دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی دوکتور کازم رەجەوی لەبەردەم بنکەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرز راگیرا

یادی دوکتور کازم رەجەوی لەبەردەم بنکەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرز راگیرا

رۆژی شەممە ١ی بانەمەڕی١٤٠ ٢ی هەتاوی، لە بەردەم بنکەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە مەیدانی ناسیۆنی شاری ژنێو، یادی ٣٣هەمین ساڵرۆژی تیرۆرکرانی شەهید دوکتور کازمی رەجەوی شەهیدی مافی مرۆڤ، لەلایەن ترۆریستەکانی رژیمی ئاخوندیەوە بەرز راگیرا.
لەو رێورەسمەدا کە لەلایەن دەفتەری شۆرای ملی مقاومەتی ئێران لە وەڵاتی سوئیس رێکخرابوو، ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی ئەو وەڵاتە و کاک ئازادی حوسێنزادە بەرپرسی کومیتەی سوئیسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پەیامیان پێشکەش کرد.
کومیتەی سوئیسى سازمان لە پەیامەکەیدا وێڕای مەحکوم و پرۆتستۆی کردەوە ترۆریستیەکانی رژیمی ئاخوندی دژ بە چالاکانی سیاسی کورد و ئێرانی، داوای لە وەڵاتی سوئیس کرد پەروەندەی تیرۆری دوکتور کازمی رەجەوی بەجیددی وەگەڕ بخرێتەوە و رژیمی ئاخوندی بەو بۆنەوە بخرێتە ژێر فشارەوە و تاقمە ترۆریستەکانیشی لەو وەڵاتە و ئەوروپا دەرکرێن.
شایانی گوتنە ژمارەیەک لە ئەندامانی کومیتەی سوئیسی سازمانی هاوڕێ لەگەڵ کاک ئازاد بەشداریان لە رێورەسمی شەهید کرانی دوکتور کازمی رەجەویدا کرد.


1 ساڵ و 23 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی دوکتور کازم رەجەوی لەبەردەم بنکەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرز راگیرا

یادی دوکتور کازم رەجەوی لەبەردەم بنکەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرز راگیرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن