دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مامۆستا شێخ رەئوف حوسەینی ئەندامی سەرکردایەتی پێشووی سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد

مامۆستا شێخ رەئوف حوسەینی ئەندامی سەرکردایەتی پێشووی سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد

خەبات مێدیا: بەداخەوە ئەمرۆ سێ شەممە 26ی بانەمەڕی 1401ی ک خ، مامۆستا شێخ رئەوفی حوسەینی کەسایەتی دیار و ئەندامی سەرکردایەتی پێشووی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و هاوکاری مامۆستا شێخ جەلالی حوسەینی لە دوای ساڵانێکی دوور و درێژ شۆرش و خەبات و خۆراگری دڵە گەورە و پڕ لە ئاواتەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە خانەوادە، هاوڕێ و هاوسەنگەرانی بە جەستە بەجێ هێشت.
مامۆستا شێخ رەئوفی حوسەینی لە دایکبووی 1318 لە سەرقوڵی ناوچەی بانە و لە ساداتی سەیدانی واژە و بەرزنجەییە. مامۆستا هەر لە هەڕەتی لاوەتیەوە لە خزمەت مامۆستا شێخ عزەدین و مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی خوێندوویەتی و لە رێگەی ئەوانیشەوە بە خەباتی مافخوازانە و ئازادیخوازانەی نەتەوەکەی ئاشنا بووە. مامۆستا شێخ رەئوف لە کاتی راپەرینەکانی گەلانی ئێران دژ بە رژیمی پاشایەتی، لە شاری بانە هاوکار و جێی متمانەی مامۆستا شێخ جەلال بووە. لە دوای سەرکەوتنی راپەرینیش لە دەفتەری مامۆستا شێخ عزەدین و لە دامەزرانی سازمانی خەبات و پێشخستنی کارەکانی سازمان بەردەوام بووە لە هاوکاری و پشتیوانیەکانی بۆ مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی.
رەوانشاد مامۆستا شێخ رەئوفی حوسەینی ساڵانێکی زۆر ئەندامی سەرکرایەتی سازمانی خەبات و لە ئورگانە جیاجیاکانی سازماندا ئەرک و بەرپرسایەتی وەئەستۆ گرتووەو کارەکانی بەوپەڕی لێبڕاوی و دڵسۆزیەوە بەرێوەبردووە.
مامۆستا شێخ رەئوف مامۆستایەکی ئایینی شۆرشگێڕ و نیشتمانپەروەر و خەباتیەکی خەڵکی و خاکی، خەباتکارێکی جیددی و پێداگر لەسەر ماف و ئازادیەکانی گەلی کورد و بەرنامەکانی سازمانی خەبات بوو. مامۆستا لەدوای چەندین ساڵ مانەوە لە سەنگەری پارێزگاری لە نیشتمان و داکۆکی لە مافەرەواکانی کورد و پاراستنی سازمانی خەبات بەهۆی وەزعی تایبەتی پەریوەی وەڵاتی سوئێد بوو. بەڵام نە ئاوارەیی و نە ژیانی تاراوگە نەیتوانی کار لەسەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی بکەن و مامۆستا شێخ رەئوفی نەمر تا دوا هەناسە بەتاسەوە چاوەروانی رزگاری نیشتمان و گەلی کوردی دەکرد و ئەندام و دڵسۆزی رێبازی مامۆستا شێخ جەلالی نەمر و سازمانی خەبات مایەوە.
رێکخستنی دەرەوەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستای وەڵاتپارێز مامۆستا شێخ رەئوفی حوسەینی پرسە و سەرەخۆشی بە مامۆستا ژنە خەجیج، کاک نەبەز، کاک جەمال، کاک سەلاح، کاک زاهیر، کاک هەژار، کاک پێشەوا، خوشکە جەمیلە، خوشکە گوڵاڵە و خوشکە سەرگوڵ و تێکڕای خزمان لە سەرقوڵ و شاری بانە و شار و ناوچەکانی دیکەی کوردستان دەکات و داوا لە خوای گەورە دەکات مامۆستا شێخ رەئوف بخاتە بەر رەحم و بەزەیی خۆی و سەبر و ئارامی بە خانەوادە، کەس و کار و دۆستانی بدات.
إنا لله وإنا إلیه راجعون

 

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
رێکخستنی دەرەوە
26ی بانەمەڕی 1401ی ک خ


2 ساڵ و 2 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مامۆستا شێخ رەئوف حوسەینی ئەندامی سەرکردایەتی پێشووی سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد

مامۆستا شێخ رەئوف حوسەینی ئەندامی سەرکردایەتی پێشووی سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن