دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەشداری کۆمیتەی نۆرویژ لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی نۆرویژ

بەشداری کۆمیتەی نۆرویژ لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی نۆرویژ

ڕۆژی شەممە ۲۱ی خەزەڵوەر ١٤٠ ١، ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆرویژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداریان لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری کرد کە لەلایەن سازمان و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستانی ئێرانەوە بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکان و ڕاپەڕینی هاونیشتمانیانی کوردستان و ئێران ڕێکخرا بوو.
لە بڕگەکانی ئەو کۆبوونەوە جەماوەریەدا ژمارەیەک پەیام پێشکەش کرا و تێیاندا داوا لە دەوڵەتی نۆرویژ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرا کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران ڕابگرن و سەفارەتخانەی ڕژێم کە لانکەی کردەوەی سیخوڕی و تیرۆریستین لە نۆرویژ داخرێ.
بەشداربووانیش بە دروشمی جیاجیا و حەماسی پشتگیری خۆیان بۆ هاونیشتمانیانی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران دووپات دەکردەوە.
شایانی گوتنە ژمارەیەک لە ئەندامانی سازمانی خەبات بە بەشداری بەرچاو دەنگی خۆیان خستە پاڵ کوردانی ئازادیخوازی دیکە بۆ پشتگیری لە ڕاپەڕیوانی کوردستان و ئێران دەربڕی و جینایەتی هێزەکانی ڕژیمیان بە توندی مەحکوم کرد

1 ساڵ و 6 مانگ و 5 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری کۆمیتەی نۆرویژ لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی نۆرویژ

بەشداری کۆمیتەی نۆرویژ لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی نۆرویژ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن