پێنچ شه‌مه‌ 

3 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزان

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزان

بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزان پیرۆزبایی بە هاونیشتمانیانی موسڵمان لە کوردستان، ئێران و سەرانسەری جیهان پێشکەش دەکەم.
داوا لە جەماوەری خۆراگری کوردستان دەکەم لە ڕۆژانی جێژندا سەردانی مەزاری شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و خانەوادەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا بکەن و بە سەردان بۆ سەر مەزاری شەهیدان و دیداری خانەوادەی شەهیدان ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەییان بە جێ‌ بگەێنن و جارێکی دیکە بە دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆری ئاخوندی بسەلمێننەوە کە گەلی کورد یەک دەنگ و یەک هەڵوێستە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی و هاوبەش و هاوهەڵۆێستە لە گەڵ گەلانی ئێران بۆ ڕوخاندنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی.
هەر بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزان، پیرۆزبایی له‌‌‌ مامۆستایانی ئایینی ئیسلام لە دەکەم کە لە پێناو مافەکانی گەلی کوردو خەباتی ئازادیخوازی گەلی کورد و شۆرشی ڕەوا دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی تێدەکۆشن. داواکارم لە ووتارو ڕێنوێنیەکانیان بۆ هاونیشتمانیانی موسڵمان لە کوردستان پەیامی یەکگرتوویی و هاوکاری بۆ هاونیشتمانیان بدەن و بە دەرخستنی سیاسەتە چەوت و زیانبارەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئەرکی ئایینی و نیشتمانیان بە جێ‌ بگەێنن.
لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژو تاعەتی موسڵمانان لە کوردستان و ئێران و جیهان قەبوڵ بکاو گەلی کوردو گەلانی ئێران بە ئازادیی و ئاشتی شاد بکا.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
31 ی خاکەلیوەی 1402 کۆچی خۆری


1 ساڵ و 1 مانگ و 2 ڕۆژ و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزان

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن