دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران

نوسینی ((مامۆ ستا پەژار)

...سەروەرانی گەل عەتاقادری وکاوەی نانەوا وجەمیل سەجادی

 لە دواییەکانی مانگی گوڵانی ساڵی)1372 )دا دەستەیەک لە ڕۆڵە گیان باز ەکانی سازمانی خەباتی خوێناوی، سنەیان لە هێزەکانی دوژمن کردبووە چەرمە چۆلەکە، لەو شارە پان وبەری نەدا، کونە مشکیان لێ ببوە قەیسەری. لەو رۆ ژان ەدا ئەگە ر ڕووت لە شاری قارەمان پەروەری شۆڕشگێری سنە یکردایە ئ ەو شارە کە پایتەختی حکومەتی پان وبە رینی ئ ەردەاڵن بوو وئێستاش پایت ەختی حەماسەو لێ بووردوییە، پایت ەختی خوێندەواریی وتێ گەیشتنە، پایت ەختی ئازادی خوازانی کوردستانی کوێستانە. ئەگ ەر ب ەو شارە دڵ پڕ و پڕدڵ ودڵدارەدا رابووردیا یە. نی گایە وچاو برکێ یە، زەماوەند وشاییە، پیرۆزباییە، لەگەڵ ئەوەشدا کەمانگی گواڵن خەریک بوو لە گەنج والوان وکوڕ و کاالن ولە بەرچاو کەژااڵن ن بکا تابەهاری داهاتووبە خودایان بسپێرێ، دەتدی لە پڕ مانگی گواڵن دەژێت ەوە، رۆژگاری شادمانی سەرهەڵ دەداتەوە بەهاری شۆڕش سەرهەڵدەدات ەوە، دەتدی پێشمەرگەکانی خەباتی خوێناوی ب ە قریشکەی چەکەکانیان بەهاری خەبات ب ە خەڵک مزگێنی دەدەن. لە خوێنی خۆیان چەپکە گوڵی هەاڵڵە بە خەڵکە دڵسۆزو قارەمان وقارەمان پەروەرە پێشکەش دەکەن.ئەگەر بە ناو کواڵن وخەیابانی ئەو شارەدا گەرابایە، ئەگە ر سوار ماسێنی خەت یان تاکسی بوایە هەر باسێک باس بوو. هەر شادمانێک دڵی پیاو و ژن وگەورە وبچوکی ئەو شارەی پڕکردبوو. باسی قارەمانیەتی پێشمە رگەی خەبات وشادمانی بە حەماسەی بێ وێنەیان ، باس هە ر باسی هەڵۆ تیژباڵ وبە چەنگ ەکانی خەبات بوو کە ئەو شارە گەورەیان لە دوژمنان پڕکردبوو لە مەترسی. ماوەی 8شەو و ڕۆژ لە شاری خەباتگێ ری سنەدا تە نگیان ب ەهێ زەکانی دوژمن هەڵچنیبوو. وایان دەزانی هەزاران پێشمە رگەی خەبات لەو شارەدان ولە کەمین دان بۆ هێزەکانی رژێم. بەاڵم لە راستی دا ن ەهە زار ونە سەد ونە دەیان کەس، دەستەیەک بوون لە ڕۆڵەیەک بە هەزارەکانی کوردستان وسازمانی خەبات، شارێکیان پڕکردبوو لە مەترس ی لە سەر هێزەکانی دوژمن هە رواپڕیان کردبوو لە شادمانی بۆ خەڵکە خەباتگێ ر و شۆڕش دۆستەکان ...ڕۆڵە قارەمانەکانی خەباتی خوێناوی لە 26 بانەمەڕەی )1372)دا دەگەنە شاری سنە. تا ڕۆژی )3 )جۆزەردانی )1372)لە شاری سنەدا دەمێننەوە خەریکی حەسان ەوە وشناسایی دەبن یان شەو بێ یان ڕۆژ زەرب ەت لە هێزەکانی دوژمن دەوەشێنن. ڕۆژانی 29و30و2 رۆژانی رو2ی جۆزەردانی 72تیمی قارەمانی خەبات زەربەت لە هێزەکانی دوژمن دەدەن وزیاتر لە دە جێ بەرنگاری هێزەکانی دوژمن دەبن. روڵە قارەمانە کانی سازمانی خەبات ئەوەندە بێپەروا لەشاری سنەدا ب ە دوای هێزەکانی رژێم ەوە دەبن کە لە هەموو کوچە و خەیابانێک شک د ەبرێن کە لە هەموو شوێنێکی شاردان. بە شەو ب ە رۆژی رووناک بەر ل ە نیوەرۆ و دوانیوەرۆ بە ئاشکرادەست لە هێزەکانی دوژمن دەوەشێنن. شاری سنە کە چوار5ساڵ بوو پێی پێشمەرگەی کوردستانی لێ نەکەتبوو ت یمی گیانبازی سازمانی خەباتی خوێناوی مژی ماتی ئەو شارەی بە قریشکەی چەکەکانیان رەواند. خەڵکە تامەزرۆکەی شاری سنە کەتینووی دیداری پ ێشمەرگەی دەست وە شین بوون، سەریان لە دەروازە و پەنجە رەکانیان دەردەهێنا دە چاویان بە دیداری پێشمەرگە روون کەن ەوە بەوە سوکنایان نەدەهات و دەهاتنە دەرەوە کە لەو زەماوەندە دا کە پێشمەرگەی خەبات با شاباشی خوێن و سازی دەنگی کەاڵشینکۆف دەیانگێرا، هاوب ەش بن، نەدەترسان لەوە کەبەگولەی وێل یان بە گولەی ڕاستەخۆی دوژمنانی کورد بپێکرێن. دەیانگوت کە گیانی ئێ٠Žمە لە گیانی پێشمە رگە ئاز یزترنیە. کە چاویان بە پێشمەرگە چاو نەترسەکان دەکەوت عومریان نوێ دەبووە. نووسراوە لە خۆشیان خەریک بوو باڵ بگرن. و بپەڕن ە بە ر دەم پێشمەرگەکان و دەست لە ئەستۆیان کەن والچاویان ماچ کەن وببنە سووبەری ب ە الوەگێران لە بەرانب ەر ه ێزەکانی دوژمندا وشانیان بکەن ە سەرین ی لوولەی چەکەکانیان کە رێی دەستیان ببێ ئەرکی موقەدەسیان بە جێ بێنن. بەڵێ پێشمە رگە گیان بازەکانی سازمانی خەبات ژیانیان بۆ خەبات دەویست و خەباتیشیان بۆ زەربەت وەشاندن لە دوژمن دەویست. کە یان زیانی زۆری پێ بگەیەنن یان خۆیان لەو رێگ ەدا ب ە پلەی شەهادەت بگەن.لەگەڵ ئەوەدا کردنی دەینی گیانیان، ئە رکی موبارزە بۆ هەڤااڵنی ب ە وەفا بەجێ بهێڵن. قارەمانەکانی سازمانی خەبات ی خوێناوی دەردێکیان بە هێزەکانی رژ ێمی خوێن رێژدا، کە ئەو ماوەو چەند ڕۆژی دوای 2ی جۆزەردانی 1372یش هێزەسەر کوتگەرەکانی نەیاندەوێرا ب ە ماشێنی دەوڵەتی وبە بە رگی رەسمی پاسدار و پۆلیس و بەسیجەوە بگەر ێن. بە بە رگی شەخسی وبە ماشێنی شەخسی دەگەڕان. حەبیبی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ڕژیم کە ق ەرار بوو بێت ە سنە ومەرک ەزی گازی ئیفتتاح کا نەی وێرابێ ناچار گەڕایەوە بۆ تاران. هە ر وا لەورێیانەوە کە لە شارانەوە بەرەو شاری سنە دێن بە خەڵک دەگوترا کە شاری سنە شێواوە و پێشمەرگە هاتوون. پێشمەرگە هاتوون ە ناوشار ولە تەواوی شاردا شەری پێشمەرگەو ه ێزەکانی دوژمنە.ل ەو شەڕان ەدا کە پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات ی خوێناوی لە گەڵ هێزەکانی دوژمن کردیان دوژمن زیاتر ل ە 50کەسی کوشتەو برینداری بوو. رژ ێم کە پێی وابوو ئ ە وانەی کە ناوی ناوون دژی)ئی نقالب(تازە ناتوانن ڕوو بکە نە شاری سنە وخەو لەوان هەراسان نابێ. بەاڵم بە بوونی فریشت ەکانی سازمانی خەبات ی خوێناوی ئارامیان لێ هەڵگیرابووخەویان لێ زراو دڵیان کەوتە ل ەرزین، ها کە بەندی دڵیان بپسێ. تیمێک پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی خوێناوی سنەیان فەتح کرد دوای چەند ساڵ کە دوژمن بە ئەر خەیانی و بێ مەترسی لە پێشمەرگە، خە ریکی زەبرو زەنگ وئەشکەنجە و ئیعدامی نارازیان و ئازادی خوازان بوون بەاڵم پێشمەرگەی سازمانی خەبات سنەیان فەتح کرد و تەلسمیان شکاند و شاریان لە دوژمنان شلەقاند. خەڵکی ئەو شارە قارەمانە و ئازیخوازە وفیداکارە ئامادەن کە ڕۆڵە لە خۆ بردوەکانی گەل لە ئامێز گرن و بە گیانیان بیانپارێزن. وەک ڕۆڵەی عەزی زی خۆیان وەک جەرگ ودڵ لەناو قەفە زی سنگیان گرن. بەاڵم چ دەکەی کە کەس نیە کەسی میللەت بێ و لەسەر ئەو ر ێگەیە موبارزە بکات کە میللەت دەیەوێ هەر تە نیا خەباتی خوێناوی و ئەو یش لە وەتی هەیە نا ڕێکان پیالنی بۆ دەنێنەوەو تۆڕی دڕووی لە سە ر دەتەنن داوی دوژمنانی لە سەر دەنێ نەوە. سازمانی خەبات بەو کارە گەورە کە تیمێک شارێکی شلەقاند ئیسباتی کرد کە ریزەکی لە گیانبازەکانی گەل پێک هاتووە وئیمانیان بەشۆڕش لە پسان نایە. بە کوردستانی راگەیاند کە خەباتی هاوباوەری میللەتی موسڵمان وئازادیخوازی کورد بە پشتیوانی میللەتی ب ە شەرەفی کوردەواری دام ودەزگای رژێم ل ە کوردستان بخاتە لەرزەو لە رزی مەرگی بهێن ێتەوە. قارمان ەکانی سازمانی خەبات زەربەتی گیانی وماڵی زۆریان لە دوژمن دا لە شاری سنەدا ورەی هێزەکانی کە بوو هاتبونە سەر ڕێگەیان تێک رووخاند وئەو سەرک ەتن ەیان بە خوێنی 3ڕۆڵەی لە گیان بووردوی هەڵگر ی باوەربە ئازادی کوردستان مۆرکرد ویادگاری خەبات ی خوێناویان لە دڵ ودیدەی خەڵکی بە شەرەفی شاری سنەدا بە جێ هێشت. ئەوسێ رۆڵە سەربە رز وشانازی بەخشانە بری تی بوون لە فەرماندەی تیم کاک عەتا قادری و جێگری ف ەرماندەی تیم کاک کاوە نانەوا وکاک جەمیل سەجادی پێشمەرگەی گیانبازی سازمانی خەبات. کاک عەتا قادری فەرماندەی تیمی بێ وێن ەی قارەمانی خەباتی خوێناوی شەهید عەتا قادری کوڕی شوکرواڵ ساڵی )1349)ی کۆچی خۆری لە دێی یەمەنانی سەرەوە لە ناوچەی ژاوەڕوو لە بن ەماڵەیەکی وەرزێر لە دایک بوو. خوب٠Žندنی سە رەتایی لە ئاواییەکی خۆیان تەواو کرد دوایی هاتۆتە شاری سنە و دەرسی خوێند. ساڵی )1363)بە مەبەست موبارزە دژی رژێمی ئاخوندی دەچێتە یەکێک لە ڕێکخراوەکانی کوردستان وە نزیک بە دووساڵ لەو ریزەدا دەمێنێتەوە و پاشان هەستی نەتەوایەتی و دڵسووتان بۆ میللەتی کورد هانی دەدا کە بۆ گەلی کورد وبۆ رزگاری لە دەست ستەمی نەتەوایە تی چەند قات بێتە ئەو ر یزی سازمانی خەبات ی کوردستای ئێرانی. شەهید عەتا لە پاییزی ساڵی )1365)دا هاتە ناو ریزی سازمانی خەبات ەوە.شەهید عەتا ئینسانێکی ز یرەک وئەهلی کار وتێکۆشان بوو. سازمان دوای ماو ەیەک ناردییە دەورەی کادری دەرمانییەوە. پێی ن ەچوو کە بە کادرێکی سەر دەرچوو ب ە کەلک لە کڵ هاتە دەر.ئەمجار لە گەڵ ئەوەشدا کە ئەرکی دەرمانی دەدی یارمەتی ب ەشی ڕاگەیاندن وباڵوکردنەوەی دەدا ولە بەشی بۆڵتنیش دا کاری دەکرد کاتێک تیمەکانی عەمەلیاتی ن یزامی دەردەکەوتن شەهید عە تا بەناوی کادری دەرمانی لەگەڵ تیم دەڕووییب ەاڵم ت ەنیا کاری ئەوەندە ن ەبوو بەڵکو وەک پێشمەرگەیەکی قارەمان و لێهاتوو بە هەڵمەت و دڵسۆز و دەست وە ش ێن و لێزان لە چاالکییەکاندا بەشداری دەکردورێ زی بە ر چاوی بوو لە ناو هەڤااڵندا. بەراستی شەه ید عەتا لە ئازایی ب ەوالوە لێبڕاو بوو واتە شوجاهەتێکی ئینتحاری هەبوو. بەکوردی خۆمان هەرملی پێوە دەنا.دیواری ترس لە ب ەرانبە ری دا هەڵمەدووکەڵ بوو. شەهی د عەتا لە چاالکییەکانی پێشمەرگەی خە باتی خوێناوی لە ناوچەکانی بانە ومەر یوان دا هاوبەش بوو.کە لە چاالکی لە حەسانەوەو تەداروک گرتن، لە بنکەکانی پێشمە رگەدا دانیشێ کە تف ەنگ وتاقمی لەخۆ دەدا و پوزەوانەکانی هەڵدەکێشا بەرەو گۆڕەپانی جەنگ دژ ی هێزەکانی رژێم باری لە سەر لێوی دەستی پێ دەکرد بەدەوین و سوورایی شادمانی لە لێوی دەگەڕا.هەر بەو حەماسە گە رم وبر یاڕە کۆل نەبووەوە ژیانی پێشمەرگانەی در ێژە پێ دا. شەهید عەتا قادری چۆن بۆ مەیدانداری ه ێزەکانی دوژمن بە شایی وزەماوەند دەزانی لە بەهاری ساڵی 1370دا لە بەر هێندێ هۆ گەڕایەوە ناوخۆ و شاری سنە. رژێم گرتی ولە زی ندانی کرد ودوای ماوەیەک ئازارو ئەشکەنجە لە مەحکەمەیەکی گۆپاڵی دا حوکمی ئیعدامیان بە سەر دا سەپاند. لە بە هاری ساڵی1371دا لە گێرانەوەی لە دادگا بۆ زیندان بە دەست بەندەوە توانی خۆی فڕێ داتە ناو جەماوەرەوە وهەڵێ وخۆی بگەیەنێت ێ ماڵی برایەکی کوردی پاک لە شاری قارەمان پەروەر وقارەمان پارێزی سنەدا.لەو شارە کوردی پاک زۆرن دەستبەندی بۆ دەکەنەوەو دوای حەسانەوە بەڕی٠ی دەکەنە ناو کۆڕی هەڤااڵ ن لە بنکەکانی سازمانی خەباتی خوێناوی, شەهید عەتا لە گەڵ برا هاوسەنگ ەرەکانی بە یەک شاد بوونەوە. لە دواییەکانی بان ەمەڕەی 1372دا بە فەرماندەی تیمێک بە رەو مەریوان و پاشان سنەو دەرووبەری ب ەڕێ بوون لە 26ی بانەمەڕەدا خۆ دەگەیەننە شارە قارەمان پارێزە کورد پ ەروەرەکەی سنە، ماوەی 8رۆژ لەو شارە مانەوە زیاتر لە دە عەمەلیات یان دژ بە ه ێزەکانی رژ ێم ئە نجام دا. وەک لە س ەرەتادا گوترا ئەو ت یمە شارری سنەیان پ ڕ کردبوو لە پێشمەرگەی خەبات. )ملک الموت( لە هەموو کوچە وکۆاڵنێک لە سەر هێز ەکانی رژێم دەگەرا, ئای خودا بنازم بە قودرەتت کە ویستت .ئینسانێک یان دەستەیەک خاوەن سام بکەی دەیکەی وئادەمی نازانێ ئەو گشتە سامە لەو کە سە یان لەو دەستەدا چۆن جێی بۆتەوە ((کاک کاو ە نانەوا)) کاک کاوە نانەوا کوڕی شەریف لە ساڵی)1353)دا لە بنەماڵەیەکی رەنجدەرو هەژارلە شاری بان ە چاوی بە دنیای پڕل ە رەنج وپڕل ە شانازی هەڵێنا. خوێندنی سە رەتایی لە کوردستانی راپەڕی ودادەست پێ کرد لە بە ر موشکیالتی خێزان لە 5ی سەرەتایی زیاتر ن ەیتوانی بخوێنی. شەهید کاوە جوێ لەوەی کە زۆربەی بن ەماڵەکەیان لە شۆڕشی کوردستان وسازمانی خەباتدا بوون وپەیوەندی ڕیشەداریان ب ە شۆڕشی ڕەوای سازمانی خەباتەوە بەتایبە تی بوو، ڕۆڵەیەکی خاوەن شەرەف وپاکی وخاوەن ئیمان بە خودا وئیسالمی پیرۆز بوو کە ئیمان بە عەدالەت ودژایەتی لە گەڵ ستەمگ ەران وداگیرکە ران لە ئیمان ومەبەستەکانی بوو.ئ ەو ڕۆڵە پاک خوڵقاوە چاک بار هاتووە بەر لە هاتنی بۆ ری زی پێشمەرگایەتی شانازی شەهادەتی برای گەورەی شەهی د ناسر نانەوا وبە ر لەویش شەهادەتی ئامۆزای شەهی د عەبدواڵ نان ەوا وبە ئیعدامی خاڵۆی شەهید ئەبووب ەکری کەر یمی کە ئامۆزای باوکی بوو بە دەستی هێز وجەالدەکانی رژێم ه ەستی شۆڕش لە دەروونی دا تێدا وڕیشەدار کردبوو، ر ێگای خەبات وشانازی ب ە سەرکەوتن یان شەهادەت ئامانجی بوو کاتێک بە لەش لە هێزی پێشمەرگ ە دوور بوو ب ە دڵ لێیان هەڵنەدەب ڕا رۆحی وەک پەروانە لە دەوری گڕی چەکەکانیان دەگەرا. خۆی بەپێشمەرگەی خەبات دەزانی ودادەنا کە سەرکەوتن ئاواتی بوو، کە لە گەڵیان بووایە کە شەهادەت نەسیبی یەکێکیان دەبوو ئاواتی بوو بە ن ەسیبی خۆی بووایە. بەو بی رو باوەر بەو دەروونە پ ڕ لە شانازییەوە لە بانەمەڕی )1371)دا هاتە ری زی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ەوە. دوای ڕاهێنان وباره ێنان چووە مەڵبەندی دووی سازمانەوە.شەهید کاوە نانەوا لە چاالکیەکانی ساڵی )1371)دا بەو پەڕی چاو نەترسی وئازاییەوە بەشداری کرد. جێی رەزای هەڤااڵن و فە رماندەران بوو.شیاوی پشت بەستن بوو. شەهید کاوە لە بەهاری ساڵی )1372)دا بە جێگری ف ەرماندەی تیم لە گەڵ ژمارەیەک لە قارەمانەکانی سازمانی خەبات بەرەو مەریوان وسنە و دەورووبە ری بە رێ بوون. ماوەی 8روژ لە شاری سنەی خەباتگێر وکورد پ ەروەردا مانەوە بە چاالکی بێ وێنە و یەک لە دوای یەکیان هێ زەکانی دوژمنیان تۆقاند و دڵی یەکە یەکەی خەڵکی ئەو شارەیان گەشاندەوە و بەهاری شادیان بۆ خەڵکەکەی گێراوە و بە خوێنی پاکیان و بە خوێنی سوور وئاڵی وەک هەاڵڵەیان خەیابانەکانی سنەیان ڕەنگاند و خوێنی پیسی هێ زەکانی رژ ێمیان لە گەڵ ماشینە وەڕ گەڕاو و پڕ لە کەالکەکانیان بە .جەدوەلی خەیابانەکانی سنەدا کرد تاساعەت 3ی دوانیوەرۆی ڕۆژی 2/3 /1372جەنگی رووبە رووی پێشمە رگەکانی سازمانی خەبات وهێزێکی بێ ژماری دوژمن لە مەیدانی ئی قباڵ دا رێ کەوت. ڕۆڵە لە گیان بوودووە لە شەرەف نە بووردووەکان بانگی قارەمانیان دا. وایان مەیدانی جەنگ گەرم کرد .کە مێژووی کوردستان ئەو سەحنەیە لەبی ر ناکاو لە سەروی شانازییەکانی شۆڕشی کوردستان بنووسێ ((شەهید کاک سەید جەمیل سەجادی)) سەید جەمیل سەجادی کوڕی سەید محی الدین ساڵی )1347)لە شاری سن ە دا لە دایک بوو. کە تەمەنی گەیشتە 7ساڵ چووە مەدرەسە تا سێ راهنمایی خوێند. سەید جەمیل ساڵی )1371 )هاتە ناو ریزی سازمان ی خەباتەوە. دوای ڕاهێنان وباره ێنان لە کاری پێشمەرگایە تی و تێگەیاندن لە ڕێ بازی وئامانجی دوارۆژی سازمانی خەبات چووە ناو مەڵبەندی دووی سازمانی خەبات. بەو پەڕی دڵگە رمی و دڵسۆزییەوە گوێ بیستی دەستوور و بە جێ هێنانی ئە رکی پێشمەرگایەتی بوو. شەهید جەمیل لە گەڵ تیم و دەستەی نیزامی دا، بۆ ناوچەکانی بانە ومەر یوان بۆ کاری نیزامی دەڕۆیی وبە پێشمەرگەیەکی ئازا ناسرا.شەهید سەید جەمیل لە دواییەکانی مانگی بانەمەڕی)1372)دا لە گەڵ تیمێک بە فەرماندەهی شەهی د عەتا قادری کەوت تا گەیشتە ناو شاری سنە. شەهید جەمیل بە ئازایی وب ە جەرگ بە دەستووری ف ەرماندەی تیم لە چاالکییەکانی ناو شاری سنەدا ب ە شداری دەکرد وئەرکی ڕێنو ێنی دەبین ی. لەو شارە گەورەدا بۆ بەدی کردنی جێی متمانە بۆ حەسانەوە وە بەرنامە ڕشتن بۆ هەلسووران وچاالکی.دوایی، تا لە ساعەت سێ دوانیوەڕۆی ڕۆژی )2/3/1372)لە خەیابانی حاجی ئاوا ومەیدانی ئیقباڵ لە شاری سنەدا لە گەڵ هێزێکی زۆ ری دوژمن کەوتە شەڕ. شەهید جەمیل لە فەرماندە تیم شەه ید عەتا قادری وجێگری فە رماندەی تیم شەهید کاوە نانەوا جوێ نەدەبۆوە. ئەوڕۆڵە قارەمانەی سازمانی خەبات لەو جەنگەدا ب ە گولەی ناپاکان بە پلەی شەهادت گەیی. فە رماندەی تیم شەهید عەتا وجێگری ف ەرماندە بەو پ ەڕی قارمانیەوە لە بە رانب ەر ئ ەو هێزە زۆرەی دوژمندا جەنگین. شەهیدجەمیل ب ە پێوە شیعاری خەباتی دەدا و بە کەاڵشینکۆفی گەرم داهاتوو وەک دڵی شەهید عەتا خۆی لە هێزەکانی دوژمن وەردەگێراو بە دروشمی بژی سازمانی خەبات وحەماسەی کۆڵ نەبووی هەڵدەبریەوە و ورەی پاسدار وجاشی خۆفرۆشی دەرووخاند. شەهید کاوەی قارەمانیش نەدەماوە، لە جەنگی مان ونەماندا لەگەڵ قریشکەی کەاڵشینکۆف ونرکەی پڕل ە داخ درووشمی شەرەف بزوێنی خە باتی خوێناوی دوو پات دەکردەوە بە پەلە بوونی لە سەرکەوتن یان فڕین بۆ ناو کۆڕی کەسانی شەهید و هەڤااڵنی لە خوێندا شەاڵڵی ه ەر دووک قارەمان بریندار بوون کاک عەتا نۆ برینی کاری ه ەڵگرت فیشەک تەواو بوو جا تا کەی بمێنێ. کاک هەتا نارنجۆکی کێشا کە بە زیندوویی نەک ەوێت ە بە ردەستی ئەم دوژمنانە کە کوردستان دەیانناسێ و هی وەک کاک عەتا کە ئەشکەنجەو ئازاریانی زۆرتر دیوە وە ئەندازەی بێداد یان دەناسێ. بەاڵم چەسپێک کە زووتر لە ماشەی نارنجۆکەکەی هااڵندبوو ناهێلێ بتەقێ تەوەو بە هۆی خوێنرژی زۆ ر بێهۆشی دەبێ. کاوەی قارەمانیش بە برینداری بێ فیش ەک و زەخیرەی دیفاع دەمێنێ هەر دووک قارەمان بە برینداری دەکەونە ب ەر دەست دوژمنانی کوردستان وئینسانییە ت. دەبڕێن تا برینەکانیان تیمار دەکەن و پاشان لەو حاکمە گۆپاڵییەکانی رژ ێمدا هەر دووک بە نارەوا لە سەر دیفاع ل ە کوردستان بەرانبەر ب ێگان ەی داگیرکە ردا بە مە رگ مەحکووم دەکرێن. وەک خۆیان بە هاورێیانی زیندان یان گوتووە ئەوەی لە پەروەندەکەدایە ئ یعترافی ئەوان نییە و دەست تاشی قازی خوا نەناسەکانی کۆماری ئاخوندیە. کاک عەتا وکاک کاوە لە موبارزە وبەرب ەرەکانی ناو زی ندان دا کەمتر نە بوون لەوەی کە بوون لە مەیدانی ئی قباڵ و خەیابانەکانی سنە دا.لە بیر ه ەڤااڵن ناچێ ئەو شوعارە پڕلە حەماسییان ەی شەهید عەتا کە دەیگووت: بژی سازمانی خەبات و بژی .پێشمەرگە قارەمانەکانی وەک پێی دەگوتن بە خودا ئەگەر بۆم رێکەوێ بە سکە خشکەش بێ دێمەوە گیانتان ئەی ستەمگە ران وئەی داگیرکە رانی کوردستان.لە بیر ناچێ ئەو مەتانەت وبە جە رگی وبە ئیمانییەی شەهی د کاوە لە دواییە کانی ژیانی ب ە خواپەرەستی و رۆژۆگرتن و قورئان خوێندن و بەشادمانی بەوە کە لەرێی ن یشتمان گیانی دادەنێ گوزەراند. دوو قارەمانی خەبات وکوردستان لە 18ی ڕەزبەری 1373دا لە شاری سنە ئیعدام کران وگیانی بەرزیان فری بۆ کۆڕی شەهیدان ی سوور خەاڵتی خەباتی خوێناوی. هەزاران ساڵو لە گیانی پاکی شەهید عەتا وشەهید کاوە وشەهید سەید جەمیل وگشت شەهیدانی ڕێگەی ئازادی


 


1 ساڵ و 7 مانگ و 10 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن