دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران

سەروەری گەل:
شەهید عارف خزمەت گوزار

ئەو شۆڕە لاوانە کە گوڵی تەمەنیان بە دەست ڕەشەبای داگیرکەران هەڵوەرا، ئەو قارەمانانە کە گیانیان لە پێناو خزمەت بە گەلەکەیاندا بەخت کرد، ئەو ڕۆڵە کوردانەی کە لە گیانیان بووردن و لە مافی ڕەوای گەلەکەیان نەبووردن ناوی پاک و پیرۆزیان بۆ هەمیشە لە مێژووی پڕ لە حەماسەو قارەمانەتی گەلی کورد دا دەمێنێتەوە و یادیان بۆ هەمیشە لە دڵی دانەدانەی گەلەکەمان دا تۆمار دەکرێ. ئەو گیان بەرزانەی کە لە پێناو مافی گەلی کورد دا بەختکران ئەو خوێنە ئاڵ و گەشانەی کە بە دەستی نگریسی داگیرکەرانی ئەم ئاو و خاکە، ڕژانە سەر عەرز بۆ ساتێکیش لە بیر شەرافەتمەندانی گەلەکەمان ناچێتەوە و یاد و بیرەوەیان شەو چەلەی مەجلیسانە و دڵی مردوان گەرم دادێنێ و هەناوی خائینان و خۆفرۆشان دەخا...
ئەو دەستە پیسانەی کە لە شەهیدکرانی پارێزەرانی شەرەف و کەرامەتی گەلەکەماندا بەشداریان کردوە بە دەستی بە هێزی ڕێبوارانی ڕێگای شەهیدان قرتاون و تۆڵەی خوێنی بە ناحەق ڕژاوی شەهیدان لە دڵی دانەدانەی خەڵکی بە شەرەفی گەلەکەمان دا بلێسە دەستێنێت و ئاگرەکەی لە گیانی دوژمنانی گەل بەر دەبێت. هەر چەند شەهیدکران و کەوتنە سەر عەرزی تەرمی پیرۆزی هەر قارەمانێکی مەیدانی خەبات و تێکۆشان داخ وکەسەرێکی گەورەیە لە سەر دڵی گەل وهەڤاڵانی، هەر لەو کاتەدا گڕو تین بە دڵی شۆڕشگێڕان دەدات و بە ڕژانی خوێنی هەر شەهیدێک حەقانییەتی زیاتری کورد و دوژمنایەتی لەبن نەهاتووی دوژمنانی گەل بۆ هەموو کەس ڕوون دەکاتەوە. لاوانی بە ئەمەگ و فیداکاری کورد کە بە دڵ و گیان هەست بە زوڵم و زۆری داگیرکەران دەکەن و تامی تاڵی چەوسانەوەیان چێشتووە بەو پەڕی لە خۆبردوویی و شۆڕشەوە و لەو پێناوەدا لە هیچ چەشنە فیداکاریێک درێغی ناکەن. یادی سەروەرانی گەلەکەمان وەک یەکێک لە یادگارە بە نرخەکانی شۆڕشی ڕەوای گەلی کورد گڕ و تین بە دڵی شۆڕشگێڕان دەبەخشێت و مێژووی پڕ لە حەماسەی ئەو گەلەی پێ دەنەخشێنێت. بەڵێ ڕۆڵە قارەمانەکانی کوردستان کە لەوپەڕی هەژاری و بێ دەرەتانی لە ژێر باری ستەمی چەند قاتی داگیرکەراندا ماهییەتی دوژمنانی گەلەکەمانیان بۆ دەرکەوتووە هەر چەشنە ڕەنج و نارەحەتیەک لە پێناو ئامانجەکانی شۆڕشدا قەبووڵ دەکەن و بە بێ دوودڵی دێنە ڕیزەکانی شۆڕشەوە و بۆ بەرەو پێشبردنی ئامانجەکانی گەل تا سەرحەددی گیان بەخشین دەڕۆن و بەو پەڕی سەخاوەتەوە گیانی پیرۆزیان پێشکەش بە بارەگای گەل دەکەن و دەچنە کاروانی شەهیدانی سوور خەڵاتی گەلەوە و بە خوێنی خۆیان سەنەدی حەقانییەتی شۆڕشی گەلی کورد مۆر دەکەن. یەکێک لە ڕۆڵە قارەمانەکانی گەلەکەمان کە لە پێناوی ئامانجەکانی شۆڕشی کوردستاندا گیانی بەخشی، شەهید عارف خزمەتگوزار ناسراو بە عارف مەولانەیە.
شەهید عارف خزمەتگوزار کوڕی مەولان لە ساڵی ١٣٣٩ ی هەتاویدا لە ئاوایی (دەرەتفێ)ی مەریوان لە بنەماڵەیەکی هەژار و بێ دەرەتانی ئەم کوردستانە چاوی بەدنیا هەڵێنا. شەهید عارف لەبەر هەژاری و بێ دەرەتانی بنەماڵەکەی نەیتوانی بچێتە مەدرەسەو ئەویش بە ڕیزی هەزاران لاوی بێ سەودای ئەم کوردستانە زیاد بوو. شەهید عارف کە لە بنەماڵەیەکی جوتێر و هەژار بوو بە یارمەتیدانی بنەماڵەکەی لە کاروباری وەرزدا هەر لە منداڵییەوە و لە تەمەنی ٨ ساڵیدا لە کاتێکدا کە هێشتا کرچ و کاڵ بوو قۆلی بۆ کارکردن هەڵماڵی و دەستی بە کارو کاسبی کرد. شەهید عارف هەر لە منداڵییەوە تاڵی چەوساندنەوەی چێشتبوو چونکە لە سایەی داگیرکەرانەوە هەر لە منداڵییەوە بۆ پەیداکردنی بژێوی بنەماڵەکەی سەرەڕای کاری وەرزێری لەگەڵ براکانی مەجبوور بوو بۆ شارە فارس نشینەکانی ئێران بچێت. دوای ڕوخانی ڕژێمی شایەتی و هاتنە سەرکاری ڕژێمی ئاخوندان و هەڵایسانی شۆڕشی کوردستان شەهید عارف خزمەتگوزاریش هەر وەک باقی ڕۆڵەکانی کوردستان عیزەتی بزووت و خۆی پێڕانەگیراو لە پاییزی ١٣٦٠  دا هاتە ڕیزی شۆڕشی کوردستانەوەو ئەوەی لە توانای دابوو بۆ ئەرکی شۆڕش بە کاری دەهێناو درێغی نەدەکرد. عارف کورێکی قسەخۆش و لەبەردڵان بوو بە دەنگە خۆشەکەی زۆر جار مەجلیسی گەرم دادێنا. پاش ماوەیەک نێردرایە زیندانی مەرکەزی سازمان و بە جوانی ئەرکەکانی بەجێ گەیاند. لە بەهاری ساڵی ١٣٦٨دا نەقڵی مەڵبەندی ١ی سازمان کرا و لەو مەڵبەندەشدا وەک پێشمەرگەیەکی ئازاو فیداکار مەئمووریەتەکانی بەجێ دەگەیاند بە جۆرێک کە لە جەولەی سیاسی نیزامی پێشمەرگەکانی ئەو مەڵبەندە لەو ساڵەدا لە ناوچەی مەریوان دەوری باشی گێڕاو لە زۆربەی شەڕەکانی ئەو ساڵەدا واتە ١٣٦٨ ئازایانە بەشداری کرد. بە داخێکی گرانەوە لە شەوی ٢٠  لە سەر ٢١/ جۆزەردان/١٣٦٩ دا لە کاتی بەجێهێنانی مەئموورییەتی سازمانی دا مینێکی دوژمن لە پشت ئاوایی ( نیروان)ی ناوچەی بانە لە ژێر پێدا تەقیەوە و لەگەڵ هەڤاڵێکی قارەمانی دیکەی شەهید بوون و گیانی پیرۆزیان بۆ بەهەشتی شەهیدان فڕ٠ی و بە جووت چوونە کاروانی شەهیدانی کوردستان.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهید عارف و هاوەڵانی


1 ساڵ و 11 مانگ و 10 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن