دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەشداری کۆمیتەی نۆرویژی سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی کوردانی نۆرویژ

بەشداری کۆمیتەی نۆرویژی سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی کوردانی نۆرویژ
خه‌باتمیدیا

 رۆژی شەممە، ۲ی سێپتەمبەر شاندێکی کۆمیتەی نۆرویژی سازمانی خەبات، پێکهاتوو له‌ کاک مه‌حمودی یوسفی و کاک سارۆ حسینی ئه‌ندامانی کومیته‌ی به‌ڕێوبه‌ری نۆروێژ،  بەشداریان لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی کوردانی نۆرویژ کرد، کە لایەن نوسینگەی دیاسپۆرای بارەگای بارزانی لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نۆرویژ رێکخراوبوو.

 لە کۆبوونەوەکەدا بەرێز شیفا بارزانی پەیامی بەرێز مەسعوود بارزانی پێشکەش بە بەشداربووانی کۆڕەکە کرد. لە پەیامەکەیدا بەڕێز مەسعوود بارزانی، داوای لە رێکخراو و لایەنە کوردییەکانی نۆرویژ کرد کە هەموو لە خزمەت کوردستان و کولتووری دێرینی کورد و زمانی شیرینی کوردی دەست لە ناو دەست و بە یەکدەنگی خزمەت بکەن.

 لە کۆتاییدا شاندی سازمانی خەبات دەست خۆشی پێشکەش بە کاک شیفا بارزانی و رێکخەرانی کۆبوونەوە کرد و  چه‌ندین ڕاو بۆچوون و پێشنیاری گونجاویان پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بوانی ئه‌و کۆبونه‌وه‌کرد. 

8 مانگ و 17 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری کۆمیتەی نۆرویژی سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی کوردانی نۆرویژ

بەشداری کۆمیتەی نۆرویژی سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی کوردانی نۆرویژ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن