تەنگ و چەڵەمەیان بۆ پێش دەهات شەهید کەریم بەو پەڕی دڵسۆزی و موحیبەتەوە بۆی چارەسەر دەکردن. ئەم لاوە شۆڕشگێڕە هەر لە منداڵییەوە هەستی بە زوڵم و زۆری ڕژێمی شایەتی کرد بوو، بە هەموو جۆرێک بەرانبەر بەو نیزامە ئیعترازی دەکرد، بۆ وێنە لە ساڵی ١٣٥١دا لە کاتێکدا کە پۆلیسی شا، دەیویست براکانی ببەن بۆ زیندان لەگەڵ پۆلیسەکان بەرەنگار بۆوە و زۆریان لێدا.


هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ئۆقرەکەی و فیداکاریەکانی بێت


2 ساڵ و 24 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن