دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دیداری نێوان پەیوەندیەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و سازمانی خەبات

دیداری نێوان پەیوەندیەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و سازمانی خەبات

خەباتمێدیا: سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە رێکەوتی 9ی بانەمەری 1398، شاندێکی پەیوەندیەکانی حیزبی دیموکرات لە سلێمانی بە سەرپەرەستی کاک سۆران نووری بەرپرسی پەیوەندیەک

 



خەباتمێدیا: سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە رێکەوتی 9ی بانەمەری 1398، شاندێکی پەیوەندیەکانی حیزبی دیموکرات لە سلێمانی بە سەرپەرەستی کاک سۆران نووری بەرپرسی پەیوەندیەکانی حدک لە سلێمانی، سەردانی پەیوەندی سازمانی خەباتیان کرد و لە لایەن کاک فواد جەعفەری بەرپرسی پەیوەندی سازمانی خەبات لە سلێمانی پێشوازییان لێ کرا.
هەردوو لایەن وێرای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی و قەیرانەکان و گەمارۆئابوریەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕژیمی ئێرانیان بە هەنگاوێکی کاریگەر دژ بەو رژێمە زانی و هاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە دەرفەتەکان گونجاو خێران و پێویستە حیزبەکانی کوردستانی ٠۸ێران لە رابردوو زیاتر بیر لە تەبایی و یەکریزی نێوانیان بکەنەوە .
جێگەی باسە لەو دانیشتنەدا وێرای ٠۸اماژە بە دۆستایەتی نێوان هەر دوو لایەن، پێداگری لەسەر بەردەوامی پێوەندیەکان کرایەوەو هەوڵەکان بو لێک نزیک بوونەوەی هەرچی زیاتری حیزبەکانی کوردستانی بۆ ئەم قۆناغە بە تایبەت بە گرینگ وپێویست زاندرا..


5 ساڵ و 21 ڕۆژ و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دیداری نێوان پەیوەندیەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و سازمانی خەبات

دیداری نێوان پەیوەندیەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و سازمانی خەبات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن