دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی کۆنفڕانسی جیهانی ساڵانەی سازمانی موجاهدین

بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی کۆنفڕانسی جیهانی ساڵانەی سازمانی موجاهدین

خەباتمێدیا: ڕۆژانی شەممە و یەکشەممه ۱۰ و ۱۱ی پووشپەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی,کۆنفڕانسی جیهانی ساڵانەی سازمانی موجاهدین و شورای میللی موقاومەتی ئێران و گردبونەوە و چالاکیە جەماوەریەکانی هەوادارانی سازمانی موجاهیدین و ئێرانیانی ئازادە، لەژێر ناوی "دانوستانی جیهانی ئێرانی ئازاد بەرەو کۆمارێکی دیمۆکراتیک، بە بەشداری بەڕێز کاک بابەشێخ حسینی، سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و کومیتەکانی ئوروپای سازمانی خەبات زۆر بەسەرکەوتوانە بەڕێوە چوو.
لە کۆبونەوەی ئەمساڵی پاریس دا ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییه دیار و بەناوبانگەکانی جیهان وەک مایک پەنس, پاتریک کندی, مایک پەمپیو, ژنرال چاک والد, ئێستیفن هارپر, لیز تراس, جان بوڵتۆن, سەهام بادی, دورین روکماکر و چەندین کەسایەتی دیکەی نێونەتەوەیی بەشداریان کرد و پشتگیری خۆیان لە گەڵاڵەو پرۆژەکانی شورای میللی موقاومەتی ئێران بۆ داهاتووێکی گەش و شیاو لەو وڵاتەدا و سەقامگیری ناوچەکە پاش ڕووخانی دەسەڵاتی ئاخوندی دەربڕی. لە بڕگەیەکی ئەم ڕێوڕەسمەدا بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات, وتارێکی پێشکەش کرد. کاک بابەشێخ وتی: ساڵانێکی زۆرە خەڵکی ئێران و خەڵکی کوردستان لە لایەن ڕژیمەکانی شا و خونەینیەوە چەوسێنراونەتەوە، بەڵام سەرەڕای چەوساندنەوەی هەردوو ڕژیمی ئاخوندی و شا، خۆڕاگری و خەباتی خەڵکی کوردستان هاوشانی خەڵکی هەموو ئێران بەردەوامە.
لە چەند مانگی ڕابردوودا شارەکانی کوردستان لە دوای شەهیدکرانی ژینا ئەمینی بینەری شۆڕشێکی مەزن بوون.
شۆڕشی ژینا بووە هۆی یەکڕیزی نێوان نەتەوەکانی ئێران و لاوازی ڕژیمی دەسەڵاتداری ئاخوندی و ڕق و کینەی جیهانیان لەم دەسەڵاتە خوێنڕێژ و دیکتاتۆرە.

10 مانگ و 17 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی کۆنفڕانسی جیهانی ساڵانەی سازمانی موجاهدین

بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی کۆنفڕانسی جیهانی ساڵانەی سازمانی موجاهدین



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن