یه‌ک شه‌مه‌ 

9 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی سازمانی خەبات سەردانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد

هەیئەتێکی سازمانی خەبات سەردانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد

خەباتمێدیا: ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۲۲ی خەرمانی ۱۴۰۱ی کۆچی خۆری, هەیئەتێکی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی بەڕێز شۆڕش حاجی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندی هەولێری سازمانی خەبات بە هاوڕێیەتی بەڕێزان سامان ئەحمەدی, ڕێزان شەهیدی پەنا و ئەفسانە ڕەحیمی, کادرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران سەردانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن بەڕێز کاک حەممەنەزیف قادری بەرپرسی ناوەندیی پەیوەندییە گشتییەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران, کاک حەممەساڵح قادری بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدکا لە هەولێر, کاک ئامانج زیبایی جێگری بەرپرسی پەیوەندییەکان لە هەولێر, کاک سۆران نووری بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکانی حدکا لە باشوور وە کاک محەممەد شەرەوان نوێنەری حدکا لە کۆیە, پێشوازی گەرمیان لێ کرا. لەم دیدارەدا کە بە مەبەستی پیرۆزبایی بە بۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دیمۆکرات بوو, وێڕای پێداگری لە سەر هاوکاری و تەبایی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بۆ سەرکەوتنی یەکجاری و گەیشتن بە ماف و ئازادییەکانی نەتەوەی کورد لە کوردستان و ئێران, پەیامی پیرۆزبایی جەنابی کاک بابەشێخ حوسەینی و ئەندامانی سەرکردایەتی پێشکەش بە حیزبی دێموکرات کرا.


1 ساڵ و 7 مانگ و 13 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەیئەتێکی سازمانی خەبات سەردانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد

هەیئەتێکی سازمانی خەبات سەردانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن