دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهدینی خەلقی ئێران بەبۆنەی دامەزراندنی سازمانی خەبات

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهدینی خەلقی ئێران بەبۆنەی دامەزراندنی سازمانی خەبات

بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کاک بابەشێخ حوسەینی,
بە بۆنەی ۴۲هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی بە بەڕێزت, بەرپرسان و کادرەکان و پێشمەرگەکان و هەموو لایەنگرانی سازمانی خەبات و هەروەها بە خەڵکی کوردستانی ئێران بە گشتی پێشکەش دەکەین. هەر بە بۆنەی یادو بیرەوەری مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران,بەرز ڕادەگرین و سڵاو دەنێرین بۆ ڕۆحی بەرزی هەموو شەهیدانی سازمانی خەبات که لە ڕێگای ئازادی ووڵات لە کۆت و بەند و گەیشتن بە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان گیانیان فیدا کردووە.
خۆشک و برایانی ئازیز,
هەموو نیشانەکان باس لەوە دەکەن کە ڕژیمی ئاخوندی لە کۆتا چرکەکانی تەمەنیدایە. پرۆژەی هاوردنە سەر کاری ڕەئیسی جەلادی ئێعدامەکانی ساڵی ۶·، کە لە لایەن خامنەیی کرایە سەرۆک کۆمار، ئامانجی سەرەکی سەرکوتی زیاترو بەربەست دروست کردنی زۆرتری ڕاپەڕین و بەرخودانەکانی کۆمەڵگا, لە پاش یەک ساڵ٠Ž تووش شکستێکی قورس بوو. سەرەڕای زیاتر کردنی ئێعدام و شکەنجەو سەرکوت,ڕاپەڕینە کۆمەڵایەتییەکان بەربڵاوتر بووەو توڕەیی خەڵکی شارە جیاجیاکان لە ڕژیم بە هەموو شێوەی بەربڵاو لە ئارادایە. چالاکیە جۆراۆجۆرەکانی (کانونهای شورشی) گەیشتوتە حاستێکی بەربڵاوترو زەربەتی کاریگەری لە پێگەکانی سەرکوتی رژیم وەشاندوە.
سازمانی خەبات بە هەڵوێست و سنوردانانی بنەڕەتی و لێبڕاوانە لە بەرانبەر شا و شێخ، هەرجۆرە دانوستان و ووت وێژێک و سازشکاری لەگەڵ دیکتاتۆری دینی ڕەد دەکاتەوەو بە هاوپەیمانی لەگەڵ سازمانی مۆجاهدینی خەڵق و شۆرای میللی موقاومەتی ئێران وەک تەنیا جێگرەوەی دیمۆکراتیک و ڕاستەقینەی ڕژیمی ملهوڕی ولایەتی فەقیهی کورد کوژ، دەرکەوتوە سازمانی خەبات سەنگەری قایم و پتەوی ئازادیخوازی و خودموختاری لە کوردستانی ئێران و فاکتەرێکی کاریگەر و ڕووناک لە بزوتنەوەی خۆڕاگری بۆ ڕووخانی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانە.
لە سەردەمێک کە ڕژیمی ئاخوندی بە سازی ئاڵترناتیڤە ساختەو دروستکراوەکان و گاڵتەبازاڕی دزێو و گڵاوی سیاسی، لە هەوڵدایە کە سنورەکانی جبهەی گەل و شۆڕش بە دیکتاتۆری شا ناشیرین بکات و ڕاپەرین و بەرخودان بۆ ڕووخانی فاشیزمی دینی لە ناوخۆیدا بە تاڵ بکاو بە لاڕێدا بەرێ‌, سازمانی خەبات بە نەکۆڵی لە دیکتاتۆری سەڵتەنەتی کە بە هەڵوێستی شۆونیستی دژ بە هەمووی نەتەوەو قەومەکانی ئێران, پێشینەیکی ڕەشی لە سەرکوتی وەحشیانەی خەڵکی کوردستانی هەیە, وەفاداری خۆی لە سەر بابەتی دیموکراسی و مافەکانی خەڵکی کوردستان سەلماندوە.
پیداگری سازمانی خەبات لە سەر هاوپەیمانی لەگەڵ موقاومەتی سەرانسەری و گەڵاڵەی خودموختاری شۆرا, بۆتەی هۆی ئەوەی کە باسی جیابوونەوەو تەجزیە تەڵەبی بە خەڵک و پێشمەرگەکانی کورد لە لایەن شا و شێخەو دەکرێ‌ ببێتە بڵقی سەری ئاو, هەروەها پەیوەندیەکانی خەڵکی کوردستان لەگەڵ موقاومەتی سەرانسەری پتەوتر ببێ‌. ۳۹ ساڵ لە پاش قەبوڵ کردنی گەڵاڵەی خودموختاری لە شوڕای میللی مقاومەت کە مافی میللەتی کوردستانە بە وردی و بە دوور خاڵێکی ناڕوون بە فەرمی لە چوار دەیەی ڕابردوو بەردەوام پێداگری لەسەر کراوە, جارێکی دیکە ئەو ڕاستییە ئەسەلمێنێت کە دابین کردنی مافەکانی کوردستان بەبێ دیمۆکراسی و حاکمیەتی کۆماری لە ئێران, ئەگەری جێ‌ بە جێ کردنی نابێ‌.
وێڕای سڵاو و درود بۆ پێشمەرگەو کادرەکان و ڕێبەری سازمانی خەبات و پیرۆزبایی دووبارە بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندی سازمان, لە ڕەوتی هەرچێ زۆرتری چالاکی و خەبات بۆ ڕووخانی ڕژیمی ملهوڕ و دژە مرۆڤ و گەیشتن بە تەواوی مافەکانی میللەتی کوردستانی ئیران, سەرکەوتوویی و سەربەرزی هەرچێ زۆرترتان ئاواتمانە.
سازمانی موجاهدین خەلقی ئێران
µی خەرمانانی ۱۴۰۱


1 ساڵ و 8 مانگ و 23 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهدینی خەلقی ئێران بەبۆنەی دامەزراندنی سازمانی خەبات

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهدینی خەلقی ئێران بەبۆنەی دامەزراندنی سازمانی خەبات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن