سێ‌شه‌مه 

15 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رێورەسمی هەشتەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەبات بەرێوە چوو

رێورەسمی هەشتەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەبات بەرێوە چوو

خەباتمێدیا: دوانیوەرۆی رۆژی هەینی 13ی بانەمەری 1398، هەشتەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەبات، بە ٠۸امادەبوونی بەرێز کاک بابەشێخی حسێنی سکرتێری گشتی سا

خەباتمێدیا: دوانیوەرۆی رۆژی هەینی 13ی بانەمەری 1398، هەشتەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەبات، بە ٠۸امادەبوونی بەرێز کاک بابەشێخی حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، ٠۸ەندامانی سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات و رێکخراوی لاوان لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات بەرێوە چوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی هەموو شەهیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان و لە سەروشیانەوە رێبەری نەتەوەیی گەلی کورد و دامەزرێنەری سازمانی خەبات جەنابی مامۆستا شێخ جەلالی حسێنی دەستی پێکرد.
دواتر بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی پەیامێکی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد، سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەبات، دەور و نەقشی لاوانی لە هەموو گۆرانکاریەکاندا بە ٠۸ەرێنی ناو برد و رایگەیاند کە لاوان هێزی گۆرانخواز و پێشکەوتووی هەر کۆمەڵگاێکن. بەرێز کاک بابەشێخ لە بەشێکی دیکە لە وتەکانی دا ٠۸اماژەی بەوە کرد کە هەرچەندە سازمانی خەبات لە لایەن کۆمەڵێک لە شۆرشگێرانی بە٠۸ەزموون دامەزرا، بەڵام هەر لە سەرەتاوە لاوان دەورێکی کاریگەریان لە بەرەوپێشچوونی سازمانی خەبات گێراوە و چاوخشاندنێک بە ناوی شەهیدانی قارەمانی سازمانی خەبات سەلمێنەری ٠۸ەو راستیەن و تا بە ٠۸ەمرۆش سازمانی خەبات پاڵپشت و پشتیوانی لاوان چ لە ناو ریزەکانی سازمانی خەبات و چ لە ناوخۆی کوردستانی ٠۸ێران بووە و لاوانیش بە بیرێکی نەتەوەیی و شۆرشگێرانە درێژەدەری سیاسەت و بەرنامەکانی سازمانی خەبات بوون. کاک بابەشێخی حسێنی لە درێژەی وتەکانیدا وێرای دەستخۆشی لە دەستەی بەرێوەبەری و ٠۸ەندامانی رێکخراوی لاوان، هیوای خواست کە ساڵی داهاتوو بتوانین ٠۸ەم یادە لە کوردستانی رزگارکراوی خۆماندا بە شکۆی هەرچی زیاتر بەرێوە بەرین.
لە بەشێکی دیکەی مەراسمەکەدا پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات لە لایەن بەرێز فواد جەعفەری بەرێوەبەری رێکخراوی لاوان خوێندرایەوە. لە بەشێکی دیکەی رێورەسمەکەدا پەیامی رێکخراوی ٠۸افرەتانی خەبات لە لایەن خاتوو شایستە محەممەدی خوێندرایەوە.
لە برگەیەکی دیکەی رێورەسمەکەدا شێعرێکی جەنابی مامۆستا شێخ جەلالی حسێنی لە لایەن کاک هێرش یوسفی ئەندامی رێکخراوەوە خوێندرایەوە. جێگەی باسە کە لە برگەیەکی دیکەدا بە مەبەستی سوپاس و پێزانین بۆ بەرێزان، کاک بابەشێخی حسێنی، کاک رەشید سلێمانی و رێکخراوی ٠۸افرەتان کە پاڵپشت و هاندەری رێکخراوەکەمان بوون، لەوحی رێزلێنانیان لە لایەن رێکخراوی لاوانەوە پێشکەش کرا. لە دواتر دا کورتە فیلمێک کە لە سەر کار و چالاکی لاوان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ٠۸امادە کرابوو پێشکەش کرا، و هەروەها کۆمەڵێک گۆرانی لەلایەن کۆری هونەریەوە پێشکەش کرا.
رێورەسمەکە بە شایی و هەڵپەرکێ کۆتایی پێهات.
































 


 


 


 


5 ساڵ و 30 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رێورەسمی هەشتەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەبات بەرێوە چوو

رێورەسمی هەشتەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەبات بەرێوە چوو



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن