دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرزراگرتنی یەکەمین ساڵوەگەری شەهید بێهزاد مەحمودی

بەرزراگرتنی یەکەمین ساڵوەگەری شەهید بێهزاد مەحمودی

رۆژی هەینی 27/5/2022 بەرانبەر بە 6ی جۆزەردانی 1401 بە رێکخستنی دەستەی بەرێوەبەری لایەنگرانی هەولێر ، لە سەر گۆری شەهید بێهزاد مەحمودی لە گۆرستانی کەس نەزانی هەولێر رێورەسمێک بەرێوە چوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەێک بێدەنگی و فاتیحایەک دەستی پێکرد و پاشان خاتوو ئەفسانە رەحیمی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری لایەنگرانی هەولێر بەخێر هاتنی بەشدار بووانی کرد و چەند وتەیێکی لە سەر ژیانی شەهید بێهزاد پێشکەش کرد. پاشان بەرێز کاک شۆرش حاجی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەندی هەولێری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پەیامێکی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد. بەرێز حاجی لە قسەکانی دا تیشکی خستە سەر ژیانی پێشمەرگانەی شەهید بیهزاد و ژیانی پێشمەرگایەتی بەرز نرخاندو هەروەها ووتی تاوانباری سەرەکی ئەو چارەنووسە خەماویەی شەهید بێهزاد تووشی بوو رژیمی ئاخوندیە کە بە سیاسەتە دژی گەلیەکانی گەنجان و هاوەلاتیانی تاراندووە و لاوی کورد بەناچار زیدی خۆی بەجێ دەهێلی و پەڕیوەی وەڵاتان ئەبێ. بەرێز حاجی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە لێکدانەوەی هەڵە بۆ داواکارییەکانی شەهید بیهزاد کرد و هاوکات لەسەر رەوایەتی ویست و داواکارییەکانی کە داوا و خەمی هەموو پەنابەرێکی نیشتەجێی هەریمی کوردستانە پێداگری کردەوە.
لە کۆتاییدا کاک خالید کەریمی پەخشانێکی لە وەسفی شەهید بیهزاد شەهیدی ئاگر و خوێن خوێندەوە.


1 ساڵ و 11 مانگ و 21 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرزراگرتنی یەکەمین ساڵوەگەری شەهید بێهزاد مەحمودی

بەرزراگرتنی یەکەمین ساڵوەگەری شەهید بێهزاد مەحمودی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن