دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرزوبەڕێز بێ‌ یادی شەهید مامۆستا ئارام و هاوڕێیانی

بەرزوبەڕێز بێ‌ یادی شەهید مامۆستا ئارام و هاوڕێیانی

بابەشێخ حوسەینی
بە باوەڕی من یەکێک لە ناخۆشترین و حەستەمترین کارەکان، نووسین و لێدوانە لە بارەی شەهیدانی لە خوێندا شەڵاڵی رێگەی ئازادیی، لەگەڵ ئەوەی ئەو ئەرکە ز

 


بابەشێخ حوسەینی
بە باوەڕی من یەکێک لە ناخۆشترین و حەستەمترین کارەکان، نووسین و لێدوانە لە بارەی شەهیدانی لە خوێندا شەڵاڵی رێگەی ئازادیی، لەگەڵ ئەوەی ئەو ئەرکە زۆرحەستەم و سەختە، بەڵام لەهەمانکاتدا شانازێکی گەورەو پیرۆزیشە ئەگەر بتواندرێ‌ لە سەر شەهیدانی رێگەی ئازادی گەل و نیشتمان بنوسرێ وقسە بکرێ‌.ئەویش شەهیدانی گەورەو خاوەن پێگە لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کە ئەگەر باسی هەر کامیان بخەینە سەر کاغەز، دەست دەلەرزێ‌ و پێنووسیش شەرم دایدەگرێ‌ و خامەو کاغەزیش بارانی فرمێسکی بەسەردا دەبارێ‌.
جا لە رێبازی پاک و بێگەردی سازمانی خەبات، رێبازی کوردایەتی راستەقینە،رێبازی شۆڕشی خاوەن پڕەنسیپ و خاوەن بنەمای دروستی ئازادیخوازانە، شەهیدی سەرکردەو لێهاتووی گەلێک گەورەو دیار هەن کە بەڕاستی باڵانوێنی مرۆڤی پێگەیشتوو تێگەیشتووی ناو جەماوەرو نیشتمانی داگیرکراون.
مامۆستا سەید عەبدوڵڵا ئارام یەکێک لەو شەهیدە مەزنانەی کوردو کوردستان و رێبازی سازمانی خەباتە کە لەگەل هاوڕێیانی شەهیدی بە خوێنی سووریان جارێکی دیکە سەنەدی حەقانیەتی جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان و رەوایی خەباتی شۆڕشگێڕانە بەرانبەر بە رژیمی ئاخوندیان نووسیەوە.
بەڵی لە کاتێکدا خومەینی و هاوکارانی پێش بەدەستەوە گرتنی حوکم و دەسەلات، بەڵێنی زۆریان بەگەلانی ئێران و بەگەلی کورد دابوو، کە ماف و ئازادییەکان دابین دەکەن و ئێران دەبێتە بەهەشتی سەر زەوی، بەڵام لە دوای چەند مانگ لە گەیشتنیان بەدەسەڵات، دەستیان دایە ستەم و بێ عەداڵەتی لەبەرانبەر گەلانی ئێران و گەلی کورد دا.
زۆری پێ نەچوو لە وەڵامی داوای ماف خوازانەی رەوای گەلی کورد، ئاور و ئاسنیان بەسەر کوردستاندا باراند و بە فەرمانی جیهادی خومەینی هەزاران پاسداری چەقۆکێش روویان لە کوردستان کرد و ئەوەی جینایەت و دڕەندەییە لە بەرانبەر هاونیشمانانی کورد بە بێ جیاوازی بەرێوەیان برد. بۆ گەلی کورد هیچ رێگەیێک نەما بێجگە لە بەربەرەکانێ و خەبات لە بەرانبەر دەسەڵاتدارانی ستەمگەر و ملهۆڕدا.
هێزی دژمن بە دڕندانەترین نەوعی سەرکووت و هەڕەشە و کۆمەڵکۆژی توانی کوردستان داگیر بکا، سەرەڕای داگیرکەرانی کوردستان موقاوەمەت و خۆراگری کورد و پێشمەرگە قارەمانەکان تا ئێستا درێژەی هەیەو گەلی کورد لە مەیدانی خەباتدایە بۆ گەیشتن بە ئازادی.
ئەوەی جێگەی شانازیە، فیداکاری و قارەمانی رۆڵە نەبەز و پێشمەرگە تێکۆشەرەکانە کە هەر لە رۆژانی سەرەتای زوڵم و بێعەداڵەتی رژیمی ملهۆری ئاخوندی، قارەمانانە دەستیان دایە چالاکیی سیاسی و تەشکیلاتی وپێشمەرگانە. بێشک لەو موقاوەمەت و خۆراگرییە بەردەوامەی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، دەوری کادر و پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات، رێبوارانی رێگەی ئازادی و نەتەوەیی و نیشتمانی گەلێک بەرچاوە.
قارەمانەکانی ریزەکانی سازمان هەر لە رۆژانی سەرەتای هێرشی هێزی بەکرێگیراو وداگیرکەردا کەوتنە خۆ و لە هەموو مەیدانەکانی خەبات و موبارزە تێکۆشان کە لەو بەربەرەکانێ و فیداکاریە قارەمانە و خۆ نەویستەدا، مامۆستا سید عبدلله ئارام و هاورێیانی کە لە ئەنجامی ئەرکێکی سیاسی، تەشکیلاتی لەناوچەی بۆکان و لە دەوروبەری دێی‌ یەکشەوە دەکەونە گەمارۆی دژمن و بەداخەوە مامۆستا ئارام و شەش هەواڵی بەناوەکانی شەهید عوسمان عەبوو، شەهید ئیسمایل سلیمانژاد، شەهید قانع زەندی، شەهید حەسەن ساحێب نەزەر، شەهید محەممەد رەسوڵی، شەهید محەممەدی خالیدی، گیانیان بەرەو بەهشتی شەهیدان دەفرێ. شەهید مامۆستا عبدالله ئارام، کەسایەتێکی تێکۆشەرو دڵسۆزو بەوەفا بوو، کاتێک ئەو لە زانستگا دەیخوێند، هێزەکانی رژیم بە کوردستان وەرببون و ستەمیان لە بەرانبەر خەڵکی بێ تاوانی کوردستان ئەنجام دەدا، مامۆستا ئارامی تێکۆشەر بە بیستنی هەواڵی ئەو ستەمگەریانە خۆی پێ نەگیرا هاتە بنکەی قەڵای خەبات ی سازمان لە دێی بلەکێ لە ناوچەی بانە و مەبەستی خۆی بە بەرێز و تێکۆشەر مامۆستا سەید جەلال الدین حسێنی راگەیاند کە پێشمەرگایەتی لە ریزی سازمان و نەگەڕانەوە بۆ دانشگایە. هەرچەندە مامۆستا سەید جەلال فەرمووبووی، درێژەدان بەخوێندن پێویستە و دەتوانێ کاری باشتر لەو مەیدانەدا بکا، بەڵام مامۆستا ئارام بریاری کۆتایی خۆی کە خزمەت بەگەل و سازمان دەربری، هەر بۆیە ئیتر مامۆستا ئارام درێژەی بەکاری پێشمەرگەیی دا. مامۆستا ئارام لە یەکەمین کۆنفرانسی دامەزرانی سازمان، بە ئەندامی کومیتەی ناوەندی هەلبژێردراو بەرپرسایەتی کومیتەی شارستانی بۆکانی پێ ئەسپێردرا، کە بەوپەڕی دڵسۆزی ولێهاتوویی، کاری تەشکیلاتی و سیاسی لە ناوچەی بۆکان درێژە پێ دا. بەڵام، مامۆستا سەید عبدالله ئارام، زۆر نەژیا تا زیاتر خزمەت بەگەلی کوردستان و سازمانی خەبات بکاو بەداخەوە لە ١٦ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٦١ لەگەڵ شەش کەس لە هاورێبازانی شەهید بوو.
هەزاران سڵاو لە روحی شەهید ئارامی فەرماندەو رێبەر، و شەهیدانی سورخەڵاتی سازمانی خەبات لە مانگی خاکەلێوە و تێکرای شەهیدانی رێگەی ئازادیی.


5 ساڵ و 1 مانگ و 14 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرزوبەڕێز بێ‌ یادی شەهید مامۆستا ئارام و هاوڕێیانی

بەرزوبەڕێز بێ‌ یادی شەهید مامۆستا ئارام و هاوڕێیانی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن