دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دەورەیەکی دیکەی فێرگەی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات

دەورەیەکی دیکەی فێرگەی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات

خەباتمێدیا: دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی چوارشەممە ریکەوتی 21ی خاکەلێوە، رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەور

 


خەباتمێدیا: دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی چوارشەممە ریکەوتی 21ی خاکەلێوە، رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەکدارکردنی پۆلێک پێشمەرگەی تازەپەیوەست بوو، لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی کۆمیسیۆنەکانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهید " ئەبووبەکر چەکوشەیی" بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە رۆحی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان چەند وتەیەک لە لایەن بەرێز کاک کەریم فەیزیان فەرماندەی دێرین و چاونەترسی سازمانی خەبات پێشکەش کرا کە تێیدا باس لە ئەزموونی و بایەخی ژیانی پێشمەرگایەتی کرد و بەشێک ڵەوگەنجینە پر بایەخەی لەماوەی ساڵانی پێشمەرگایەتی وەدەستی هینابوو بۆ پێشمەرگەکانی دەورەی هێنایەوە بەرباس و هاوکات لەسەر دۆخی هەستیاری ناوچەکە و بەتایبەتی دۆخی رژیمی ئێران لەدوای خستنی سپای پاسداران بۆ ناو لیستی ترۆرەوە هەڵوەستەی کرد و بەلەبەرچاوگرتنی ئەو هەل و مەرجە نوێیە دوورەدیمەنی بەردەم شۆڕشی رەوای گەلەکەمانی بە روونتر لەجاران پێناسە کرد، و ئەرکی هێزی پێشمەرگەشی بە فراوانتر و قورستر زانی.
لەدوای ووتەکانی کاک کەریمی فەیزیان، لەلایەن یەکێک لە هاورێیانی پێشمەرگە پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە و لە پاشان دا چەکی شەرەف و کەرامەت لەلایەن مامۆستا و بەرپرسانی دەورەکە پێشکەش بە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان بەریزەکانی سازمانی خەبات کرا.































5 ساڵ و 1 مانگ و 9 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەورەیەکی دیکەی فێرگەی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات

دەورەیەکی دیکەی فێرگەی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن