سێ‌شه‌مه 

1 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران

یادی سەروەری گەل: شەهید موزەفەر ئەعزەمی
کاروانی دوور و و درێژی شۆڕشی ڕزگاریهێنی کوردستان مێژوویەکی پڕ لە کارەسات و هەل و مەرجی یەکجار حەستەمی تێدایە. بۆ درێژەی خەبات و تێکۆشانی ڕابردوومان هەر زەمان و دەستەیەک لە ڕۆڵە گیان بازو و فیدا کارەکانی نەتەوەی کورد بوونە پێشەنگی خەبات و موبارزە. دیارە شۆڕش لە هەر کات و زەمانێک بەستراوەتەوە بەشێوەی دەسەڵاتی داگیرکەرانی کوردستان و ڕادەی هێز و توانای دژمن و لە بەرامبەریشدا چەند و چۆنی هێزی شۆڕش و ڕادەی بەشداری گەل لە خەباتی حەقخوازانە لە دژی ڕژیمی داگیرکەری ئاخوندی. زۆرن ئەو ڕۆڵە گیانبازانەی بۆ وە دەست هێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان تێکۆشاون و بێ گوێ دانە قازانج و بۆ وە دەست هێنانی دەسەڵاتی گەل لە گیان و ماڵیان بوردوون. ڕەنگە لە مێژوویی خەباتی گەلی کورد دا نموونەی وەک ڕژیمی ویلایەتی فەقیە نەبوبێ لە ستەمگەری و تاڵان و بڕۆ کردندا. مێژووی نەتەوەکەمان تا ئێستا بەخۆیەوە نەدیتووە داگیرکەرانی وڵاتمان بە بیانووی مەزهەب و کافری و جیایی خوازی و چی و چی هێرشیان بۆ کوردستان هێنابێت. ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەپاندنی بڕیاڕی دیکتاتۆرانە،گوێی بە داوا ڕەواکان نەدا و و لە هیچ زوڵم و ناڕەوایەک درێغی نەکردووە .لە ماوەی چەند ساڵ خەباتی نیشتمانی بۆ ئازادی و سەربەرزی کوڕان و کچانی کوردەواری کە پێشەنگی خەباتی بەر حەق و ڕاست بوون.لە گیانبازی و فیداکاریدا کەم وێنەدا بوون و لەو ڕێگەدا تەنیا هەر لە بەرامبەر داگیرکەران ڕانەوەێستاون، بەڵکوو لەڕێی خائینانی دژ بە گەل و شۆڕش لەناو ڕیزەکانی شۆڕشدا و لە دەرەوەی شۆڕش وێستاون و لەو کاتانەدا خائینان، ویستوویانە ڕێگای شۆڕش بەرەو هەڵدێر بەرن، مەردانە لێیان هاتوونە دەست و بەرەنگاریان بوونەوە. سازمانی خەبات ی کوردستان کە بەشێکی گرنگ لە خەبات و شۆڕشی لە ئەستۆیە و لە ماوەی خەباتیدا، زۆر ڕۆڵەی بەنرخ و قارەمانی پێشکەش بە گەل و نیشتمان کردووە، تا بە پاکی و چاکی لە ڕێگەی خزمەت بە کورد و کوردستان دا خەبات بکەن. ڕۆڵەکانی سازمانی خەبات بە دەرس وەرگرتن لە ڕێگەی پڕ لە شانازی و بێ هەڵە، شۆڕشەکەیان درێژەی هەیە و تێکۆشاون و شانازی زیاتریان خستووەتە سەر شانازییەکانی سازمان. ئەوانەی کە لە ڕیزی سازمانی خەباتدا وەک سەربازێکی خاوەن باوەڕ، فیداکاری بێ وێنەیان لە خۆ نیشان داوە زۆرن، دیارە لای گەل و نیشتمان ئازایەتی و لە گیان بوردووییان شاراوە نییە.
شەهید موزەفەر ئەعزەمی کوڕی کاک حەسەن بەگ خەڵکی گوندی کانی بەن لە ناوچەی پشت ئاربەبای بانە ، یەکێکە لەو ڕۆڵە گیانبازانەی سازمانی خەبات کە لە ڕۆژانی هاتنی بۆ ئەو ڕیزە، تا کاتی شەهید بوونی وەک خاوەن باوەڕێکی بە نرخ بۆ ڕزگاری گەلەکەی و سەربەرزی سازمانی خەبات تێکۆشاوە. ڕەنگە بۆ کەسانێک کە هەر لە منداڵیەوە لە چوارچێوەی ماڵ و ژیاندا لەگەڵ کاری سیاسی و فێربوونی خوێندن و چاودێری کەس و کاریان پێ گەیشتبن، ئاسان بێ هەڵە نەکردن و ڕێگەی چاکە گرتن. شەهید مزەفەر لە ماوەی پێشمەرگایەتی دا لە زۆربەی شەڕەکانی دژ بە دژمن لەگەڵ پێشمەرگەکانی سازمان بەشداری بەرچاوی کردووە. قارەمانێکی چاو نەترس لەبەر بەرەکانی و دیفاع و هێرشدا هەڵمەتی مەردانەی نواند. ساڵی 1372کاتێک پێشمەرگەکانی سازمان خەبات لە مەڵبەندی یەک لە بەرەبەیان ڕا لە پشت گوندی کانی بەن لە حەسانەوەدا بوون و لە لایەن خۆفرۆشان و پاسدارانی ڕوو ڕەشی حکومەتی جەهل و نەزانییەوە ئابڵۆقەی دران کە بە هۆی قارەمانی پێشمەرگەکان و هەڵمەتی بەرچاوی شەهید موزەفەر ئەو موحاسەرە تێک شکێنرا و پێشمەرگەکان توانیان دژمن تێک بشکێنن ، بەڵام دڵ پڕ لە قین و کورد کوژی ڕژیم بەشێکی زۆری لە ناوچەکە پڕ کردبوو لە هێزە سەرکوتکەرەکانی و هەر بۆیە پێشمەرگەکان بە دوای تێک شکانی ئەو گەمارۆیە و خۆ دەربازکردنی لە پشتی گوندی کانی بەن لە دەوروبەری گوندی ناوە تووش شەڕێکی قورس دێن. درێژە کێشانی شەڕەکە دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی فیشەک و تەقەمەنی پێشمەرگەکان و شەهید موزەفەریش کە لەو شەڕەدا بەو پەڕی ئازایەتیەوە شەڕی قارەمانانە دەکات بەڵام بەداخەوە بە خەشابی خاڵی و تفەنگێکی بێ فیشەکەوە دەگیرێت. خەبات و تێکۆشانی ڕاستی سازمانی خەبات، مایەیە بۆ ڕۆڵەکانی کە لە هەموو کات و ساتێکی نا لەبار و
حەستەم دا بوێر و نەبەز بن. شەهید موزەفەریش بە دەرس وەرگرتن لەو ڕێبازە ڕەسەنە و بە ئازایەتی بێ وێنەی خۆی لە دوای گیرانی لە چاڵە ڕەشەکانی دژمندا بەو پەڕی سەربەرزی و ئازایەتی ژیانی بردە سەر. ئەو کەسانەی لەگەڵ شەهید موزەفەر لە بەندیخانەکانی ڕژیمدا بوون، شاهیدی ئەون، کە چۆن شەهید موزەفەر زیندانیشی کردبووە جێگەیەک بۆ دەربڕینی داوا ڕەواکانی گەلەکەمان.
ئەو شەهیدە قارەمانە لە زیندانەکانی ڕژیمدا نموونەی چاکی و پاکی بوو. لایەنێکی دیکە لە قارەمانیەتی شەهید موزەفەر لەوەدا بوو کە بە هەر شێوەیەک مومکین ببووایە هەواڵی خۆی و شێوەی خەباتی بە سەرکردایەتی شۆڕش دەگەیاندەوە.
شەهید موزەفەر بە ناردنی دیاری جوان و دەستکردی ناو بەندیخانە، هەڤاڵانی بەسەر ئەکردەوە، ناردنەوەی دیاریە
جوانەکانی شەهید موزەفەر لە بەندیخانەوە و نەپچڕانی پەیوەندی لەگەڵ سازمان، نموونەی ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرەن کە ئەو قارەمانە نەترس و خاوەن باوەڕە یەکێکە لە ڕۆڵە بە ئیمانەکان بە ڕێبازی ڕەسەنی کوردایەتی.. بە داخەوە شەهید موزەفەر دوای نزیک بە ساڵێک ئەشکەنجە و ئازاردان لە ساڵی(1372) لە لایەن ڕژیمەوە لە سێدارە دراو تەرمەکەشی نەدراوە بە دایک و باوک و کەس و کاری.
نەفرەت لە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران،
سەربەرزی و سەروەریش بۆ شەهیدانی گەل و نیشتمان


1 ساڵ و 8 مانگ و 27 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن