چوارشه‌مه‌ 

16 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەریتانیا سزای خستە سەر ١٣ کەس و دامەزراوەی ئەمنییەتی دەسەڵات

بەریتانیا سزای خستە سەر ١٣ کەس و دامەزراوەی ئەمنییەتی دەسەڵات

خەباتمێدیا: بەریتانیا لە سزا نوێیەکانی مافی مرۆڤدا بەرپرسانی ئەمنییەتی ڕژیمی کردە ئامانج.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی پووشپەڕ، بریتانیا سزای زیاتری بەسەر بەرپرسان و ڕێکخراوە ئەمنییەکانی کۆماری دەسەڵات بە هۆی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، لەوانە ئازادی ڕادەربڕین و کۆبوونەوەی ئاشتیانە، پەسەند کرد.
سزا نوێیەکان بەرپرسانی بەندیخانەکانی ڕژیم و دامودەزگا حکوومەتییەکانی پێوەندیدار بە ئەمنیەتی سایبێری دەسەڵات، لەوان فەرماندەی بەرگریی سایبێریی سپای ترۆریستی پاسدارانی، ڕاگەیەندراوە.
سزاکان بریتین لە قەدەغەکردنی گەشت و گوزار و داخستنی داراییەکانیان کە ڕێگری لە کۆمپانیا بریتانییەکان دەکات کە بازرگانی لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکەن کە سزایان بەسەردا خراوه.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، بریتانیا بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتیی ئورووپا و ئەمریکا چەند خولێکی گەمارۆکانی سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران دوای شەهید کرانی ژینا ئەمینی ڕاگەیاندووە.

10 مانگ و 29 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەریتانیا سزای خستە سەر ١٣ کەس و دامەزراوەی ئەمنییەتی دەسەڵات

بەریتانیا سزای خستە سەر ١٣ کەس و دامەزراوەی ئەمنییەتی دەسەڵات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن