دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆبونه‌وه‌ی به‌رفراوانی جەماوە‌ری له‌ ساڵڕۆژی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له‌ برۆکسێل

کۆبونه‌وه‌ی به‌رفراوانی جەماوە‌ری له‌ ساڵڕۆژی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له‌ برۆکسێل
خەباتمیدیا

ئێوارەی رۆژی هەینی 24ی خەرمانانی 1402ی هەتاوی، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدكرانی ژینا ئەمینی و دەستپێكی شۆڕشی ژینا، لە برۆکسێلی پێتەختی بلژیك، ئاكسیۆن و ڕێپێوانێكی گەورەی جەماوەریی بە بەشداری  ئێرانیانی ئازاده‌ و ئه‌ندامانی کومیته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سازمانی خه‌بات و ژمارەیەكی زۆری كەسایەتی سیاسی و پارڵەمانتێر، بەڕێوەچوو. 
ئەو ڕێپێوان و ئه‌کسیۆنە جەماوەریە بەرفراوانە که ‌له‌لایه‌ن سازمانی موجاهیدن و شوڕای میللی مقاومه‌تی ئێرانه‌وه رێكخرا بوو‌، ژمارەیەكی بەرچاو لە چالاكانی سیاسی نەتەوە و پێكهاتە جیاجیاكانی ئێران و ئێرانیان ئازادە و شۆڕشگێڕ و ئەندامانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، بەشداریان تێدا كرد و بە دانی دروشم و شیعاری جیاجیا یادی ژینا ئەمینیان بەرز ڕاگرت و ئەو تاوانەی رژیمی ئاخوندی و كوشتاری لاوانی كوردستان و بەلوچستان و ناوچەكانی دیكەیان لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆر و خۆسەپێنەوە مەحكوم و پڕۆتستۆ كرد و داوایان لە یەكیەتی ئوروپا و كۆڕ و كۆمەڵە نێونەتەوەییەكان كرد و چاو لە خوێنی لاوانی كورد و ئێرانی نەپۆشن و دەست لە سازان و ئیمتیازدان بەو رژیمە هەڵگرن و بەجێی ئەوە پشتیوانی لە خەباتی ئازادیخوازی و مافخوازانە لە كوردستان و ئێران بكەن.
 له‌ ئاكسیۆنەكەدا خاتو مریه‌می ڕه‌جه‌وی سەرۆككۆماری هەڵبژێردراوی مقاومەت و چه‌ندین په‌رله‌مانتار و که‌سایه‌تی ناسراوی ئوروپایی و جیهانی وتاریان پێشکه‌ش کردو پشتیوانیان له‌ خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیووی ئێران و کوردستان کرد. خاتو مریه‌می ڕه‌جه‌وی ڕایگه‌یاند که‌ شۆرشی جەماوەری ساڵی ١٤٠١ بەردەوامە و خەباتی جەماوەری ئێران لە هەموو رەهەندەكاندا رژیمی ئاخوندی هەراسان كردوە. بەشداران بە ڕێپێوان و دروشمدان هەتا سه‌‌عات ٨ی ئێواره‌ درێژیان بەو چالاكیە دا.

8 مانگ و 3 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆبونه‌وه‌ی به‌رفراوانی جەماوە‌ری له‌ ساڵڕۆژی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له‌ برۆکسێل

کۆبونه‌وه‌ی به‌رفراوانی جەماوە‌ری له‌ ساڵڕۆژی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له‌ برۆکسێل



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن