چوارشه‌مه‌ 

16 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕژیمی ئێران دەرفەتی کارا کردنەوەی بەرجامی لەدەست دا

ڕژیمی ئێران دەرفەتی کارا کردنەوەی بەرجامی لەدەست دا

خەباتمێدیا: ڕۆژی شەممە ۲۸ی ڕێبەندانی ۱۴۰۱ی هەتاوی, "دانیل بنایم" جێگری کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا, لە لێدانێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "الشرق الاوسØ·" ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە مانگی سپتامبەردا بە پێشێل کردنی ڕێکەوتنەکانی پەسەند کراوی لایەنەکان, دەرفەتی گەڕانەوەی بۆ ڕێکەوتنی بەرجام لەدەست دا. بنایم له درێژەدا وتی کە ئەم بڕیارە لە پەیڕەوی کاری ئێمەدا نەبووه, بەڵام هێشتا پێبەندین بە بەڵێنی "جو بایدن" بۆ ڕێگەگرتن له دەستپێیگەیشتنی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بە چەکی ناوکەیی. ناوبراو هەروەها وتی سەرەڕای ئەوی کە ووڵاتی ئێمەو وڵاتانی کەنداوی فارس پەیوەندی دیپلۆماسی یان لەبەرانبەر حکومەتی ئێران پێی پەسەندە, بەڵام بژاردەکانی دیکەش بۆ هەڵسوکەوت لەگەڵ ڕژیمی ئێران لە بەر دەستە.
پاش دەستپێکی ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکانی ئێران دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی, ئەمریکا ڕایگەیاند کە زیندو کردنەوەی بەرجام لە پەیڕەوی کاری بایدن دا نیە. ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی دەسەڵات چەندین جار ڕایانگەیاندوە کە ئامادەی ووت وێژن بۆ زیندو کردنی بەرجام.


1 ساڵ و 3 مانگ و 15 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئێران دەرفەتی کارا کردنەوەی بەرجامی لەدەست دا

ڕژیمی ئێران دەرفەتی کارا کردنەوەی بەرجامی لەدەست دا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن