هه‌ینی 

21 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

٥ی خەرمانان رۆژێکی مێژوویی و پڕشنگدار و هیوابەخش بۆ گەلی کورد لە کوردستانی ئێران

٥ی خەرمانان رۆژێکی مێژوویی و پڕشنگدار و هیوابەخش بۆ گەلی کورد لە کوردستانی ئێران

سەرکەوت مورادی

دوای دوو ساڵ لە راپەرینی گەلانی ئێران دژی رژیمی پاشایەتی و هاتنە سەرکاری رژیمی کۆنەپەرەستوو دژە مرۆیی ئاخوندی لە رۆژی ٥ی خەرمانانی ١٣٥٩ی هەتاوی ئەستێریکی گەش و هیوا بەخش بۆ گەلی کورد لە ئاسمانی کوردستان دەستی بە درەوشانەوە کرد ئەویش دامەزرانی حیزبێکی نەتەوەیی و نیشتمانی بە ناوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئیران بوو.

هەر لەسەرەتای هاتنە سەرکاری ڕژێمی ئاخوندی، کورد توشی دەربەدەری و ماڵ وێرانی و کوشتن و بڕین بووە و هەموو مافە ڕەواکانی پێشێل کران. هەر بۆیە کورد و بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکەی لە ماهییەتی ئەم ڕژیمە گەیشتن و دژی وەستانەوە. لەو سەردەمەدا دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئیران وەک زەروورەتێکی مێژوویی، بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان و لەسەر بنەمای نەتەوەیی و نیشتمانی سەر لە نوێ هیوایەکی تازەی بە خەڵکی زوڵم لێکراوی کوردستان بەخشییەوە. حیزبێک کە توانی لە ماوەیەکی کەم دا جێگاو پێگەی خۆی لە ناو خەڵکی ئێران بە گشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی و لە نێوهەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەبێ هیچ جیاوازیەک بکاتەوە. سازمانی خەبات توانی ببێتە جیگای دڵخوشی هەمووان و هەموو جیاوازییە کلتوری و ئاینی و نەتەوەیەکان بەیەکەوە کۆ بکاتەوە.

جێگای باسە لەو سەردەمەدا تەنیا حیزبێک بوو کە بە ڕاشکاوایی بانگەوازی بۆ رووخانی ڕژیمی ئاخوندی دەکرد و هەموو جۆرە وتووێژێکی لەگەڵ ڕژیم رەد دەکردوە. سازمانی خەبات و رێبەرایەتییەکەی بە سەرکردایەتی رێبەری نەتەوەیی گەلەکەمان مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی زۆر بەباشی دەیزانی کە رژیمی کونەپەرەستی ئاخوندی هیچ بایەخێک بە مافی گەلی کورد نادات و باوەڕی بە نەتەوە بوونی گەلی کورد و وتووێژ نییە. ئەوە لە کاتێک دا بوو زۆرێک لە حیزبەکانی کوردستانی ئێران هەموو هەوڵێکیان دەدا تا بتوانن لەگەڵ سەرکردەکانی رژیم دانیشتن و وتووێژ بکەن. تەنانەت هەندێک جاریش گەیشتبوو بەوە کە پێشبڕکێیان دەکرد کە کامیان زووتر لەگەڵ رژیم دانیشتن بکەن. سازمانی خەبات هیچ کات نەکەوتە ناو ئەو تەڵەوە کە رژیمی ئاخوندی داینابوو بۆ کوشتنی کات لە پێناو بەهێزکردنی پێگەی خۆیی و جێگیرکردنی دەسەڵاتی لە کوردستان دا، کە بەداخەوە پیلانەکەی سەری گرت و دەستی بەسەر کوردستانیش دا گرت. هەر بۆیە سازمانی خەبات هەر لەو کاتەوە هەتا ئیستاش شوعاری رووخانی رژیمی بەرز کردوەتەوە و بەردەوام دووپاتی دەکاتەوە کە رووخان و نەمانی رژیم تەنیا رێگای ڕزگاری ئیران و کوردستانە.

با ئەوەشمان لە بیر نەچێت کە دامەزراندنی ئەم سازمانە لە سەر دەستی رێبەریکی بە ئەزموون و دڵسۆزو نیشتیمان پەروەر و خەڵک خوشەویست، نەمر مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی بوو، کە بە سیاسەتێکی حەکیمانە و بوێرانە توانی متمانە و پشتگیری خەڵک بە دەست بهێنێت و بە دامەزراندنی سازمانی خەبات گڕووتینێکی تازە بە خەڵکی وەزاڵەهاتووی کوردستان ببەخشێ. لەو سەردەمەدا خەڵک پێویستیان بە پێشەنگێکی راستەقینەی وەک جەنابی مامۆستا بوو.

لە دوای دامەزرانی سازمانی خەبات رژیمی ئاخوندی هەستی بە خەتەرێکی زۆر دەکرد و هەموو جورە پلانێکی لە دژی سازمان بەکار دەهێنا چونکە لەو سەردەمەدا تەنیا حیزبێک کە بانگەوازی بو یەکریزی و هاو دەنگی و یەک هەڵوێستی دەکرد لە دژی ڕژیم سازمانی خەبات بوو. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە بەداخەوە هەندێک لە حیزبەکان شەری براکووژیان دەست پێ کردبوو لە دژی یەکتر و دوژمن توانی هەلی زۆرتر بقۆزێتەوە بۆ داگیرکردنی کوردستان. سازمانی خەبات هەموو کاتێک پێشەنگ بووە بۆ ئاشتەوایی و یەکریزی ناو ماڵی کورد و شەری خۆبەخۆ و برا کوژی حەرام کردووە و هەمیشە قوربانی داوە لە پیناو ئازادی خاک و نەتەوەکەی کە ئەوەش گەورەترین شانازیە کە سازمانی خەبات بە دەستی هێناوە. هەر بۆیە ئەرکی سەر شانی هەموومانە کە سەنگەری خەباتمان هەموو کات ئاوەدان ڕاگرین تا بتوانین ئەم ڕێگا پیرۆزە، کە بە خوێنی گەشی سەدان و هەزاران رۆڵەی نەتەوەکەمان ڕادەستی ئێمە کراوە، ئێمەش بە ئەمانەتەوە ڕادەستی نەوەکانی داهاتوومانی بکەین، تاکو بە ئازادی و ئاسوودەیی ژیان بکەن.

لە یادی ٥ی خەرماناندا هەزاران سڵاو دەنێرین بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی سازمانی خەبات و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان.

٥ی خەرمانان ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، لە هەموو کادر و پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگران و دڵسۆزانی سازمانی خەبات و هەروەها هەموو ئەویندارانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان پیرۆزبێت.


1 ساڵ و 8 مانگ و 27 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

٥ی خەرمانان رۆژێکی مێژوویی و پڕشنگدار و هیوابەخش بۆ گەلی کورد لە کوردستانی ئێران

٥ی خەرمانان رۆژێکی مێژوویی و پڕشنگدار و هیوابەخش بۆ گەلی کورد لە کوردستانی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن