دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ۱۰ی خەزڵور له بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ۱۰ی خەزڵور له بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات

خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ۲۰ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی, ڕێوڕەسمی ۱۰ی خەزڵوەر "ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران" بە بەشداری جەنابی کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی و ژمارەیەک له ئەندامانی سەرکردایەتی،ژمارەیەک لە کادرو پێشمەرگە و لایەنگەران, لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەبات بەڕێوەچوو.

سەرەتا کاک ساسان هەورامی پەیامی لێژنەی ئامادەکاری بۆنەی ١٠ ی خەزڵوەر پێشەکەش کرد و بەخێرهاتنی  سکرتێری گشتی و ئامادە بوانی کرد. پاشان بە دەقیقەیەک بێ‌ دەنگی و سرودی ئەی ڕەقیب و وێستان بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی سوورخەڵاتی کورد و کوردستان و سازمانی خەبات ڕێوڕەسمەکە دەستی پێکرد.

لە بڕگەی یەکەم پارچە شیعرێکی کاک ڕێبوار حوسەینی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەبات لە لایەن خاتوو ڕێناس فەلەکی خوێندرایەوە و پاشان بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات پەیام و وتاری پێشکەش کرد.

بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە سەرەتای وتەکانی درودی نارد بۆ ڕۆحی شەهیدانی ۱۰ی خەزەڵوەر و µ۳۰ شەهیدی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران *ڕاپەڕینی شەهید ژینا*و ڕۆحی هەموو کچان و کوڕانی شەهید لەم ڕاپەڕینە مەزنەدا. کاک بابەشێخ حوسەینی باسی لە بەردەوامی µ۶ ڕۆژ شۆڕشی گەلانی ئێران دژ بە حکومەتی دیکتاتۆری ئاخوندی کرد و وتی µ۶ ڕۆژە گەلانی ئێران بەوپەڕی نەبەزی و لێهاتوویی و بێ ترس لە شکەنجە و ئیعدام وهەڕەشە و چاوسوور کردنەوە لە بەرانبەر ئاخوندانی دێوەزم وێستاون و بۆ گەیشتن بە ئازادی خەبات دەکەن. کاک بابەشێخ باسی لە یەکگرتوویی نەتەوەکانی کوردستان و ئێران کرد کە چۆن بەبێ جیاوازی فیکری و ئایینی خەبات دەکەن. خەباتێک کە پێک هاتوو لە هاوبەشی تێکڕایی و یەکگرتوویی مامۆستایانی ئایینی و مامۆستایانی زانکۆ, کەسایەتییە تێکۆشەرەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و تاک بە تاکی کۆمەڵگەی لێی بەشدارن. ئەم خەباتە بۆ ڕووخانی حکومەتی ئاخوندییە و ناخی دەسەڵاتی کردۆتە ئامانج و بە ڕوونی دروشمی نا بۆ وتووێژ و دانوستان لەگەڵ دەسەڵاتی ئاخوندی کە دەبوو زۆر زووتر هێز و لایەنە سیاسییەکان پەیڕەویان بکردا و هێڵی سووریان بوای، لە لایەن جەماوەری ڕاپەڕیو دووپات دەبێتوە.

بەڕێز کاک بابەشێخ بە یاد کردن لە هەینی خوێناوی بەلووچستان، چلەی ئەو شەهیدانەی بەرز ڕاگرت و سڵاو و درودی نارد بۆ ڕۆحی پاکی بەلووچە قارەمانەکان و داوای بەردەوام بوونی شۆڕشیان دژ بە ئاخوندە دیکتاتۆرەکانی کرد و پشتگیری سازمانی خەبات و کوردستانی بۆ دووپات کردنەوە. بەڕێز سکرتێری گشتی لە درێژەدا ووتی: ئەم شۆڕشەی ئێمە شۆڕشی دژ بە ئایینی ئیسلام نییە, نەک تەنیا ئایینی ئیسلام بەڵکوو دژ بە هیچ ئایین و باوڕێک نییە و بە پێچەوانەی هەوڵی ئاخوندەکان بۆ بەلاڕێ بردنی, دەبێ بڵێین ئەم شۆڕشە تەنیا بۆ نەهێشتی فەساد و گەندەڵی ئاخوندەکانە. شۆڕشی گەلانی ئێران تەنیا بۆ ئازادی  پۆشینی جلوبەرگ وحیجاب نییە بەڵکو بۆ بنبڕ کردنی زۆڵم و گەیشتن بە ئازادی هەمە لایەنیش دەگرێتەوە. گەنەدەڵی و فەساد لەم وڵاتەدا لە دوای بە دەسەڵات گەیشتنی ئەم حکومەتە و دژایەتی ئافرەتان، لە ژێر ناوی دین و بەلاڕێ بردنی پەرەی گرت و ئاخوندەکان هۆی سەرەکی چەوسانەوەی ئافرەتانن. ئەم شۆڕشە بۆ دژایەتی بەها کۆمەڵایەتییەکان نییە و هەموو عەشیرەت و تایفەکان وەک مەنگوڕ و برادۆست و هەرکی و... هتد، تێدا بەشدارن و لە داهاتووی کوردستان و ئێران دەوریان هەیەو سازمانی خەبات پشتیوانی هەموویانە. لایەنێکی دیکە کە ڕژیم زۆر هەوڵی بۆ ئەدات کە بە لاڕێدا بیبات, ناوهێنانی شۆڕش  بە پیلانی بێگانەکان و دەستیوەردانی دەرەکییە. سکرتێری گشتی ووتی زۆر ڕوونە کە منداڵێکی قوتابی سەرەتایی کە وێنەکانی خومەینی و خامنەیی لە کتێبەکانیان ئەدڕێنێت بە ئامۆژگاری ئامریکا و ئیسرائیل نییە و میر منداڵێک چۆن دەکرێ‌ بە قسەی ئیسڕائیل و ئەمریکا بکات، ئەمە تەنیا پیلانی ڕژیمە بۆ خراپ کردنی ناوی شۆڕشی ژینا. ئێمە شۆڕش بۆ بێگانە ناکەین و شۆڕشی ئێمە بۆ ئازادی و ڕزگارییە. هەروەها باسی لە تەبلیغی ڕژیم بە تەجزییە تەڵەبی و دابەش کردن ئێران کرد کە ئاخوندەکان ئەم شۆڕشە بۆ جیاکردن و لەت کردنی ئێران ناو دەبەن. سکرتێری گشتی وتی هەموو دەبینین کە تەنانەت لە سەرقەبران وتاری شۆڕشگێڕانەی کەس و کاری شەهیدانی کوردستان بە زمانی فارسی دڵخوێنرێتەوە و تەنانەت دروشمی فارسی دەڵێنەوە کە نیشاندەری یەکگرتوویی و هاودەنگی نەتەوەکانی ئێرانە. ئاخوندەکان خۆیان بەرپرسی جیاوازیدانان لە ئێرانن و ئێرانیان دابەش کردوەو جیاوازی نەتەوەیی و قەومی پەرە پێی ئەدەن. بەڕێزکاک بابەشێخ لە درێژەدا وتی دەمەوێت هر لێرەوە پەیامێک بە خەڵکی کوردستان بدەم وبە تایبەت لە دەوڵەمەندەکان داواکارم بە دروست کردنی سندوقی هاوکاری و کۆ کردنەوەی یارمەتی هەوڵ بدەن هاوکاری و پشتیوانی هەژاران بکەن لەم هەلوومەرجە ئەستەمەدا. ئەو کەسانەو کە سەرەڕای هەموو کەند و کۆسپانەی هەیانە بەشداری مانگرتن دەکەن و دوکان و شوێنی کارەکانیان دادەخەن و دەنگی خۆیان دەخەنە پاڵ دەنگی خەڵکانی دیکەی وڵات. هەروەها بەڕێزیان پێشنیاری ئەوەیان بە خەڵکی کوردستان دا تا ئەو کەسانەی زیانیان بەر کەوتوە ئامار و لیستی زیانەکانی خۆیان بگرن کە  لە دوای ئازادیی و ڕوخانی ڕژیم، حکوومەتی داهاتوو قەرەبووی زیانەکەیان بۆ بکاتەوە. هەروەها بەڕێزیان داوای لە خەڵک کرد  پوڵی ئاو و بەرق و قەبزەکانی دیکەش نەدەن و بەم جۆرە هەم بەشێک لە سەرمایەکەیان بۆ بگەڕێتەوە و هەم بەرگری لە ڕۆیشتنی ئەو پارەیە بە گیرفانی حکومەت بکەن. بەڕێز کاک بابەشێخ لە کۆتایی دا سپاسی بەشدار بووانی کرد و جارێکی دیکە سڵاو و دروودی بۆ ڕۆحی هەشت شەهیدی ۱۰ی خەزەڵوەرو تێکڕای شەهیدانی ڕێگای ئازادی نارد.

لە بڕگەی دیکەی بەرنامەکان سرودی ژینا, کە هۆنراوەی بەڕێز کاک ڕێبوار حوسەینی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتە، لە لایەن کۆڕی موسیقای سازمانەوە پێشکەش بە بەشداربوان کرا. لە درێژەدا پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران لە لایەن خاتوو سارینا بەیگی زادە پێشکەش کرا.

لە بڕگەی چوارەمی ڕێوڕەسمەکەدا پارچە شیعرێکی دیکە پێشکەش کرا و پاشان پەیامی ڕێکخراوی لاوانی خەبات لە لایەن بەڕێز جەعفەر بەهرامی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری خۆێندرایەوە.

لە بڕگەی شەشەم دا پەیامی تەشکیلاتی ناوخۆی سازمانی خەبات لەلایەن هاوڕێی پێشمەرگە عەبباس پەرێشان خوێندرایەوە و پاشان سرودی ۱۰ی خەزەڵوەر لە لایەن کۆڕی موسیقای سازمانی خەبات پێشکەش کرا.هەروەها لە کۆتایی دا پارچە شیعرێک لەلایەن خاتوو مژدە سەێف پەناهی پێشکەش کرا و بەم شێوەیە ڕێوڕەسمی رۆژی *پێشمەرگەی سازمانی خەبات* کۆتایی پێی هات.


1 ساڵ و 6 مانگ و 7 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ۱۰ی خەزڵور له بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ۱۰ی خەزڵور له بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن