سێ‌شه‌مه 

1 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گردبوونەوەیەکی جەماوەریی بەرین لە شاری پاریس بەرێوەچوو

گردبوونەوەیەکی جەماوەریی بەرین لە شاری پاریس بەرێوەچوو

رۆژی یەکشەممە 23ی رێبەندانی 1401ی هەتاوی، بە مەبەستی بەرز راگرتنی یادی 44 ساڵەی سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵ و تاوانکاری پاشایەتی و مەحکوم کردنی رژیمی ئاخوندی، لە مەیدانی دانفر رشور بەرێوەچوو.
ئەو گردبوونەوە جەماوەریە کە لەلایەن سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران و شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە ئامادەکاری بۆ کرابوو، خانمی مریەمی رەجەوی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای ملی مقاومەت، جان برکو سەرۆک و وتەبێژی پێشووی پارڵەمانی ئینگلیس، گیو ورهوفستاد سەرۆک وەزیری پێشووی بلژیک، ژان فەرانسوا لوگارە، ژاک بوتو جێگری شارەداری ناوەندی پاریس و ئینگرید بتانکور پاڵیوراوی پێشووی سەرۆککۆماری لە کۆلمبیا وتاریان داو لە قسەکانیاندا تیشکیان خستە سەر دۆخی ئێستا ئێران و داهاتووی ئەو وەڵاتە.
خانمی مریەمی رەجەوی لە وتارەکەیدا وتی: لە کاتێکدا رێبەرانی شۆرش شەهید یان زیندانی کرابوون، خومەینی کە هیچ کات ئامادە نەبوو لەبەرامبەر دیکتاتۆری شادا فەرمانی جیهاد بدا، دەستی بەسەر شۆرشدا گرت. بە قەولی مەسعودی رەجەوی: ئەوەی بە سەرماندا هات لەو دواکەوتووانەوەیە، نەک شۆرش. یەکێک لە گاڵتەجاریەکانی مێژوو ئەوەیە کە کاتێک شا لە دەسەڵاتدا بوو، زۆرێک لە ئاخوندەکان لەگەڵ ئەو و ساواکدا هاودەست بوون. ئێستا کە ئاخوند لە دەسەڵاتدایە پاشماوەکانی شا، لایەکی سپای ئاخوندانیان گرتووەو بە ئاشکرا دەڵێن سپا و بەسیج یەکەم هێزی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ئێرانی داهاتوون. لە بارەی بژاردە و سۆزیان بۆ لایەنگری لە ئاخوندان وا نیشان دەدەن کە ئەگەر هەڵبژاردنێک لە نێوان رژیم و موجاهیدیندا بەرێوەبچێ، بە ئەگەری زۆر خەڵک بڵێن ئاخوندەکان. لێرەوە دەکرێ تێ بگەین کە بنەما و ئەساسی ئەو ئیدیعا کە موجاهیدین و مقاومەتی ئێران سەرەڕای 120 هەزار شەهید، پێگەیەکی جەماوەریان نیە، لە کوێەوەو بۆ چیە؟
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا خانمی مریەمی رەجەوی وتی: ئێستا رێگە بدەن لەسەر ئەرزی واقع قسە بکەین:
قسەی ئێمە و خەڵکەکەمان ئەوەیە: دەبێ سپای پاسداران بخرێتە لیستی ترۆری یەکیەتی ئوروپا. لە راستیدا سپا و ئیتلاعاتی ئاخوندەکان کە وەکوو ئاگادارن بە ناوی دیپلۆماتەوە بۆمبدادەنێن، دەبێ هەڵوەشێن. ئەوە ویستی خەڵکی ئێران و بۆ جێگیربوونی ئارامی و ئاسایش لە ناوچە و جیهان پێویستە.
کاتی چاوپۆشی و هەڵکردن لەگەڵ رژیمی ئێعدام و کوشتار نیە. بەڵکوو کاتی ئەوەیە داوای لێخۆشبوون لە خەڵکی ئێران بکەن بەهۆی پشتیوانی لە ئیستبدادی مەزهەبی.
خەڵکی ئێران مافی خۆیانە وەڵاتەکەیان لە ژێردەستەیی فاشیزمی دینی ئازاد بکەن.
لاوانی شۆرشگێڕ مافی خۆیانە لە بەرامبەر سەرکوتگەریەکانی پاسداران و لیباس شەخسیەکان و رەگباری ئەو گولانەی چاو، سەر و دڵیان دەپێکێ، دیفاع لە خۆیان بکەن. جیهان دەبێ ئەو مافە بۆ خەڵکی ئێران بە رەسمی و رەوا بزانێ.
شایانی گوتنە کە لەو کۆبوونەوەدا ژمارەیەک لە بەرپرس و ئەندامانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداریان کرد و دەنگی خۆیان خستە پاڵ تێکڕای بەشداران.


1 ساڵ و 3 مانگ و 5 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گردبوونەوەیەکی جەماوەریی بەرین لە شاری پاریس بەرێوەچوو

گردبوونەوەیەکی جەماوەریی بەرین لە شاری پاریس بەرێوەچوو



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن