سێ‌شه‌مه 

1 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گەڵاڵەی دەوڵەتی بلژیک بۆ ڕادەست کردنەوەی ترۆریستان بە رژیمی ئاخوندی مەحکومە

گەڵاڵەی دەوڵەتی بلژیک بۆ ڕادەست کردنەوەی ترۆریستان بە رژیمی ئاخوندی مەحکومە

حکومەتی بلژیک گەڵالەیێکی بە ناوی ئاڵوگۆڕی زیندانیان و مەحکوم کراوان لە گەڵ ڕژیمی ئاخوندی داوەتە پاڕلمانی ئەو وەڵاتە تا دەنگدانی لە سەر بدرێ.‌
رۆژی 20ی رەشەمەی رابردوو دەوڵەتی بلژیک و رژیمی ئاخوندی رێکەوتنێکیان لەسەر رادەستکردنەوەی ئەو بەندکراوانەی لە دادگای یەکتر زیندانیان بەسەردا سەپاوە، دەورەی مەحکومیەتەکەیان لە وەڵاتەکانی خۆیان تەواو بکەن.
رژیمی ئاخوندی لە رابردوویشدا کەڵکی لەم جۆرە فێڵ و مەعامەلە قێزەونانە بۆ گێڕانەوەی مۆرە ترۆریستەکانی بۆ ئێران وەرگرتووە. ئەمە بۆ چەندەمین جارە لە رێگەی هەڕەشە و بارمتەی شارۆمەندانی ئوروپایی و سەوداکردن پێیان هەوڵی رزگارکردنی مۆرەکانی خۆی دەدا.
لە دوای ئەوەی ئاشکرا بوو ئەسەدوڵا ئەسەدی دیپلۆمات ترۆریستی رژیمی ئاخوندی بە هاوکاری چەند مۆرەیەکی دیکە هەوڵی تەقاندنەوەی کۆبوونەوەی ساڵانەی سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران لە پاریسی داوەو لەلایەن پۆلیسی ئاڵمان و بلژیک و فەرانسە پیلانەکەی ئەسەدوڵا ئەسەدی هەڵوەشایەوە و خۆی تیمە ترۆریستیەکەی بە تەواوی دەستگیرکران، لەلایەن دادگای بلژیکەوە حوکمی 20 ساڵ زیندان بۆ ئەسەدوڵا ئەسەدی و حوکمی قورس و درێژماوە بە هاوکارەکانی دیکەی درا.
لە بەرامبەردا رژیم چەند هاوڵاتی ئوروپایی و بەتایبەت بلژیکی بە بارمتە گرت و کەوتە سات و سەودا پێیان و بەو شێوە هەوڵی رزگارکردنی تیمە ترۆریستەکەی خۆی دا.
ئێستا ئاشکرا بوو دەوڵەتی بلژیک بە چاوساخی چەند وەڵاتی دیکەی ئوروپایی ئەو رێکەوتنە نەنگینەی ئەنجام داوە کە توڕەیی تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی و رای گشتی بەداواهات و بەتایبەت ویژدانە زیندووەکان هاتوونە دەنگ و دەیانەوێ رێگە لە پەسەند کردنی ئەو پێشنووسەی دەوڵەتی بلژیک بگرن کە رەوانەی پارڵەمانی ئەو وەلاتەی کردووەو بە نیازە بەو شێوەیە پێمل بوونی خۆی بە فشارەکانی رژیم بکاتە قانوون.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پێی وایە هەر رێکەوتنێک لەگەڵ رژیمی ئاخوندی لە راستای رزگار کردنی مۆرە ترۆریستەکانی، ئەو دەسەڵاتە رژد و سوورتر دەکا بۆ درێژەدان بە کردەوەی ترۆریستی و خراپکارانەی زیاتر لە وەلاتانی ئوروپایی. لە لایەکی دیکە رادەستکردنەوەی ئەسەدولا ئەسەدی بە رژیمی ئاخوندی پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤ و پێشێلکردنی یاساو قانونە نێونەتەوەییەکان بەتایبەت بریارنامەی 1773 ی ئەنجومەنی ئاسایشە کە دەڵێ‌: وەڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ بەرنگاری ترۆر ببنەوە.
سازمانی خەباتی کوردستان ئێران داوا لە حکومەت و پارڵەمانی بلژیک دەکا رێگە نەدەن ڕژیمی ئاخوندی ئێران کە سەرچاوەی سەرەکی تروریسمی نێودەوڵەتیە ببێتە هەڕەشەو مەترسی بۆ سەر دادپەروەری، مافەکانی مرۆڤ. داواکارین دەوڵەتی بلژیک بەڵێنەکانی بۆ دژایەتی ترۆریزم پێ‌ شێل نەکاو تەسلیمی هەڕەشەو پیلانی گڵاوی ئاخوندانی جینایەتکارو دەسەڵاتدار لە ئێران نەبێ‌.

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
١٤ی پووشپەڕی ١٤٠ ١


1 ساڵ و 10 مانگ و 14 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گەڵاڵەی دەوڵەتی بلژیک بۆ ڕادەست کردنەوەی ترۆریستان بە رژیمی ئاخوندی مەحکومە

گەڵاڵەی دەوڵەتی بلژیک بۆ ڕادەست کردنەوەی ترۆریستان بە رژیمی ئاخوندی مەحکومە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن